ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانيان لەدەستداوە، 30 هەزار كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی “Worldometer” ئاماری ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار و ٣٩٨ كەسن و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونیش ٦٥٦ هەزار و ٧٦٣ حاڵەتە.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان، لە ئیتالیا ڕوویداوە كە 10 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئیسپانیاش بە پلەی دووەم دێت و 5 هەزار و ٨١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.

جیهان

چین پێكوتەی دژی كۆرۆنای دۆزیەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
زانایانی چین پێكوتەیەكیان بۆ كۆرۆنا دۆزیەوە كە بە ڕێژەی 99% كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسەكە.

زانا چینییەكان بە كەناڵی “سكای نیوز”ی بەریتانییان ڕاگەیاندووە كە پێیانوایە پێكوتەكە بە ڕێژەی 99% چارەسەری تووشبووان دەكات.

پێكوتەكە كە لەلایەن كۆمپانیای “سینۆفاك”ەوە برەوی پێدراوە، لە قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوەكەیدا دەدرێتە 1000 خۆبەخش و لە گفتوگۆشدایە بۆ ئەوەی قۆناغی سێیەم و كۆتایی تاقیكردنەوەی پێكوتەكە لە بەریتانیا ئەنجام بدەن.

لوهـ بایشان توێژە لە كۆمپانیای سینۆفاك ڕایگەیاند پێكوتەكە كاریگەرە.

مانگی ڕابردووش كۆمپانیاكە ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانی پێكوتەكەی لە گۆڤاری ئەكادیمی “ساینس”دا بڵاوكردەوە كە ناونراوە “كۆرۆنافاك” و دەركەوتووە پێكوتەكە مەیمون لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواهەمین ڕووداوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ئەمریكا


خەڵك-لوقمان غەفوور

بۆ ڕۆژی پێنحەم خۆپیشاندانەكان بەردەوامە، هەرچەندە لە هەندێك ویلایەت هێمنانەو لەسەرخۆیە و لە هەندێك ویلایەتیش توندوتیژی بەخۆوە دیوە وەك سیاتل لە واشنگتۆن، لوس ئەنجلس.

لە پێنجەم ڕوژدا، چوار پۆلیس كوژراون بە میلیتۆڤی خۆپیشاندەران كاتێك خراوەتە نێو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە و پۆلیسێكیش بەسەختی لە نیویۆرك بریندار بووە.

تیرینس مۆناهان بەڕێوەبەری پۆلیسی نیویۆرك ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران مۆلۆتۆڤ-یان خستووەتە ناو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە، چوار پۆلیس-یان كوژراوە و پۆلیسێكیشیان بەسەختی بریندار بووە. وتیشی: تێكڕا 72 كەس دەستگیركراوە، كە دوو كەسیان كوشتنی ئەو دوو پۆلیسەیان بەسەردا ساخبووەتەوە.

هەروەها لە شاری مەنیئاپلس -ی ویلایەتی مینیسۆتا ژمارەی گاردی نیشتمانی گەیەنرایە 1000 گارد و بڕیارە ئەگەر پێویست بكات بگاتە 3000 گاردیش. ئەوەی تێبینی ئەكرێت لە خۆپیشاندانەكانی مەنیئاپلس-دا ژمارەی خۆپیشاندەران بە تەواوی كەمیكردووە و تەنانەت لە خۆپیشاندانەكانی شەوی 30 ئایار گروپێكی كەم مانەوە.

لە شاری لۆس ئەنجلس ویلایەتی كالیفۆرنیا زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنرا، بۆیە بەهۆی ئەوەوە سەرۆكی شارەوانی شارەكە داوای گاردی نیشتمانی كرد و تا درەنگانی شەو هێووربووە.

لەشاری فارگۆ -ی ویلایەتی مینیسۆتا خۆپیشاندان لەسەرلەبەیانی 30 ئادارەوە دەستیپێكرد تا درەنگانی شەو، لەدوای درەنگانی شەو بەهۆی شكاندنی پەنحەرەی هەندێك شوێنەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە داوای گاردی نیشتمانی كرد.

لەواشتنۆن دی سی وێرای خۆپیشاندانی هێمنانە، بەڵام گاردی نیشتمانی بڵاوكرایەوە و پێدەچێت لەرۆژانی دواتردا ژمارەی گاردی نیشتمانی زیاتر بكات.

شاری ئەتلانتا-ی ویلایەتی جۆرجیا، شەوی 29ی ئایار توندترین خۆپیشاندانی بەخۆیەوە بینی، ژمارەیەكی بێشومار دوكان و بازاڕ شكێنران و شێوێنران و چوار ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنران. لەسەروو هەموو ئەمانەوە بارەگای كەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێن كەوتە بەر هێرشی خۆپیشاندەران و ڕووكاری پێشەوەی بیناكە شێوێنرا.

هەربۆیە سەرۆكی شارەوانی شاری ئەتلەنتا داوای كرد خۆپیشاندان ناكرێت و ڕێگەی پێنادرێت ببێتە هۆی تێكدانی دوكان و بازاڕی شارەكە بۆیە هیچ خۆپیشاندانێك ڕووینەدایەوە و بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ خۆشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە و داوای لێكردن ئەوەی ڕوویداوە شەوی ڕابردوو ڕێگەی پێنادرێت.

لەشاری دنەڤێر-ی ویلایەتی كۆلارادۆ خۆپیشاندانی شەوی 29ی ئایار، توندوتیژی زۆری بەخۆیەوە دی، لەئاكامدا 34 كەس بەتۆمەتی ئەو تێكدانە دەستگیركراون و هەندێكیشیان تۆمەتی تێكدان و شكاندنیان بەسەردا ساغبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قالیباف: پەڕلەمانی نوێی ئێران، پەڕلەمانی قاسم سولەیمانییە


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند پەڕلەمانی نوێ هی حاجی قاسم سولەیمانییە و بە توندیش بەرەنگاری دوژمنان دەبنەوە.

ئەمڕ یەك شەممە محەمەد قالیباف سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند پەڕلەمانی نوێ، پەڕلەمانی حاجی قاسم سولەیمانییە و پابەندیش دەبێت بە ڕێبازەكەی سولەیمانی لە پشتیوانیكردنی میحوەری بەرگریدا.

میحوەری بەرگری بەو هێزانەی شیعەی لایەنگری ئێران دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە دژایەتی ئیسرائیل و ئەمریكا دەكەن.

قاڵیباف وتیشی: “پشتیوانیكردنی فەڵەستین، حزبوڵا، حەماس، جیها و گەلی یەمەن ئەركێكی شۆڕشگێڕی و نیشتمانییە” و جەختیشی لە پشتیوانیكردنی حكومەت و مەرجەعیەت و گەلی عیراقیش كردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پەڕلەمانی ئێران بە توندی بەرەنگاری دوژمنان دەبێتەوە بە تایبەتیش ئەمریكا و ئیسرائیل.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان