ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 7 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 30 ملیۆن و 701 هەزار و 291 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 30 ملیۆن و 701 هەزار و 291 حاڵەت، لەو ژمارەیەش نۆسەد و 56 هەزار و 498 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 925 هەزار و 941 كەس و 203 هەزار و 171 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“قودس، موڵكی تڕەمپ نییە تاكو بتوانێت كڕین و فرۆشتنی پێوە بكات”

خەڵك-بەشی هەواڵ

كونسولی گشتی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی دوو وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەكەینەوە و ئەو هەنگاوەیان تاكلایەنەیە و دەرچوونە لە كۆدەنگی ئیسلامی و دەستپێشخەری عەرەبی بۆ ئاشتی كە لە لوتكەی بەیروت لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بڕیاری لەسەردرا.

نەزمی حەزوری كونسولی گشتی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان بە ئانادۆڵی ڕاگەیاند، سەرۆك مەحمود عەباس سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین و سەركردایەتی فەلەستین بە ڕوون و ئاشكرا ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەكەنەوە و مایەی نیگەرانیمانە، لەكاتێكدا ستایشی گەلی هەردوو وڵاتی ئیمارات و بەحرەین دەكەین لە پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ گەلی فەلەستینی لە هەموو بوارەكاندا و لە ئامێزگرتنی هاووڵاتییانی فەلەستینی بۆ كاركردن لە وڵاتەكانیان.
وتیشی”كاردانەوە و هەڵوێستەكان لە ئاستی پێویستدا نەبوون، بەتایبەت وەك دەوڵەتی فەلەستین شكستمان هێنا بۆ دەركردنی بڕیار لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەب بۆ ئیدانەكردنی بڕیاری ئاساییكردنەوە و هەنگاوی تاكلایەنەی ئەو وڵاتانە بۆ ئاساییكردنەوە، بەو پێیەی ئەم هەنگاوە دەرچوونە لە كۆدەنگی عەرەبی و و هەنگاوی تاكلایەنەیە، ئەوەی جەختی لێدەكەینەوە ئەوەیە كە ئەو هەنگاوە دەرچوونە لە دەستپێشخەری عەرەبی بۆ ئاشتی، دەستپێشخەرییەكەی شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و شای كۆچكردووی سعوودیە، فەهد بن عەبدولعەزیز لە لووتكەی بەیروت لە ساڵی ٢٠٠٢.

 

ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی دوو وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل تاكلایەنەیە و دەرچوونە لە كۆدەنگی ئیسلامی

 

سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێوڕەسمی واژووكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی دیكە هەنگاوی هاوشێوە دەنێن، لەو بارەوە حەزوری ڕایگەیاند، تڕەمپ بووە بە وتەبێژی فەرمی بەناوی ئاساییكردنەوە، لەپاڵ ئەوەی سەرۆكی ئەمریكایە، وتەبێژە بەناوی ئاساییكردنەوە، ئەو قسە لەسەر ئەو وڵاتانە دەكات كە پەیوەندییەكانیان ئاساییدەكەنەوە، بەر لەوەی وڵاتەكە خۆی ئەوە ڕابگەیەنێت، تڕەمپ بەر لەو وڵاتانە دەڵێت ئەوان باڵیۆزخانەی خۆیان لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە لەكاتێكدا هێشتا ئەوان خۆیان ئەوەیان ڕانەگەیاندووە، وێڕای ئەوەی ئەو هەنگاوە لەناو ڕێككەوتنەكەشدا هەیە، بەڵام تڕەمپ وەك وتەبێژ مژدەی ئەوە ڕادەگەیەنێت كە وڵاتانی دیكە هەیە و بەشێوەی بریقەدار باس لەوە دەكات، ئەو لەو وڵاتانە بە پەرۆشترە كەنیازی ئاساییكردنەوەیان هەیە، ئەمە پێشبینی كراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئێمە نەمانوتووە لەگەڵ ئاشتی نین، بەڵام ئاشتییەك كە لەسەر بنەمای دەستپێشخەری عەرەبی بۆ ئاشتی و بڕیارەكانی نێودەوڵەتی بێت، لەوانە ئەنجوومەنی ئاسایش، كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییانەی دانیان بە مافی گەلی فەلەستین ناوە.

ئاشكراشیكرد، قودس خاكێكی ئاسایی نییە وەك خانوو یان شارێك مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت، قودس لەلایەن خوای گەورەوە پیرۆز كراوە و ئیسرا و میعراج تیایدا ڕوویداوە، خاكی پیرۆزی سەرجەم ئایینەكانە، شوێنی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسایە، موڵكی تڕەمپ نییە تاكو بتوانێت كڕین و فرۆشتنی پێوە بكات یان بە ئارەزووی خۆی بڕیار بدات بیكات بە پایتەختی ئیسرائیل.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆشكی سپی ژمارەی ئەو وڵاتانە ئاشكرا دەكات كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، پێنج وڵاتی تر كە سیانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووانیان لە دەرەوەی ناوچەكەن زۆر نزیكن لەوەی لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

مارك میدۆس سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی و سكرتێری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمپینی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا باسی لە گرنگیی ڕێككەوتنەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نێوان ئیمارات و بەحرەین كرد لەگەڵ ئیسرائیلدا و ڕایگەیاند، پێنج وڵاتی تر بە جددی بیر لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانەش سیانیان لە ناوچەكەن و دووانیشیان لە دەرەوەی ناوچەكەن، بەڵام ئاماژەی بە ناوی وڵاتەكان نەكرد.

میدۆوس ئەوەشی خستەڕوو، ترەمپ سەردانی نیویۆرك ناكات بە مەبەستی پێشكەش كردنی وتارەكەی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ڕۆژی سێ شەممە سازدەكرێت، بەڵكو لە كۆشكی سپییەوە وتارەكەی پێشكەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان