ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكگرتووی ئیسلامی؛ لەم دۆخەدا ناكرێت حكومەتی هەرێم لە ژێر هەرپاساوێكدا دەست بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ببات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەركی حكومەتی هەرێمە هاوتەریب لەگەڵ بەرێوەبردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا بەردەوام بێت لەسەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا و بەزووترین كات ئەو نیگەرانی و دڵەراوكێ یەی فەرمانبەران نەهێڵێ، كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لەم دۆخە ناهەموارەدا دروستبووە.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە 31/3/2020 بەسەرپەرشتی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا .

ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسی كۆڕۆنا ، كە ئێستا قەیرانێكی جیهانیە و وڵاتی ئێمەشی گرتۆتەوە و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەرێوە دەچێت جێگای دەست خۆشی و نرخاندنە وئەركی هەموولایەكە پشتیوانی و هاوكاری بكرێ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، حكومەتی هەرێم لەم دۆخەدا ناكرێت لە ژێر هەرناو و ناونیشان و پاساوێكدا دەست ببات بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، هەروەك پێویستە لەئەگەری درێژە كێشانی دۆخەكە رەچاوی حاڵەتی مەترسی بێكاری و داخستنی جوڵەی بازاڕ و كارگە و كۆمپانیاكان و كشتوكاڵ بكات بە دۆزینەوە رێگاچارەی گونجا و دابینكردنی بژێوی هەموو ئەوانەی كە ئێستا بێكاربوونە، چونكە ئاشكرایە كە گرانی و كێشەی ئابووری ئەو توێژانە كەمتر نیە لە كێشە تەندروستیەكە.

ڕاگەیەندراوی كۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 31/3/2020 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و بە ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا .
سەرەتا بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی كردن بۆ ماندووبوون و زەحمەتەكانی تیمەكانی ئەمنی و تەندروستی و خۆبەخش و زانایان و خێرخوازان و ڕاگەیاندكاران و هەموو ئەو كەس و لایەن و رێكخراوانەی كە بەشداری خەمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دەرهاویشتە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانیان هەڵگرتووە، تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە.
پاشان گفتوگۆی تێرو تەسەل كرا سەبارەت بە خاڵەكانی كارنامەی كۆبوونەوە و سەرئەنجام ئەنجومەنی جێبەجێكردن جەختی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە كردەوە:
1. ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە ئێستا قەیرانێكی جیهانیە و وڵاتی ئێمەشی گرتۆتەوە و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەرێوە دەچێت جێگای دەست خۆشی و نرخاندنە وئەركی هەموولایەكە پشتیوانی و هاوكاری بكرێ.
2. ئەركی حكومەتی هەرێمە هاوتەریب لەگەڵ بەرێوەبردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا بەردەوام بێت لەسەر دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا و بەزووترین كات ئەو نیگەرانی و دڵەراوكێ یەی فەرمانبەران نەهێڵێ كە بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە لەم دۆخە ناهەموارەدا دروستبووە.
3. حكومەتی هەرێم لەم دۆخەدا ناكرێ لە ژێر هەرناو و ناونیشان و پاساوێكدا دەست ببات بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ، هەروەك پێویستە لەئەگەری درێژە كێشانی دۆخەكە رەچاوی حاڵەتی مەترسی بێكاری و داخستنی جوڵەی بازاڕ و كارگە و كۆمپانیاكان و كشتوكاڵ بكات بە دۆزینەوە رێگاچارەی گونجا و دابینكردنی بژێوی هەموو ئەوانەی كە ئێستا بێكاربوونە، چونكە ئاشكرایە كە گرانی و كێشەی ئابووری ئەو توێژانە كەمتر نیە لە كێشە تەندروستیەكە.
4. لەبەرانبەر ئەم پێشهات و قەیرانانەوە دەبێت هەموولایەك یەك دەنگ و هاوكاربین، بۆیە جەختدەكەینەوە لەسەر هەماهەنگی دامودەزگا حكومی و حزبیەكان و رێگرتن لەهەر ناكۆكی و پێكدادانێكی حزبی، كە بەداخەوە جاروبار گوێبیستی دەبین و میزاجی هاوڵاتیان بەو جۆرە هەواڵ ودەنگۆ و هەناسانە هێندەی تر تێكدەچێت.
لەكۆتاییدا كۆبوونەوەكە دەستخۆشی و سوپاسی سەرجەم رێكخستنەكان و ئەندام و لایەنگران و مەڵبەندەكان و كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كرد و جەختی كردەوە لەسەر پابەندبوون بە رێنماییەكان بۆ خۆپارێزی لە پەتای كۆڕۆنا ..
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31-3-2020

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان