ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆ گەشەكردن ماوەیەكی زیاتر دەداتە ڤایرۆسەكە
“بەهیچ شێوەیەك دەرزی تێكەڵە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا بەكارنایەت”


خەڵك- ئارام سەردار

پزیشكێكی دەرمانساز ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك دەرزی تێكەڵە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا بەكارنایەت.

دكتۆرە كەنار فازیل پزیشكی دەرمانساز بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ چارەسەری كۆڕونا دەتوانرێت زیاتر دەرمانی هایدرۆكسیكلۆرۆكوین بەكاربێت، بەڵام باسی ئەزۆمایسزین نەكراوە، هەرچەندە پێشتر باسكراوە، بەڵام سێ مانگی پێویستە تا لێكۆڵینەوەكان لەسەری دەگەنە ئەنجام، بەس دەتوانرێت بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكان بەكاربێت.

دەشڵێت”ڕۆژی شەممە ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەوان مێفلۆكوین بەكاردێنن كە ئەویش هەر بۆ مەلاریا بەكاردێت و لەدوای هایدرۆكسیكلۆرۆكوین دێت، بەڵام مێفلۆكوین كاریگەری لاوەكی زیاترە بەتایبەت لەسەر لایەنی دەروونی، بەس وادیارە ڕوسیا ئەوەی پێباشترە كەلەگەڵ ئەنتیبایۆتیك بەبێ ئەوەی جۆرەكەی دیاری بكات بەكاردێنێت، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، دەتوانن پێكوتەی سیل BCG بۆ ئەو منداڵە تازە لەدایكبووانە بەكاربێنن كەتائێستا وەریانەگرتووە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش وەرگرتنی ئەو پێكوتەیە دیارە نیشانەكانی نەخۆشیەكە ئەگەر خوانەخواستە بیگرێت سوكتری دەكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهیچ شێوەیەك دەرزی تێكەڵە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا بەكارنایەت، تەنانەت هیچ بنەمایەكی زانستی نیە دەرزی تێكەڵ بۆ هیچ جۆرە نەخۆشیەك بەكاربێت، چونكە نابێت چەند دەرمانێكی جیاواز تێكەڵ بكرێن، چونكە زۆرینەی ئەو گەنجانەی لەئەوروپا تووشی كۆڕۆنابوون بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشیەكی تریان هەبێت، بەڵام كەنەخۆش دەبن دەبێ لەنەخۆشخانە چارەسەر بكرێن، دەركەوتووە پێشتر زۆر دەرمانی ئازارشكێنیان بەكارهێناوە بەتایبەت ئەو ئازارشكێنانەی كەوا سیفەتی دژە هەوكردنیشیان تێدایە، بۆیە ئامۆژگاری گەنجەكانیان كردووە كەوا پاراستیمۆڵ بەكاربێنن.

ناوبراو ڕەتیشیكردەوە، هیچ دەرمانێك هەبێت بۆ چارەسەری ڤایرۆس، بەكارهێنانی دەرزی تێكەڵەش وادەكات هیچ دەرمانێك كاریگەری لەسەر نەخۆشیە بەكتریاییەكان نەبێت، بەتایبەت ئەنتیبایۆتیك كە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەچارەسەری هەڵامەت نیە، بۆ ئێستاش بەتایبەت وادەكات نیشانەكانی نەخۆشی ڤایرۆسی وون بكات و بۆ كاتێكی تر دوایبخات، بۆیە باش نیە بەكاربێت.

ئەو پزیشكە داواش دەكات، بۆ هەندێ پەتا دەرمانی بەهێز و دەرزی تێكەڵ بەكارنەهێنن، چونكە ئەوە ماوەیەكی زیاتر بەڤایرۆس دەدات كەلەداهاتوو زۆر قوڕستر تووشی نەخۆشیەكە ببیتەوە.

سەبارەت بە بەكارهێنانی ماسك وتی، ئەگەر نەبێت بەهەر ملپێچێك یان لەچكێك دەتوانرێت بەكاربهێنرێت وەك خۆپارێزی.

سەبارەت بەڤیتامینەكان، ئەوەی خستەڕوو، هەمووكات لەشمان پێویستی بە ڤیتامینەكان هەیە، بەڵام ساڵانە بەر لەوەرزی سەرما كۆمەڵێك ڤیتامین پێویستن بۆ ئەوەی بەرگری لەش بەهێزبكەین، تاكو لەحاڵەتی تووشبوون بەهەر ڤایرۆس و بەكتریایەك لەشمان بەرگری بكات، لەوانەش ڤیتامین (C-D-A-E) و فۆلیك ئەسید كە یەكێكە لەڤیتامینەكانی B و زینك، ئێستاش بەتایبەت ڤیتامین C دژی هەموو ڤایرۆسێكە و بەرگری لەش بەهێزدەكات و ڤیتامین D بەپێی تۆێژینەوەكان گرنگە بۆ لەش كە لەزۆربەی وڵات هاووڵاتیان كێشەی كەمی ئەو ڤیتامینەیان هەیە، بۆیە ڤیتامین دی ڕۆژانە نیوكاتژمێر دەتوانرێت لەبەرخۆر دانیشتن وەربگیردرێت یان لەقارچك و ماسی و شیر، ڤیتامین C و بەشێكی تر لەڤیتامینەكانیش لەزۆربەی سەوزەكاندا هەیە، سپێناغیش زۆر گرنگە و سوودی هەیە.

کوردستان

هەولێر، سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای دوو كۆمپانیا، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەراندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە‎ ‎ هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد، درەنگانی شەو توانییان ناسنامەی سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (ا.ق.ف) و (م.ع.ت) و (س.س.هـ) یاشكرا بكەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە”ئەو سێ‌ تۆمەتبارە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بیك اب) و (دوو تەن) و كێبڵی كارەبایان لە دوو كۆمپانیا دزیبوو”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت”تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە پیێ ماددە (444) لە یاسای سزادان، بەند كران و درانە دادگا”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شارەزوور، شۆفێری دەڕاسەیەك گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بە گیانلەدەستدانی شوفێرێكی دەڕاسە دەكات لە قەزای شارەزوور و دەڵێت، ڕووداوەكە لەكاتی دروێنەدا ڕویداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە:”لە قەزای شارەزوورو لەكاتی دروێنەدا،‌ شوفیِرێكی دەڕاسە بەربووەتەوە بۆ بەردەم دەڕاسەكەی ‌و كەوتوەتە ناو جەنجەڕی دەڕاسەكەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت:”شۆفێرەكە‌ ناوی (ع.م) و ئەمرۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2020، لەكاتی دروێنەدا بەربوەتەوە و گیانی لەدەستداوە، لە دوای ڕووداوەكەش تەرمەكەی‌ ڕەوانەی‌ پزیشكی دادوەری كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

105 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و دوانیش گیانیان لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان ئاماژە بە بەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو دەكات و دەڵێت 105 كەسی تووشی كۆرۆنا بوون و 2 كەسیش گیانیانلەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە” دەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو: (2) گیان لەدەستدان، و ( 105) تووشبووی نوێ تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ كە پیاو و (٤) ئافرەت و كچێكی گەنج و (2)منداڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون.

دانیشتووی گەڕەكەكانی كوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (٨٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان: شاری سلێمانی (77) پۆزەتیڤ: 40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) كچی گەنج و (3) كوڕی گەنچ و (6) منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەكەی دیكە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

ئیدارەی گەرمیان (7) پۆزەتیڤ : 3 ئافرەت و (3) پیاو و كچێكی گەنج ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی كوڵەجۆ قەزای كفری.

پارێزگای دهۆك (6) پۆزەتیڤ: (2 ) ئافرەت و (4) منداڵ ، یەك تووشبوو بەشداربووی داوەتەكەی نان خواردن بووە، تووشبووەكانی دیكە بەركەوتووی بەشداربوونی داوەتێكی نان خواردن بوونە، ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆكن.

پارێزگای ‌هەڵەبجە (3) پۆزەتیڤ: پیاوێك و ئافرەتێك و منداڵێك ، پیاوەكە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەكە بەركەوتووی هەمان تووشبووە،هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 1015) تووشبوو، لەنێویاندا (18) مردن هەیە و (44) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (555) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان