ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق: خوێندنی ئۆنڵاین كاتییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، خوێندنی ئەلیكترۆنی (ئۆنڵاین)، بەرەنجامی ئەم قۆناغە نائاساییە كە عیراقی پێداتێدەپەڕێت، ئەمەش ئەلتەرناتیڤێكی كاتییە لەبری خوێندنی ئاسایی.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئامانج لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە، بۆ بەردەوامبوونی بەیەكەوەگرێدانی خوێندكار و مامۆستایە لەگەڵ پرۆسەی حوێندن ، ئەمەش لەگەڵ هەموو ئەو ڕێكارانەدا دەگونجێت كە هەموو دامەزراوە ئەكادیمییە جیهانییەكان گرتوویانەتەبەر، لەكاتێكدا ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی وەك یۆنسكۆ و ئەسیسكۆش بە ڕێگەچارەیەكی سەركەوتوو وەسفیان كردووە”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق، داوای لە ئەندامانی دەستەی خوێند كردووە، بەپێی توانا هەرچییەكیان پێدەكرێت پێشكەشی بكەن لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی خوێندن، تەئكیدیشی لەسەر بەدواداچوون بە میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی خوێندنی ئۆنڵاین كردۆتەوە لە زانكۆكان لەڕێی تیمی وەزاری پسپۆڕ و گرتنەبەری هەندێك ڕێوشوێنی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ئەو ئەزمونە و مەودای سودوەرگرتنی خوێندكار لە ئەزمونەكە.

ئابوری

“5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی‌ وەبەرهێنان دابین دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان‌ و خستنەوەگەڕی جوڵەی ئابووری وڵات تەرخان دەكات.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بانكی‌ ناوەندی‌ دەشتپێشخەریەكی‌ كردووە بۆ دابینكردنی‌ 5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی پیشەسازی‌ و كشتوكاڵی‌ و بازرگانیی‌ و گەشتیاریی‌ و چەندین خزمەتگوزاری تر.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانج لەو هەنگاوەی بانكی ناوەندی بۆ بوژانەوەی ئابووری‌ و هاندانی پڕۆسەی وەبەرهێنانە لە ناوخۆدا، ئەوەش دەبێتە هۆی‌ بوژانەوەی‌ بازاڕەكانی ناوخۆ‌ و خستنەوەگەڕی جوڵەی ئابووری وڵات.

پێشتر، حكومەتی عیراق ڕایگەیاندبوو، بەهۆی قەیرانی دارایی‌ و دابەزینی نرخی نەوتەوە كاركردن لە 6 هەزارو 250 پڕۆژەدا كە زۆربەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری‌ و تەندروستین ڕاگیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق بڕیاری لەبارەی بەشی هەرێم لە ڤاكسینی كۆرۆنا دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە 8 ملیۆن ژەم پێكوتە (ڤاكسین)ی كۆرۆنا دەكڕن و جەختیشدەكاتەوە، كە دەدرێتە كەسانی سەروو 50 ساڵ.

میدیا عیراقییەكان لەزاری، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویانكردەوە، عیراق پارەی 8 ملیون ژەم (جورعە)ی ڤاكسینی كۆرۆنای تەرخان كردووە و لەگەڵ كڕینی و گەیشتنی بە وڵات دەدرێتە كەسانی سەروو تەمەن 50 ساڵ و بەرەوژوور.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كاتێك ڤاكسینەكە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند كرا ئەوا ئەو 8 ملیۆن ژەمە دەگاتە عیراق.

جەختیشی كردۆتەوە، لەو ڤاكسینەی دەگاتە عیراق بەشی سەرجەم پارێزگاكانی تێدایە بە هەرێمی كوردسانیشەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی بڕیارێكی نوێی بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خوولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان و بۆ ئەوەش خشتەیەكی نوێ‌ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كامی كۆبۆتەوە و سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامیدانی خوولی سێیەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاییەكان (شەشەمی ئامادەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە بڕیاردراوە وەزارەتی پەروەردە و فێركردن كات و خشتەی تاقیكردنەوەكان دیاری بكات و لەداهاتوودا بڵاوی بكاتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن تا ئێستا دەستی پێنەكردۆتەوە و بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێبكاتەوە و تەنها یەك ڕۆژ خوێندكاران لەناو پۆل دەوام بكەن و پشووی ڕۆژانی شەممە هەڵوەشێنراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان