ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا: وەڵامی هێرشی سەر هاووڵاتیانمان دەدەینەوە لە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە كە دەكرێنە سەر هاووڵاتیانیان لە كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، (سكای نیوز عربیە) لە زاری مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە”وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە كە دەكرێنە سەر هاووڵاتیانیان لە كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق”.

بە وتەی پۆمپیۆ”تائێستاش كەسانێك هەن درێژەدەدەن بە دروستكردنی چەك و بۆمب لەكاتێكدا هاووڵاتیانیان بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە”پێشنیاری  یارمەتی و هاوكاریمان بۆ ئێران و ڤەنزوێلا و كۆریای باكوور كردووە، درك بەوە دەكەین كە ئەمە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی مرۆییە و پێداگرین لەسەر یارمەتیدانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە و بە داخەوە ئێمە زیاتر خەمخۆریانین لە سەرۆك و حكومەتەكانیان”.

ئابوری

“5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی‌ وەبەرهێنان دابین دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان‌ و خستنەوەگەڕی جوڵەی ئابووری وڵات تەرخان دەكات.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بانكی‌ ناوەندی‌ دەشتپێشخەریەكی‌ كردووە بۆ دابینكردنی‌ 5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی پیشەسازی‌ و كشتوكاڵی‌ و بازرگانیی‌ و گەشتیاریی‌ و چەندین خزمەتگوزاری تر.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانج لەو هەنگاوەی بانكی ناوەندی بۆ بوژانەوەی ئابووری‌ و هاندانی پڕۆسەی وەبەرهێنانە لە ناوخۆدا، ئەوەش دەبێتە هۆی‌ بوژانەوەی‌ بازاڕەكانی ناوخۆ‌ و خستنەوەگەڕی جوڵەی ئابووری وڵات.

پێشتر، حكومەتی عیراق ڕایگەیاندبوو، بەهۆی قەیرانی دارایی‌ و دابەزینی نرخی نەوتەوە كاركردن لە 6 هەزارو 250 پڕۆژەدا كە زۆربەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری‌ و تەندروستین ڕاگیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق بڕیاری لەبارەی بەشی هەرێم لە ڤاكسینی كۆرۆنا دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە 8 ملیۆن ژەم پێكوتە (ڤاكسین)ی كۆرۆنا دەكڕن و جەختیشدەكاتەوە، كە دەدرێتە كەسانی سەروو 50 ساڵ.

میدیا عیراقییەكان لەزاری، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویانكردەوە، عیراق پارەی 8 ملیون ژەم (جورعە)ی ڤاكسینی كۆرۆنای تەرخان كردووە و لەگەڵ كڕینی و گەیشتنی بە وڵات دەدرێتە كەسانی سەروو تەمەن 50 ساڵ و بەرەوژوور.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كاتێك ڤاكسینەكە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند كرا ئەوا ئەو 8 ملیۆن ژەمە دەگاتە عیراق.

جەختیشی كردۆتەوە، لەو ڤاكسینەی دەگاتە عیراق بەشی سەرجەم پارێزگاكانی تێدایە بە هەرێمی كوردسانیشەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی بڕیارێكی نوێی بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خوولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان و بۆ ئەوەش خشتەیەكی نوێ‌ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كامی كۆبۆتەوە و سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامیدانی خوولی سێیەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاییەكان (شەشەمی ئامادەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە بڕیاردراوە وەزارەتی پەروەردە و فێركردن كات و خشتەی تاقیكردنەوەكان دیاری بكات و لەداهاتوودا بڵاوی بكاتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن تا ئێستا دەستی پێنەكردۆتەوە و بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێبكاتەوە و تەنها یەك ڕۆژ خوێندكاران لەناو پۆل دەوام بكەن و پشووی ڕۆژانی شەممە هەڵوەشێنراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان