ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د. شلێر ڕوونكردنەوە دەدات
هاووڵاتیان لە ڕێكارەكانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی نیگەرانن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەیەك هاووڵاتی لەڕێگەی (خەڵك)ەوە داوای چارەسەركردنی گرفتێكی نەخۆشخانەی منداڵبوون دەكەن و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش دەڵێت: “ئەو ڕێكارانە بەهۆی خۆپارێزی لە كۆرۆنایە”.

ژمارەیەك هاووڵاتی، كە لە چەند ڕۆژی پێشوودا سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردبوو، بە(خەڵك)یان ڕاگەیاند، كاتێك دەچنە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوون خەڵكانێكی زۆر لەوێ دەبینن، كە لەسەرەدا وەستاون و شوێنێكی گونجاو نییە بۆ سەرەگرتنی ئەو ژنە دووگیانانەی سەردانی ئەوێیان كردووە، كە حاڵی هەندێكیان خراپە.

ئەوەشیان خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی شوێنی سەرەگرتنیان گونجاو نییە، تەنها ڕێگە دەدرێ ژنە دووگیانەكە بەتەنها بچێتە ژوورەوە، لەكاتێكدا ئەو كەسانە پێویستیان بەكەسێكە كە لەگەڵیاندابن بۆ ژووری منداڵبوون و نەشتەرگەری.

ئەو هاووڵاتیانە وتیشیان، “ژمارەیەكی زۆر نەخۆش سەرە دەگرن لەناو حەوشەی نەخۆشخانەكە و دوای چاوەڕوانیەكەی زۆر سەرەیان بەردەكەوێت، كە حاڵی هەندێكیان زۆر خراپە و بەمنداڵبووونەوەن، چونكە ژمارەی ئەو پزیشكانەی دادەنرێن بۆ بینینی نەخۆش كەمن، كە زۆر كات یەك پزیشك دادەنیشێت و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر كات سۆنەری لێ‌ نیە و دەبێت نەخۆش بچێت بۆ نەخۆشخانەی سەفین بۆ سۆنەر و دواتر بگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون”.

لەوبارەیەوە، شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بە(خەڵكی)ی ڕاگەیاند، بەهۆی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمەڵێك ڕێكاریان گرتۆتەبەر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە ڕێنماییان بۆ هاتووە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، هەندێك ڕێكار، كە گرتویانەتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییانە و ناچارن بیگرنەبەر.

وتیشی، “پزیشك و كارمەندی پێویستیان هەیە و تەنانەت خۆشم نەخۆش دەبینم و لەنەخۆشخانەكەم، هەر كەسێكیش دێتە نەخۆشخانەكە و گلەیی لەسەر شێوازی خزمەتگوزارییەكان هەیە، دەتوانێت سەردانم بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەی ڕابردوودا سێ هەزار نەخۆش بینراوە، 360 ولادە كراوە، 170 نەشتەرگەری كراوە.

کوردستان

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 11:40 خوولەك و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی و دووری 19 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەسری شیرین ڕوویدا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی لە بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارە بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چیای گارە بۆردومان كرایەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ” پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان” تاووتوێ ده‌كرێن.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ لای سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسیان لە چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان