ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بەرزبۆتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بەرزبۆوە، دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2020 بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برنت بۆ گرێبەستە دواخراوەكانی مانگی حوزەیران، بەڕێژەی 4.48% بەرزبۆوە و گەیشتە 27.74 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی 7.47% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 21.59 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ڕازیبوون وتوێژ بكەن لەپێناو هێنانەدی سەقامگیریی لە بازاڕەكانی وزە.

دوێنێ‌ دوو شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساس بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش یەكەمجارە لە مانگی شوباتەوە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 19.92 دۆلار.

ئابوری

بە وێنە؛ وەرزی دروێنە لە دەشتی شارەزوور دەستی پێكرد


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی چەند وێنەیەك، كە قائیمقامیەتی سەیدسادق بڵاویكردونەتەوە، وەرزی دروێنە و كۆكردنەوەی دانەوێڵە لە دەشتی شارەزوور دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی سپی و بەنزین لەبازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو لە بازاڕی جیهانی، نرخی بەنزین و نەوتی سپی-ش دادەبەزێت و ڕۆژانە لە بازاڕەكانی هەرێم نرخەكەی بەرەو هەرزانبوون دەڕوات.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بەبڕێكی دیاریكراو نرخی بەنزین هەرزان بووە و هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ دابین كردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان و هەرزان بوونی نرخەكەی.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سپی لە عیراق و وڵاتانی دەورووبەر بەپێی خواستی هاووڵاتیانە، بۆیە بە بەراورد بە بەنزین نرخەكەی كەمتر دابەزیوە.

ئاشكراشی كرد، كە لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی عیراقی بۆ دابین كردنی نەوت بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتی كراو و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین.

جەختیشی كردەوە، كە پاڵێوگەكانی هەرێم بەهۆی ئەوەی نەوتیان لەناوخۆ بۆ دابین ناكرێت بۆ پاڵاوتن، بۆیە نەوت لە عیراق وەردەگرن بۆ پاڵاوتن و دەیدەنەوە بە عیراق، بۆیە ئێمەش لەڕێگەی عیراقەوە هەوڵی دابین كردنی نەوت دەدەین تاوەكو نرخەكەی زیاتر دابەزێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا نرخی بەنزین لە هەرێم بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و نرخی لیترێك نۆرماڵ بووە بە 350 بۆ 400 دینار و موحەسەن 500 بۆ 525 دینار و سوپەر 600 دینارە و نرخی بەرمیلێك نەوتیش بۆ 100 هەزار دینار دابەزیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پارەكەی بەغدا نادرێت بە مووچەی فەرمانبەران”


خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (نیسان)ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەكرد، بەڵام ئەو پارەیە نادرێت بە مووچە و میدیایەكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دەدرێتەوە بە قەرز.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (كوردستان24)ی ڕاگەیاندووە، لەو 400 ملیار دینارەی بڕیاربوو لە لایەن وەزارەتی دارایی عیراق بگاتە حكومەتی هەرێم تەنیا 388 ملیاری گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، چونكە هەموو جارێك لەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچە دەینێرێت، بانكی ناوەندی عیراق بڕی 12 ملیار دیناری لەو پارەیەی هەرێم داوە بە بانكە ئەهلییەكانی هەرێم لە بری قەرزەكانی كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم، كە لە بانكە ئەهلییەكان وەری گرتبوو.

سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە، كە بۆ مووچەی پێش جەژن، حكومەتی هەرێم بڕی 138 ملیۆن دۆلاری لە كۆمەڵێك وەبەرهێنەری ناوخۆ بە قەرز وەرگرتووە، كە حكومەت پێویستە لە ماوەی مانگێكدا بۆیان بگەڕێنێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، حكومەتی هەرێم 150 ملیۆن دۆلاریشی وەكو پارەی فرۆشتنی پێشوەختە، لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتبوو، لەگەڵ ئەو داهاتەی لە بەردەستدابووە، مووچەی پێش جەژنی پێدراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی عیراق لەساڵی 2020دا تا ئێستا چوار مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و تاوەكو ئێستا تەنها مووچەی مانگی 1 دراوە بە فەرمانبەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان