هەسەدە پلانی كردنەئامانجی هێزەكانی ڕووسیا ڕەتدەكاتەوە



 

هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە ڕەتیكردەوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە هەر پلانێكەوە هەبێت بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ڕووسیا لە سووریا.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بەڵگەنامەیەكی نهێنی هەواڵگری ئەمریكای بڵاوكردەوە، بە گوێرەی بەڵگەنامەكە، هەواڵگری سەربازی ئۆكراین پلانی دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی نهێنی دژی هێزەكانی ڕووسیا لە سووریا بە هاوكاری هێزە كوردییەكان لە سووریا.

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی ڕۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، كیێڤ ویستویەتی زیان بە ڕووسیا و میلیشیاكانی سەر بە ڕووسیا بگەیەنێت لە سووریا، بۆ ئەوەی سەرنجی مۆسكۆ بخاتە سەر سووریا و هێزەكانی لە ئۆكراین بكشێنێتەوە و بچێتە سووریا.

هەروەها بەپێی ئەو پلانەی لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، ژەنەراڵەكانی ئۆكراین باسیان لە مەشق و ڕاهێنانی هێزەكانی سووریای دیموكرات كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

فەرهاد شامی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەسەدە لە بەیاننامەیەكی نووسراوی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمریكا، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە “ئەم بەڵگەنامەیە ڕاست نییە.”

فەرهاد شامی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەسەدە جەختی لەوە كردەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ڕووسیا باشە و هەماهەنگی نێوانیان بەردەوامه .

دەشڵێت ” پەیوەندیمان لەگەڵ ڕووسیا باشە، ڕێككەوتنی هاوبەش لە نێوانماندا هەیە بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە دۆسیەكان لەسەر خاكی سووریا”.

بە پێی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، پێنتاگۆن هیچ لێدوانێكی لەسەر ناوەڕۆكی بەڵگەنامەكە نەداوە.

سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تاران دەكات
پێشت سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تاران دەكات
جامی كۆنیفای 2024 لە هەرێم بەڕێوەدەچێت
دواتر جامی كۆنیفای 2024 لە هەرێم بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار