ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەکزیما چییە و چۆن لەسەر دەستت درووستدەبێت؟ چارەسەرەکەشی بخوێنەرەوە


خێزان

نەخۆشی ئێکزیما بە یەکێک لە نەخۆشیە بەر بڵاوەکانی پێست دادەنرێت. ئێکزیما لە ئەنجامی ھەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت. ئەم نەخۆشیە بە خوران، سووربوونەوەی پێست و دروست بوونی لیر و قڵیشان دەناسرێتەوە.

ئێکزیما بە زۆری لە ئانیشک، بەشی پشتەوەی ئەژنۆکان و دەم و چاو زیاتر ڕومەت، سمت، پشتەوەی گوێ و دەست و قاچ دەردەکەوێت.

 

هۆکارەکانی درووستبوونی:

  • ماددەی وەڕسکەر وەک سابون، شامپۆ و ماددە پاک کەرەوەکان بە گشتی و ھەروەھا گۆشت و سەوزە.
  • زیندەوەری بچوک وەک بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو.
  • خواردن وەک بەرھەمەکانی شیر.
  • گۆڕانی ڕێژەی ھۆڕمۆن بە تایبەتی لە خانمانی دووگیان.
  • ماددەی ھەستیار وەک تۆز، ئاژەڵی ماڵی و کڕێژی سەر.
  • پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم وە شێی بەرز و نزم و ئارەقە کردن.

 

چۆن چارەسەری دەکەیت؟

 

-بەکارھێنانی ئاوی شلەتێن بۆ خۆشوشتن

-بەکارھێنانی کرێمی شێدارکەرەوە ھەموو ڕۆژێک.

-لەبەرکردنی جلی بە لۆکە یان کوتاڵی نەرم دروستکراو، وە دوورکەوتنەوە لە لەبەرکردنی جلی زبر و تەسک.

-کورتکردنەوەی نینۆک بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ دوورکەوتنەوە لە بریندارکردنی پێست.

-دوورکەوتنەوە لە گۆڕانی کت و پڕی پلەی گەرمی وە دوورکەوتنەوە لە کردنی چالاکی کە دەبێتە ھۆی ئارەقە کردن.

-چارەسەرێکی سرووشتی بەسوود بۆ نەخۆشیەکە لە ڕێگەی ئاوی برنجەوەیە، بە لۆکەیەک ئاوی برنجەکە بدە لە دەست و ناوچەی توشبوون  و با چەند خولەکێک پێوەی بمێنێتەوە و پێوەی وشک ببێتەوە

-وەرگرتنی دەرمانی دژە زیندەیی  و دژە ھەستیاری و دژە کەڕوو و یاخود چارەسەر کردن بە تیشک، بەکارھێنانی شەپۆلی ژوور وەنەوشەیی بۆ ئەو تووشبووانەی کە لە قۆناغێکی پێشکەوتووی نەخۆشیەکەن.

ریکلام

تەندروستی

٧ جۆر ڕێجیمی سەیروسەمەرە، کە هەر بەڕاستی ئەنجام دراوە


خێزان

هەندێک کەس بۆ ئەوەی هەرچۆنبێت کێشیان دابەزێت ڕێگایی جۆراوجۆر دەگرنە بەر، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو ڕێوشوێنە سەیر و سەمەرانەیە کە لە لایەن خەڵکانێکەوە بۆ دابەزینی کێش گیراونەتە بەر:

 

– خەوتن

ئەستێرەی بەناوبانگ Elvis Presley بۆماوەیەک و بەڕێگایی پزیشکی چووە نێو کۆماوە، بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک هیچ نەخوات و کێشی داببەزێت.

 

 

– کرمی شریتی

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە سەدەی ٢٠ باو بوو، یەکێک لەوانی ئەنجامی داوە گۆرانیبێژ  Maria Callas  ە، لە ڕێگەی حەبێکەوە هێلکەی کرمی شریتیان دەخوارد بۆئەوەی لە جەستەیان گەشەبکات و بەوهۆیەوە لاواز ببن.

 

 

– خواردنی لۆکە

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڤیدۆیەکدا ڕێنمایی بڵاوکرایەوە کە دەتوانیت لۆکە بدەیت لە شەربەت و بیخۆیت، بەوەش گەدەت پڕدەبێت و نان ناخۆیت، لە کاتێکدا ئەو لۆکەیە بەتەنها لە لۆکە پێکنەهاتووە و چەندین ماددەی کیمیایی دیکەی تێدایە کە بۆ جەستە زیانی هەیە.

 

– خواردنی کلێنکس

مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشکی ئایینی ناساندووە، ماوەیەک بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە ڕێگایی خواردنی کلێنکسەوە دەتوانیت کێشت دابەزێت و ئەم کارەی بە چەندین کەسیش کردبوو.

 

 

– چاویلکەی شین

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە ژاپۆنەوە هات، بیرۆکەکە ئەوەیە کە ڕەنگی شین حەزی خواردنت ناهێڵێت، بۆیە لەکاتی نانخواردندا چاویلکەیەکی شین بکەرە چاوت.

 

 

–  ڕێجیمەکەی  Andy Warhol

Andy Warhol پسپۆڕێکی سایکۆلۆژی بوو، ئەو بۆی کێشی دابەزێت هەمووجار کە دەچووو بۆنانخواردن، ئەو خواردنەی بانگدەکرد کە حەزی پێنییە، هەربۆیە کەمیکی دەخوارد و ئەوەی دیکەی دەدا بە بێلانەکان.

 

 

– نەشتەرگەری زمان

دکتۆرێک  بەناوی   Dr. Chugay  نەشتەرگەری زمانی داهێنا کە شتی لەسەر زمان دادەنا بۆئەوەی خواردنی بۆنەخورێت و کەسەکە تەنها شلەمەنی بخوات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بە بامێ چارەسەری شەکرەکەت بکە، چۆن بەکاری دەهێنیت؟


خێزان

بامێ یەکێکە لە بەسوودترین ئەو خۆراکانەی لە چارەسەری نەخۆشی شەکرەدا بەکاردەهێندرێت، ئەمەی خوارەوەش ڕێگا و شێوازی بەکارهێنانیەتی:

‌ناکرێ بوترێ بامێ نەخۆشی شەکرە چاک ئەکاتەوە بەڵام یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شەکرە وە باشتر وایە زۆر نەکوڵێنرێت، چونکە سروشتی هەموو خۆراکێک وایە هەتا زیاتر بکوڵێنرێت سوودی خۆراکی دادەبەزێت.

ئەو کەسەی شەکرەی هەیە ئەگەر ڕۆژانە مشتێک بامێ وردبکات و بە بێ کوڵان وەکو زەڵاتە بیخوات گرەنتیە لە ماوەی دوو هەفتە هەست ئەکات بەتەواوی شەکرەی زۆر بەرەو باشبوون ڕۆیشتووە.

دەشتوانیت بامێکان قاشبکەیت و پارچە پارچەی بکەیت و بیکەتە پەرداخێک ئاوەوە و بۆ چەند کاتژمێرێک دایبنێیت، دواتر پەرداخە ئاوەکە بخۆیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر تەندرووستی خۆتت لا گرنگە، پێویستە ئەم زانیاریانە بزانیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زنیاری تەندرووستی هەمەڕەنگە، کە پێویستە هەموومان زانیاریمان لەسەری هەبێت چونکە پەیوەستە بە ژیانمانەوە:

 

– مێشکی مرۆڤ لە پاش تەمەنی ٢٥ ساڵی ئیدی وردە وردە تەمەنی پیربونی دەستپیدەکات.

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە ئەو بەکتریایانەی لە هۆڵی وەرزشی دۆزراوەتەوە، ٣٢٦ جار زیاتر بووە لە بەکتریایی تەوالیتەکان.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خەوتنی تەندرووست کە ٨ کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا، حەزی مرۆڤ بۆ خواردنی شەکر کەمدەکاتەوە.


– مرۆڤ لە ژوری ڕووناکی کەم و متدا وزەی کەمتر دەبێت و مێشکی باش کار ناکەت.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– زانایانی دەروونناسی سەلماندویانە کە خەیاڵکردن ئازارەکان کەمدەکاتەوە، بۆنموونە لە کاتی دەرزیلێدان گەر شتەکان بهێنیتە خەیاڵتەوە، ئازارەکەی کەمترەبێت.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– توێژینەوەیەکی زانکۆی Aberdeen and Sterling سەلماندویەتی بڕوابەخۆبوون ئەگەری کەوتن لە پیرەکاندا  بە ڕێژەی ١٩٪ کەمدەکاتەوە.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان