ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا کۆی داهاتەکانى حکومەتى هەرێم کەمی کردووە، بەڵام هەرکاتێک ئەو داهاتانە کۆکرانەوە و ئامادەبوو مووچە دابەشدەکەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند، ئێستا قەیرانێکی ئابووری ڕووی کردۆتە هەموو جیهان، ئەمە جگە لەو دەرهاویشتە ئابوورییانەی بەهۆی کۆرۆناوە درووستبوون، لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستانیش کاریگەری کۆرۆنای لەسەر بووە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، بەپێی پێشهاتەکان حکومەتى هەرێم سیاسەتی خۆی دادەڕێژێت و حکومەت بەردەوامدەبێت لەدابەشکردنی مووچە.

باسی لەئەوەشکرد، هەموو داهاتەکانی حکومەت کەمبوونەتەوە، بەڵام هەرکاتێک ئەو داهاتانە ئامادەبوون دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەن.

 

 

ریکلام

کوردستان

سلێمانی؛ ٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنرا


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، لەپارێزگای سلێمانی ٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنران.

بە پێێ ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە،  بیست و ھەشت پیاو و سیانزە ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنجن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە .

هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.

دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە.

یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە.

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق.

سی و شەش تووشبووش دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەکۆیە، خۆپیشاندانە


خەڵک – بەشی هەواڵ

هاووڵاتیانی کۆیە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپی گوزەران و دواکەوتنی مووچەو نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندانیان ده‌ستیپێكرد.

هاووڵاتیانی کۆیە، ڕێگای سەرەکی شارەکەیان گرتووە و دەڵێن، کۆیە بێ خزمەتگوزارییە و فەرامۆشترن ناوچەی کوردستانە.

ئەوەش دەخەنەڕوو تا دێت دۆخی ژیان و گوزەرانیان بەرەر خراپی دەڕوات و لەنێوان بێنەو بەردەی دوو ئیدارەیدا تا دێت شارەکە دەبێتە وێرانە.

بەشێک لە خۆپیشاندەران ئەوەیان خستەڕوو، خراپی گوزەران و دواکەوتنی مووچەکانیان ئەوانیان هێناوەتە سەرشەقام و بەردەوامیش دەبن لە خۆپیشاندان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ داوای بوودجەو پشکی یارمەتییە تەندروستییەکان، شاندێکى تەندروستیی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەم نزیکانە شاندێکى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات.

د. محەمەد قادر خۆشناو وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندووە “هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى تەندروستیى هەرێم بە سەرۆکایەتى وەزیرى تەندروستى و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەردانى وەزارەتى تەندروستیى عیراق دەکەن، بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و ئەو گۆڕانکارییانەى کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا هاتوونەتە ئاراوە”.

ڕاشیگەیاند “ڕێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و چۆنیەتى خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە، تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکانى نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستیى هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەوەى بە باشترین شێوە بتوانین رێگە لە تەشەنەکردنى پەتاکە بگرین، کە ئێستا بە شێوەیەکى ترسناک بڵاو بووەتەوە”.

ئاماژەى بەوەش کرد “داواى پشکى هەرێمى کوردستان لەو یارمەتى و پێداویستییە پزیشکیانە دەکەین، کە بۆ عیراق هاتوون لەگەڵ پشکى هەرێم لەو بودجەیەى کە حکوومەتى ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا تەرخانى کردووە”.

سەرچاوە/ باس

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان