ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕێكی زۆری ئارد ئامادەیە و دابەشكردن دەستپێدەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشە ئاردی مانگی شوبات-ی ئەمساڵ بەسەر بریكارەكان دابەشكراوە و گەنمی ئامادەمان هەیە بۆ مانگی ئازاریش، دەشڵێت: “هەندێك لە بریكارەكان قەدەغەی هاتووچۆیان كردۆتە بیانو بۆ ئەوەی ئارد نەدەن بە هاووڵاتیان”.

نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەی پشووە، دەوامی ئاسایی خۆمان دەكەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشە ئاردیان بەدەست بگات و دابەشكردنی بەشە ئارد بەسەر بریكارەكان بەردەوامی هەیە و ناو شاری سلێمانی كەمێك ماوە و دەرەوەی شاریش نزیكەی 800 تەن ماوە پێیان بگات.

وتیشی، “هەمووی نا، بەڵام هەندێك لە بریكارەكان قەدەغەی هاتووچۆیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی ئارد نەدەنە هاووڵاتیان بەو هیوایەی لەداهاتوو ئارد گران ببێت و بە نرخی گران بیفرۆشنەوە”.

ڕاشیگەیاند، هەموو بریكارەكان ئەو هاووڵاتیانەی لایانە هەمووی لە سنوری گەڕەكەكانی خۆیاندان هیچ ڕێگرییەك نیە لەوەی ئاردەكەیان وەربگرن، بۆیە ئەگەر مەرجەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەن وەك دەست كێش و دەمامك دەتوانن كاربكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بریارەكان دەتوان لای خۆیانە هەموو خێزانەكان بەشەكانیان بۆ جیا بكەنەوە، كە هەر خێزانێك بەپێی ژمارەیان بڕی ئاردیان بۆ جیا بكاتەوە و ئاگاداریان بكاتەوە تاوەكو بڕۆن ئاردەكەیان وەربگرن.

ئاشكراشیكرد، هیچ كێشەیەك لە كەمی ئارد بوونی نیە، گەنمی تەواومان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بدرێتە ئاشەكان بۆ ئەوەی ئاردی مانگی ئازاریش دەست بە دابەشكردن بكەن، لە دوای ئەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی بۆ دەردەچێت.

نەسرین محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بۆیە ئاردی مانگی ئازار دابەشناكرێت، چونكە زۆربەی بریكارەكان ئاردی مانگی شوباتیان دابەشنەكردووە، بەشە ئاردی مانگی ئازاریش وەربگرن لە كوێ دایبنێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بریكارەكانی خۆراك دەكرێنەوە و دابەشكردنی خۆراك دەستپێدەكاتەوە.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی زێڕ و دراوەکان لەبازاڕەکانى هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە زەڕەنگەری پێشین وەرگیراوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢٤= ٣٤٠٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢١= ٢٩٨٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨= ٢٥٥,٠٠٠دینار
لیرەی عەیاری 22= 365$

ئۆنس:1719
………..
100$=123,100
100€= 134,500
100£= 150,000
100$= 1,720,000 تمەن (نەقدی)
100$= 675 لیرەی تورکی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نەخۆشخانەیەكی كۆرۆنا دەوام دەستپێدەكاتەوە
شێواز و كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پشووی حكومەتی هەرێم بۆ جەژنی ڕەمەزان كۆتایی دێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەستپێدەكاتەوە و نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا ئاشكرای دەكات، كە دەست بە بینینی نەخۆش دەكەنەوە.

سەرچاوەیەكی حكومی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەوام دەكەن ڕۆژانە لە 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ و ڕۆژانی پێنج شەممەش پشوو دەبێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە و ڕۆژانە چەند كەسێك تووشی ئەو پەتایە دەبن، بۆیە تا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەبێت دەوامی فەرمانبەرانیش بەو جۆرەی پێشوو دەمێنێتەوە.

لای خۆشیەوە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر، كە ماوەیەك تایبەت كرابوو بە نەخۆشانی كۆرۆنا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوكردووە، لە ڕۆژی شەممەوە 30/ 5/ 2020 نەخۆشخانەكە دەست دەكاتەوە بە پێشوازی كردن لە نەخۆشان لە گشت بەشەكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، چۆنیەتی دەوام بە پێی ڕێنماییەكانی حكومەت دەبێت، كە ڕۆژانە كاتژمێر (9) تا وەكو (1) جگە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی.

ئاشكراشی كردووە، كە پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن (احالە) ڕەوانە كردنیان پێبێت یاخود لە لایەن پزیشكێكی پسپۆر ڕەوانە كرابێت و نەخۆش بە تەنها بێت بۆ نەخۆشخانە مەگەر بۆ نەشتەرگەری یان هۆكارێكی پێویست بێت دەتوانێت كەسێك لەگەل خۆی بێنێت و پابەندی ڕێنماییەكان بن وەك ماسك و دەستكێش.

جەختیشی كردۆتەوە، سەردانی كردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەك لە هەموو كاتێك قەدەغەیە .

دەشڵێت: ” هەر نەخۆشێك نیشانەكانی كۆرۆنای تێدابێت وەك كۆكە و تای بەرز و تەنگە نەفەسی پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند بكات، كە تایبەتە بە سەنتەری كۆڕۆنا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 24 كاتژمێر نزیكدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژانی جەژندا 20 كاتژمێر كارەبا درا بە هاووڵاتیان و بۆ مانگی داهاتووش بڕیاری پێویست دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕۆژانی جەژندا توانرا بە سیستەمێكی ڕێكوپێك و بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێشكگرانی كارەبا 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاووڵاتیان، ئەمەش بەسوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3000 مێگاوات كارەبا، كە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك وزەی كارەبا بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكرا.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە تا ڕۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت.

ئاشكراشی كردووە، بۆ مانگی حوزەیرانیش كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا و هەڵكشانی خواستی بەكارهێنان هەڵبسەنگێنرێت و بڕیار بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان