ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی منداڵ لە ئەمریكا تۆمار كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری تەندروستی ئیلینۆس ڕایدەگەیەنێت، یەكەم منداڵی ئەمریكایی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

نگۆزی ئیزیك بەڕێوەبەری تەندروستی ئیلینۆیس بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بۆ یەكەمجار لە ئەمریكا منداڵێك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

وتیشی”دەبێت هەموو شتێك بكەین تاكو خۆمان لە ڤایرۆسەكە بپارێزین، چونكە ئەمە تەنها لەپێناو خۆمان نییە، بەڵكو لە پێناو ئەوانەی چواردەورمانە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە لەو وڵاتانەی دانیشتووانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ژمارەی تووشبوانیش لە 100 هەزار كەس تێپەڕی كردووە.

جیهان

توركیا.. تووشبووان بە كۆرۆنا لە 170 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی توركیا ڕایدەگەیەنێت: 30 حاڵەتی مردن و زیاتر لە 1180 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی دەستنیشان كران.

فەخرەدین قۆجا وەزیری تەندروستی توركیا ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1182 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كران و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش گەیشتە 160 هەزار و 979.

وەزیری تەندروستی توركیا ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە چوار هەزار و 461، ئەویش دوای ئەوەی 30 تووشبوو گیانیان لەدەستدا.

وەزیری تەندروستی توركیا ڕاشیگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 576 تووشبوو چاكبوونەوە و بەوەش حاڵەتەكانی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتە 124 هەزار و 369، واتە ڕێژەی 77%ی تووشبووەكان چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

عەلی لاریجانی دوو پۆستی نوێی وەرگرت


خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دوو پۆستی باڵای وەرگرت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانیكرد بە دامەزراندنی عەلی لاریجانی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی ئێران كە نوێنەرایەتی شاری قومی دەكرد، لە پۆستی ڕاوێژكاری تایبەتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ئەندامی كۆمەڵەی دیارییكردنی بەرژەوەندییەكانی حكومەتی ئێران.

ئەمەش لە كاتێكدایە، عەلی لاریجانی بۆ ماوەی 12 ساڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران كردووە و ئەمڕۆش پەرلەمانی ئێران سەرۆكێكی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد و محەمەد باقر قاڵیباف كە نوێنەری شاری تارانە لە پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران دیاریكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماژەی بە تەشەنەكردنی دەكات
ترەمپ: كۆرۆنا دیارییەكی خراپی چینە


خەلًك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە، ڤایرۆسی كۆرۆنا “دیارییەكی خراپی” چینە، ئاماژە بە بەردەوامی بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی دەكات.

ترەمپ لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسيویەتی”لە هەموو ناوچەكانی جیهاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە، ئەمەش دیارییەكی زۆر خراپە لە چینەوە كە هەرگیز باشی تێدا نییە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە 11ی ئاداری ڕابردوودا ڤایرۆسی كۆرۆنای وەك پەتایەكی جیهانی ناساند و داواشی لە حكومەتەكان كرد، ڕێوشوێنی توند بۆ بەرەنگاربوونەوەی بگرنەبەر.

زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنی بەگژداچوونەوەی كۆرۆنایان گرتەبەر كە خۆیان لە گۆشەگیركردنی هاووڵاتیان و سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ و ڕێگرتن لە گردبوونەوەكان و هەڵوەشاندنەوەی بۆنە وەرزشی و كلتوری و كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكاندا بینییەوە.

زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ڤاكسین و چارەسەر بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا خستۆتەگەڕ، بەڵام تائێستا ئەو هەوڵانە بێ‌ ئاكام بوون و نەگەیشتوونەتە بەرەنجامێكی وەها كە ببنە مایەی دۆزینەوەی چارەسەرێكی شیاو بۆ ئەو پەتایە كە تائێستا ژمارەی تووشبوانی 5 ملیۆن و 700 هەزارى تێپەڕاندووە و زیاتر لە 350 هەزاریش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان