ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترمپ و پۆتین لەسەر نرخی نەوت گفتووگۆ دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكى ڕوسیا لەبارەی ناكۆكییەكان نێوان مۆسكۆ و ڕیاز لەبارەی نرخی نەوتەوە گفتووگۆ دەكەن ، سەرۆكی ڕوسیاشی بە “پیاوێكی شیاو” دادەنێت.

ترەمپ ڕایگەیاند”بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پۆتین دەكات لە دوای پەیوەندی بە بەرنامەی “Fox and Friends”، و گفتووگۆ لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان ڕوسیا و سعودیە دەكەن سەبارەت بە نرخی نەوت، چونكە هەردوولا “توشی شۆك”بوون لەو بارەیەوە”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا”لەدوای بەرنامەكە ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ پیاوێكی شیاودا دەكات كە ناوی ڤلادیمێر پۆتینە”.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كە وەڵامی چی دەبێت گەر سەرۆكی ڕوسیا داوای لێكرد سزاكان هەڵبگرێت، ترەمپ وتی:”من سزاكان دەسەپێنم، بەدرێژایی مێژووی وڵاتەكەمان لە هەموو سەرۆكەكانی تر توندوتیژتر بووم لەسەر ڕوسیا”.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت”پۆتین لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە جارێك قسەی لەو بارەیەوە كردووە”، پێشبینیشی كرد سەرۆكی ڕوسیا لەكاتی پەیوەندییەكەدا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان پرسیاری لێبكات.

سەبارەت بەو هەڵانەش كە ڕوسیا لە ئۆكرانیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی داون، ترەمپ وتی:”مۆسكۆ شان بە شانی وڵاتەكەی لە دووەمین جەنگی جیهاندا شەڕى كردووە”.

جیهان

سعودیە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2591 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2591 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆرتری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 642 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 95748 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی سعودیە،زۆربەى تووشبووە نوێیەكان لە ڕیاز و جدە و مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەفوف، تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرەنسا: ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا، كۆنترۆڵكردنى  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، پرۆفیسۆر جان فرانسوا دیلڤرێسی، سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا ڕايگەیاند:”پەتای (كۆڤید-19) لەئێستادا لە وڵاتدا لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

دیلڤرێسی بۆ ڕادیۆی (فرانس ئینتەر) دەڵێت:”ڤایرۆسەكە تائێستاش بوونی هەیە، بەتایبەت لە هەندێك ناوچەدا، بەڵام بڵاوبوونەوەی خاوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە فەرەنساییە”دوای ئەوەی نزیكەی دەیان حاڵەتی تووشبوون هەبوو كە دەگەیشتە نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوو بەر لە كەرەنتینە، لەئێستادا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێ‌ تۆمار دەكرێت، ئەمەش بە دەستەواژەیەكی باش و واتای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە دادەنرێت”.

فەرەنسا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا، یەكێك بوو لەو وڵاتانەی ڕۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تۆماردەكرد، بەڵام لەئێستادا ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید، بەست لە ژێر دروشمی ژینگەی ئادەمیزاد ڕۆژی 5ی حوزەیرانی وەك ڕۆژی ژینگەی جیهانی دەست نیشانكرد.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ۱۹۷۲ یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەست و ڕۆژی 5ی حوزەیران كرایە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

هەر لەو كۆنفرانسەدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی پرۆگرامی ژینگە پارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان UNEP و پاشان بریارنامەیەك لەلایەن ئەنجومەنەكەوە بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیەندرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان