ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا خەریكە دەگاتە 665 هەزار


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بووە لە 665 هەزار نزیك دەبێتەوە و زۆرترین حاڵەتیش لە ئەمریكا تۆمار كراوە.

بە پێی نوێترین ئامارەكان تا ئەمڕۆ یەك شەممە، 664 هەزار و 731 كەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و بەردەوام حاڵەتی نوێش تۆمار دەكرێت.

لەو ژمارەیەش 30 هەزار و 892یان گیانیان لەدەست داوە و 142 هەزار و 427 كەسیش چاكبوونەتەوە.

زۆرترینی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆماركراوە كە 123 هەزار و 776 كەسە و 2229 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

چین كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بوو لە رووی تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوونەوە دابەزیوە بۆ پلەی سێیەم و ئیتاڵیاش لە پلەی دووەمدایە كە 94 هەزار و 472 تووشبووی هەیە و 10 هەزار و 23 كەس لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست داوە.

جیهان

لە ڕوسیا زیاتر لە 230 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا زیاد دەكات.

ئەمڕۆ هەینی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 232 كەسی دیكە بە هۆی تووشبوونیان بە پەتاكە گیانیان لە دەست دا، بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردن گەیشتە چوار هەزار و 374.

ڕوونیشیكردەوە كە هەر لەو 24 كاتژمێرەدا هەشت هەزار و 572 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئامارەكانی دوێنێ 174 مردن و هەشت هەزار و 338 تووشبوو بوون.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا 387 هەزار و 623 كەس لە ڕوسیا تووشی كۆرۆنا بوون، كە 159 هەزار و 257یان چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆریای باكور؛ ژن و مێردێك بە هۆی هەڵاتنیان لە كەرەنتین لەسێدارەدران


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژن و مێردێك ویستیان بە هۆی ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە لە كۆریای باكوری هەڵبێن، بەڵام دوای دەستگیركردنیان لەسێدارەدران.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردەوە كە ژن و مێردێكی دانیشتووی ناوچەی هییسان لە باكوری هەرێمی ریانگ ئانگی كۆریای باكور كە لە ماڵەكەیاندا كەرەنتین كرابوون، هەوڵیاندا بەرەو كۆریای باشوور هەڵبێن.

ڕوونیشیكردەوە كە ئەو دوو هاووڵاتییە بەنیازبوون لە ڕێی ڕووباری یالوەوە خۆیان بگەنە چین و لەوێشەوە بچنە كۆریای باشوور، بەڵام پلانەكەیان سەرینەگرت و دەستگیركران.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە بەریتانییەكە، هەردوو هاوسەرەكە كە لە پەنجاكانی تەمەنیاندا بوون، دوای ئەشكەنجەدانیان بە بێ دادگاییكردن لەسەر سنوور كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان كوشتنی ڕەشپێستێك لە ئەمریكا ئیدانە دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كوژرانی ڕەشپێستێك لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە ئیدانە دەكات.

ئەردۆغان لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند پەیامێكی دەربارەی كوشتنی كەسێكی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێكی ئەمریكییەوە بڵاوكردەوە كە لە ناوخۆی وڵاتەكەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە.

سەرۆكی توركیا نووسیوێتی كوژرانی جۆرج فڵوید بە ئەشكەنجە نەك هەر هەموومانی بێزار كردووە، بەڵكو بووەتە یەكێك لە ئازاربەخشترین دیمەنەكانی جیهانی نادادگەری.

بە پێی دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە ساتی گیانلەدەستدانی فڵوید تۆمار دەكات، پۆلیسێك ئەو ڕەشپێستەی خستووە بە زەویدا و بە توندی قاچی خستووەتە سەر گەردنی، هەرچەندە هاوار دەكات كە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەكە و هاوڕێكانیشی گوێی پێنادەن تاوەكو لەو شوێنەدا لە ژێر قاچی پۆلیسە سپیپێستەكەدا گیان لە دەست دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان