ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاتوچۆی فڕۆكەكانی ئەمریكا جێی گومانن
هۆشداری ئاڵۆزی ڕەوشی ئەمنی لە عیراق دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان


خەڵك-بەشی هەواڵ

شارەزایەكی ئەمنی عیراق ئاشكرایدەكات، لایەنی ئەمنی لە عیراق لە مەترسیدایە و هۆشداریش دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ماڵپەڕی (المعلومە) بڵاویكردەوە، ئەمیر عەبدولمونعیم ساعیدی شارەزای ئەمنی لە عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی عیراق بەسەر ئاسمانی وڵاتەكەی، فڕۆكەكانی ئەمریكا بە ویستی خۆیان هاتوچۆ دەكەن و دەگونجێت ئەم فڕۆكانەش ئامانجی تایبەتیان هەبێت و ناوچەیەكیان كردبێتە ئامانج.
وتیشی”ئەمریكا هیچ ئاڕاستەیەكی بۆ هاتوچۆی فڕۆكەكانی لە ئاسمانی بەغدا نییە و دەگونجێت ئەم هەڵوێستانەی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازی یان بۆ بە ئامانجگرتنی گروپەكانی عیراقی ئەنجامی بدات”.
ڕوونیشیكردەوە، بوونی فڕۆكەكانی ئەمریكا دەكرێت بوترێت بۆ خۆپارێزی ئەمریكایە بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریكا دەیەوێت ئامێرە سەربازییەكانی بەرەو هەرێمی كوردستان و سەربازگەی عەین ئەسەد بگوازێتەوە.
لای خۆشیانەوە پسپۆڕانی عیراق ئاشكرایدەكەن، بەهۆی سەرقاڵی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمریكا سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش زۆرێك لە بنكەكانی لە شوێنی دوورتر لە گروپە شیعییەكان جێگر دەكات.

عێراق

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق دەنگ بە 7 كاندیدی حكومەتەكەی كازمی دەدات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و تەوەری كۆبوونەوەكەش دەنگدانە بە چەند كاندیدێك بۆ پۆستی وەزارەتەكان.
پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020 پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە.

ئاشكراشیدەكات ئەجێندای كۆبونەوەكە بۆ دەنگدانە بە 7 كاندید بۆ ئەو وەزارەتانەی ماونەتەوە لە كابینكەی كازمی.
جەخت لەوەش دەكاتەوە، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەكە دەست پێدەكات و لە كۆبونەوەكەشدا گفتوگۆ لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی قەیرانی پەڕلەمانی عیراق لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاپۆرتی لیژنەی داراییش لەبارەی دۆخی ئابوورییەوە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئیحسان عەبدولجەبار بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت و فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە و ئیفان فایەق بۆ پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، عەلا ئەحمەد بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی و محەمەد كەریم بۆ پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵ و سالار عەبدولستار بۆ پۆستی وەزارەتی داد و حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزارەتی ڕۆشنبیری كاندید كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مردنی مالیكی بە كۆرۆنا ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی مردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەری نوسينگەكەشی ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی هیشام ڕەكابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیكردەوە مالیكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردبێت و ئەو هەواڵانەی بە پڕوپاگەندە و درۆ لەقەڵەمدا.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ڕەكابییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكراوەتەوە”پڕوپاگەندەی درۆ و هەواڵی ساختە چەكی مایەپوچەكان و ئەوانەن كە كینەلەدڵن بەرانبەر بە مالیكی و ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆیە هیچیان لەدەستنایەت جگە لە بەبازاڕكردن و بڵاوكردنەوەی درۆكان”.

نوری مالیكی ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی لە دایكبووی ساڵی 1950یە و لە ساڵی 2006وە بۆ دوو ماوە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی كرد،  لەئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە كە خاوەنی زیاتر لە 20 كورسی پەرلەمانی عیراقە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان