ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەللاوی: دابەزینی نرخی نەوت عیراق بەرەو هەڵدێرێكی مەترسیدار دەبات


خەڵك- بەشی هەواڵ
محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق، هۆشداریی دەدات لە دابەزینی نرخی نەوت و پێیوایە وڵات ڕووەو هەڵدێرێكی مەترسیدار دەبات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عەللاوی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاندووە”وڵات بەرەو ڕەوشێكی مەترسیدار مل دەنێت، چونكە داهاتی ساڵانەی عیراق لە دوای دابەزینی نرخی نەوت، بە بڕی 30 بۆ 40 ملیار دۆلار دادەبەزێت”.

بە وتەی عەللاوی”داهاتی ساڵانەی عیراق نزیكەی 8 ملیار دۆلاری دەڕوات بۆ سودی قەرزەكان و دانەوەی قەرەزەكانی پێشوو، بۆیە كۆی پاشماوەی داهاتەكە كەمتر دەبێت لە 30 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا بڕی بودجەی كارپێكردن (مووچەكان)، لە ساڵێكدا 80 ملیار دۆلارە”.

ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەت، داوای كردووە، سەرچاوەكانی ئابوری وڵات هەمەڕەنگ بكرێن، باسی لە كۆمەڵێك پرۆژەش كردووە كە دەكرێت قەرەبووی زیانەكانی نەوت بۆ عیراق بكەنەوە.

 

عێراق

هەواڵی تووشبوونی عەدنان درجال بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق تووشبوونی وەزیرەكەیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكردەوە.

مۆفەق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەش بە هیچ شێوەیەك ڕاست نین كە سەبارەت بە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، عەدنان درجال دوو جار پشكنینی وردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیشی نێگەتیڤ بوون.

پێشتر، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردبووەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیرێكی عیراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە پزیشكییە عیراقییەكان ئاشكرایانكرد، وەزیری وەرزش و لاوانی حكومەتی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی: مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازیی ئابووریی كرد و بڕیاریدا چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی داوای كرد چەند ڕێكارێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بگیرێتەبەر كە دیارترینیان كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی دامودەزگاكانی حكومەتە.

هەروەها، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی كۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بكرێت كە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان