ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: پێشبینی دەكرێت 2.2 ملیۆن ئەمریكی بە هۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا لە ئەگەری مردنی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ئەگەرهاتوو ئیدارەی وڵاتەكەی ڕێوشوێن بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگرێتەبەر.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بە پێی هەندێك پێشبینی، ئەگەر هەیە ژمارەی ئەوانەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەمرن بگاتە دوو ملیۆن و 200 هەزار كەس، بۆیە پێی وابوو مردنی 100 هەزار تاكو 200 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە ئامارێکی”باش” بێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو كە 50 هەزار ئامێری دیاریكردنی تووشبووانی كۆرۆنا دابیندەكەن و بەردەوامیشن لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەكە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهاندا بووەتە یەكەم وڵات لە ڕووی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و تا بە یانی ئەمڕۆ دوو شەممە، 142,735 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 2 هەزار و 488 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان