ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێگەیەکی کاریگەر بۆ ئەوەی جەستەت هەمووی بکەیت بە ماسولکە بێ ئەوەی زیان بەخۆت بگەیەنیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ئەوەی جەستەت هەمووی بکەیت بە ماسولکە بێ ئەوەی زیان بەخۆت بگەیەنیت و پڕۆتینی زیانبەخش بخۆیت:

-خواردن

کاتێک وەرزش دەکەیت پێویستە ڕێژەی خواردن زیاتر بکەیت و ڕۆژانە ٢ هەزار بۆ ٢،٥٠٠ کالۆری بخۆیت، جگە لەوەش پێویستە پرۆتینی تەندرووستی بخۆیت، وەک هێلکە و ماست و ماسی سەلەمون و هاوشێوەکانی.

 

پێویستیشە ڕۆژانە ٣ ژەمی سەرەکی و ٢-٣ ژەمی بچوکیش بخۆیت وەک میوە و ئەڤۆگادۆ و بادەم.

 

-وەرزشی گشتی

پێویستە وەرزشە تایبەتەکان بکەیت کە ماسولکەت بەهێز دەکات و بە پێی ناوچەکانی جەستەت وەرزش بکەیت بە جۆرێک کە ماسلوکەکانت بەهێز بکەیت.

جگە لەوەش دەبێت وەرزشە گشتیەکانی وەک مەلە و ڕاکردن و پەتپەتێن کەمبکەیتەوە، چونکە ئەوانە زیاتر بۆ سوتاندنی چەورییە نەک بەهێزکردنی ماسولکەت.

 

-دابەشکردنی ڕۆژەکان

ڕۆژەکانی هەفتە دابەشبکە و هەر ڕۆژە و سەرنج بخە سەر بەشێکی تایبەتی جەستەت و ئەو وەرزشانە بکە کە بۆ ئەو جۆرە وەرزشە بەسوودە.

وەرزشەکان بە درووستی فێرببە و بزانە کە کام وەرزشە بۆ کام ماسولکەیەی جەستەت باشە

 

-هەندێک ئامۆژگاری دیکە

-نابیت وەرزشەکانت ببێتە ڕۆتین و دەبێت بەردەوام ژمارەکانی زیاتر بکەیت و کێشی قورستر بکەیت

-نابێت وەرزشەکان بە هەڕەمەکی بکەیت و پێویستە پابەندبیت بە کاتەوە

-جەستەی خۆت بناسە، چونکە جەستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و ڕەنگە وەرزشێک بۆ کەسێک باش بێت و بۆ کەسێکی دیکە وانەبێت.

-پێویستە ئەوەت لەبیربێت کە گرنگە ناوە ناوە پشوو وەربگریت.

 

 

ئەمەی خوارەوە خشتەیەکی زانستی و بەسوودە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت

ریکلام

تەندروستی

٧ جۆر ڕێجیمی سەیروسەمەرە، کە هەر بەڕاستی ئەنجام دراوە


خێزان

هەندێک کەس بۆ ئەوەی هەرچۆنبێت کێشیان دابەزێت ڕێگایی جۆراوجۆر دەگرنە بەر، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو ڕێوشوێنە سەیر و سەمەرانەیە کە لە لایەن خەڵکانێکەوە بۆ دابەزینی کێش گیراونەتە بەر:

 

– خەوتن

ئەستێرەی بەناوبانگ Elvis Presley بۆماوەیەک و بەڕێگایی پزیشکی چووە نێو کۆماوە، بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک هیچ نەخوات و کێشی داببەزێت.

 

 

– کرمی شریتی

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە سەدەی ٢٠ باو بوو، یەکێک لەوانی ئەنجامی داوە گۆرانیبێژ  Maria Callas  ە، لە ڕێگەی حەبێکەوە هێلکەی کرمی شریتیان دەخوارد بۆئەوەی لە جەستەیان گەشەبکات و بەوهۆیەوە لاواز ببن.

 

 

– خواردنی لۆکە

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڤیدۆیەکدا ڕێنمایی بڵاوکرایەوە کە دەتوانیت لۆکە بدەیت لە شەربەت و بیخۆیت، بەوەش گەدەت پڕدەبێت و نان ناخۆیت، لە کاتێکدا ئەو لۆکەیە بەتەنها لە لۆکە پێکنەهاتووە و چەندین ماددەی کیمیایی دیکەی تێدایە کە بۆ جەستە زیانی هەیە.

 

– خواردنی کلێنکس

مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشکی ئایینی ناساندووە، ماوەیەک بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە ڕێگایی خواردنی کلێنکسەوە دەتوانیت کێشت دابەزێت و ئەم کارەی بە چەندین کەسیش کردبوو.

 

 

– چاویلکەی شین

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە ژاپۆنەوە هات، بیرۆکەکە ئەوەیە کە ڕەنگی شین حەزی خواردنت ناهێڵێت، بۆیە لەکاتی نانخواردندا چاویلکەیەکی شین بکەرە چاوت.

 

 

–  ڕێجیمەکەی  Andy Warhol

Andy Warhol پسپۆڕێکی سایکۆلۆژی بوو، ئەو بۆی کێشی دابەزێت هەمووجار کە دەچووو بۆنانخواردن، ئەو خواردنەی بانگدەکرد کە حەزی پێنییە، هەربۆیە کەمیکی دەخوارد و ئەوەی دیکەی دەدا بە بێلانەکان.

 

 

– نەشتەرگەری زمان

دکتۆرێک  بەناوی   Dr. Chugay  نەشتەرگەری زمانی داهێنا کە شتی لەسەر زمان دادەنا بۆئەوەی خواردنی بۆنەخورێت و کەسەکە تەنها شلەمەنی بخوات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بە بامێ چارەسەری شەکرەکەت بکە، چۆن بەکاری دەهێنیت؟


خێزان

بامێ یەکێکە لە بەسوودترین ئەو خۆراکانەی لە چارەسەری نەخۆشی شەکرەدا بەکاردەهێندرێت، ئەمەی خوارەوەش ڕێگا و شێوازی بەکارهێنانیەتی:

‌ناکرێ بوترێ بامێ نەخۆشی شەکرە چاک ئەکاتەوە بەڵام یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شەکرە وە باشتر وایە زۆر نەکوڵێنرێت، چونکە سروشتی هەموو خۆراکێک وایە هەتا زیاتر بکوڵێنرێت سوودی خۆراکی دادەبەزێت.

ئەو کەسەی شەکرەی هەیە ئەگەر ڕۆژانە مشتێک بامێ وردبکات و بە بێ کوڵان وەکو زەڵاتە بیخوات گرەنتیە لە ماوەی دوو هەفتە هەست ئەکات بەتەواوی شەکرەی زۆر بەرەو باشبوون ڕۆیشتووە.

دەشتوانیت بامێکان قاشبکەیت و پارچە پارچەی بکەیت و بیکەتە پەرداخێک ئاوەوە و بۆ چەند کاتژمێرێک دایبنێیت، دواتر پەرداخە ئاوەکە بخۆیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر تەندرووستی خۆتت لا گرنگە، پێویستە ئەم زانیاریانە بزانیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زنیاری تەندرووستی هەمەڕەنگە، کە پێویستە هەموومان زانیاریمان لەسەری هەبێت چونکە پەیوەستە بە ژیانمانەوە:

 

– مێشکی مرۆڤ لە پاش تەمەنی ٢٥ ساڵی ئیدی وردە وردە تەمەنی پیربونی دەستپیدەکات.

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە ئەو بەکتریایانەی لە هۆڵی وەرزشی دۆزراوەتەوە، ٣٢٦ جار زیاتر بووە لە بەکتریایی تەوالیتەکان.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خەوتنی تەندرووست کە ٨ کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا، حەزی مرۆڤ بۆ خواردنی شەکر کەمدەکاتەوە.


– مرۆڤ لە ژوری ڕووناکی کەم و متدا وزەی کەمتر دەبێت و مێشکی باش کار ناکەت.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– زانایانی دەروونناسی سەلماندویانە کە خەیاڵکردن ئازارەکان کەمدەکاتەوە، بۆنموونە لە کاتی دەرزیلێدان گەر شتەکان بهێنیتە خەیاڵتەوە، ئازارەکەی کەمترەبێت.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– توێژینەوەیەکی زانکۆی Aberdeen and Sterling سەلماندویەتی بڕوابەخۆبوون ئەگەری کەوتن لە پیرەکاندا  بە ڕێژەی ١٩٪ کەمدەکاتەوە.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان