ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..تالیبان خۆی بۆ كۆرۆنا ئامادەكرد
حكومەتی ئەفغانستان: كۆرۆنا بە بۆمب و هێرشی خۆكوژی كۆتایی نایەت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی بزووتنەوەی تالیبان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی بزووتنەوەی تالیبان ڕایگەیاند، لە ویلایەتی كندز لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەشێكی تایبەتیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دامەزراندووە.
وتیشی”لە تەواوی ئەو ویلایەتانەی دەكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی تالیبانەوە سەرجەم زانیاری و خۆپارێزییەكانمان گەیاندووەتە هاووڵاتیان”.


لای خۆشیەوە حكومەتی ئەفغانستان داوای لە تالیبان كرد هاوكاری ئەو هاووڵاتیانە بكات كە دەكەونە ژێر دەسەڵاتییەوە تاكو دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بگات.
لەو بارەوە، ئەمڕوڵڵا ساڵح بریكاری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئەفغانستان لە تویتەری خۆی ئاشكرایكرد، كەسێك لە دەزگای هەواڵگری ئەفغانستان بە بزووتنەوەی تالیبان ڕابگەیەنێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هێرشی خۆكوژی، چاندنی بۆمب لەسەر شەقامەكان لەنێو ناچێت.


دەشڵێت”ئەوانە دەبێت ڕێگا بە هاووڵاتیانی ژێر دەستیان بدەن كە دەستیان بە زانیاری و پێداویستییە تەندروستییەكان بگات، ئێستا ساڵی 2020 ە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ئاشكرایكرد، تاكو ئەمڕۆ زياتر له 106 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان