ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەندروستی جیهانی: هانی بەكارهێنانی دەرمانێكی دیاریكراو بۆ چارەسەركردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هانی بەكارهێنانی دەرمانێكی دیاریكراو بۆ چارەسەركردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەن، تا لە تاقیكردنەوەكاندا پشتڕاست نەكرێتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتیكردەوە، هانی بەكارهێنانی دەرمانێكی دیاریكراو بۆ چارەسەركردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەن، تا لە تاقیكردنەوەكاندا پشتڕاست نەكرێتەوە. تەندروستی جیهانی راشیگەیاندووە،لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا لەهەوڵدان كە نموونەیەك لە دەرمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە بكەن.

هاوكات، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سوپاسی سەنتەری شا سەلمان لە سعودیە دەكات كە لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری پێشكەش بە ڕێكخراوەكەیان كردووە.

هەروەك ڕێكخراوەكە داواشی لە حكومەتەكان كرد، پاڵپشتی و هاوكاری توێژە هەژارەكانی كۆمەڵگاكەیان بكەن، ئاماژە بەوە دەكات كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەربەستی بۆ كاری ڕێكخراوە تەندروستییەكان لەجیهاندا دروستكردووە.

ك.ج

جیهان

كۆشكی سپی: ترەمپ ئامادەیە دەسەڵات ڕادەست بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە دسەڵات ڕادەستی سەرۆكی دوای خۆی بكات.

كایلی ماكنانی سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند:”سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە لەتشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت قایل دەبێت”.

ئەم ڕوونكردنەوەیەی كۆشكی سپی دوای دێت، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئامادە نەبوو بەڵێن بدات بە ڕادەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لەكاتیێكدا كە جۆ بایدنی ڕكابەری لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆكی داهاتووی وڵاتەكەیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داود ئۆغڵۆ: پارتەكەی ئەردۆغان دوا هەناسە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا لەلێدوانێكیدا هێرشی توندی كردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی و بە دامەزراندنی ڕژێمێكی سەركوتكار تۆمەتباری كرد.

داود ئۆغڵۆ وتیشی: لەسایەی سیستمی سەرۆكایەتیدا كە لە ساڵی 2018ەوە كاری پێدەكرێت سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت لەناوەڕۆك و ئەركی خۆیان داماڵراون.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لەدرێژەی لێدوانەكەیدا لەبارەی ئەگەری هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان بۆ بەرتەسك كردنەوەی كاری پارتە سیاسییە نوێیەكان، ئاماژەی بەوەدا: لەگەڵ ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانەكانی بەردەوام باس لە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان دەكەن، پێشبینیەكان ئەوەیان بۆ ڕووندەكەنەوە، وادەی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ئەوەشی بە (دوا هەناسەدانی پارتەكەی ئەردۆغان ناوبرد).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زەریف: واشنتۆن بە دوو مەرج دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن تەنها بە دوو مەرج دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی، دەشڵێت، بەلایانەوە گرنگ نییە چ كاندیدێك لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا سەردەكەوێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێویستە سەرەتا قەرەبووی تاران بكاتەوە و دواتر بەڵێن بدات كە جارێكی تر لەو ڕێككەوتنە ناكشێتەوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاش باسی لەوەكرد، بەلایانەوە گرنگ نییە كێ لە كۆشكی سپی دەبێت، ئەوەی بەلایانەوە گرنگە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكایە.

جێی ئاماژەیە، واشنتۆن ساڵی 2018 لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە تائێستا بەرپرسانی حكومەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ هیچ خواستێكیان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنە نیشان نەداوە، لەبەرامبەردا، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان باسی لەوەكردووە، لەئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بەلام بەو مەرجەی ئێران بە تەواوەتی پابەندی ڕێككەوتنەكە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان