ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەکارنەهێنانی ستیان بەهۆی مانەوە لە ماڵەوە زیانی بۆ سنگت هەیە و دەبێتە هۆی شۆڕبوونەوە و ئازاری پشت


خێزان

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە خانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئاسوودەن بە کارکردن لە ماڵوە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو پێیەی پێویست ناکات ستیان لەبەر بکەن و بۆ ئەوەش وێنەی خۆیان بڵاوکردۆتەوە.

بەڵام بەوتەی پزیشکی ئەڵمانی ڤیکتۆریا شیلۆن کە پسۆڕە لەبواری جوانکاری سنگ، بەکارنەهێنانی ستیان بۆماوەی زۆر زیانی هەیە و پێویستە هەندێک کات و بەتایبەت لەکاتی کاری ناوماڵدا خانمان ستیان بەکار بهێنن.

ڤیکتۆریا ئاماژەی بەوەداوە کە بەهۆی قورسی سنگەوە، گەر پاڵپشتێکی نەبێت ئەوا دەبێتە هۆی شۆڕبوونەوەی سنگەکە بە تێپەڕبوونی کات، جگە لەوەی ئازاری پشتیش درووستدەکات.

ئەم پزیشکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوانەی سنگیان گەورەیە پێویستە زیاتر لەماڵەوە ستیان بەکار بهێنن و بەهەمان شێوەی ڕۆژانی کار، لە ناوماڵیشدا ستیانەکەیان لەبەربکەن .

ریکلام

تەندروستی

٧ جۆر ڕێجیمی سەیروسەمەرە، کە هەر بەڕاستی ئەنجام دراوە


خێزان

هەندێک کەس بۆ ئەوەی هەرچۆنبێت کێشیان دابەزێت ڕێگایی جۆراوجۆر دەگرنە بەر، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو ڕێوشوێنە سەیر و سەمەرانەیە کە لە لایەن خەڵکانێکەوە بۆ دابەزینی کێش گیراونەتە بەر:

 

– خەوتن

ئەستێرەی بەناوبانگ Elvis Presley بۆماوەیەک و بەڕێگایی پزیشکی چووە نێو کۆماوە، بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک هیچ نەخوات و کێشی داببەزێت.

 

 

– کرمی شریتی

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە سەدەی ٢٠ باو بوو، یەکێک لەوانی ئەنجامی داوە گۆرانیبێژ  Maria Callas  ە، لە ڕێگەی حەبێکەوە هێلکەی کرمی شریتیان دەخوارد بۆئەوەی لە جەستەیان گەشەبکات و بەوهۆیەوە لاواز ببن.

 

 

– خواردنی لۆکە

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڤیدۆیەکدا ڕێنمایی بڵاوکرایەوە کە دەتوانیت لۆکە بدەیت لە شەربەت و بیخۆیت، بەوەش گەدەت پڕدەبێت و نان ناخۆیت، لە کاتێکدا ئەو لۆکەیە بەتەنها لە لۆکە پێکنەهاتووە و چەندین ماددەی کیمیایی دیکەی تێدایە کە بۆ جەستە زیانی هەیە.

 

– خواردنی کلێنکس

مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشکی ئایینی ناساندووە، ماوەیەک بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە ڕێگایی خواردنی کلێنکسەوە دەتوانیت کێشت دابەزێت و ئەم کارەی بە چەندین کەسیش کردبوو.

 

 

– چاویلکەی شین

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە ژاپۆنەوە هات، بیرۆکەکە ئەوەیە کە ڕەنگی شین حەزی خواردنت ناهێڵێت، بۆیە لەکاتی نانخواردندا چاویلکەیەکی شین بکەرە چاوت.

 

 

–  ڕێجیمەکەی  Andy Warhol

Andy Warhol پسپۆڕێکی سایکۆلۆژی بوو، ئەو بۆی کێشی دابەزێت هەمووجار کە دەچووو بۆنانخواردن، ئەو خواردنەی بانگدەکرد کە حەزی پێنییە، هەربۆیە کەمیکی دەخوارد و ئەوەی دیکەی دەدا بە بێلانەکان.

 

 

– نەشتەرگەری زمان

دکتۆرێک  بەناوی   Dr. Chugay  نەشتەرگەری زمانی داهێنا کە شتی لەسەر زمان دادەنا بۆئەوەی خواردنی بۆنەخورێت و کەسەکە تەنها شلەمەنی بخوات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بە بامێ چارەسەری شەکرەکەت بکە، چۆن بەکاری دەهێنیت؟


خێزان

بامێ یەکێکە لە بەسوودترین ئەو خۆراکانەی لە چارەسەری نەخۆشی شەکرەدا بەکاردەهێندرێت، ئەمەی خوارەوەش ڕێگا و شێوازی بەکارهێنانیەتی:

‌ناکرێ بوترێ بامێ نەخۆشی شەکرە چاک ئەکاتەوە بەڵام یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شەکرە وە باشتر وایە زۆر نەکوڵێنرێت، چونکە سروشتی هەموو خۆراکێک وایە هەتا زیاتر بکوڵێنرێت سوودی خۆراکی دادەبەزێت.

ئەو کەسەی شەکرەی هەیە ئەگەر ڕۆژانە مشتێک بامێ وردبکات و بە بێ کوڵان وەکو زەڵاتە بیخوات گرەنتیە لە ماوەی دوو هەفتە هەست ئەکات بەتەواوی شەکرەی زۆر بەرەو باشبوون ڕۆیشتووە.

دەشتوانیت بامێکان قاشبکەیت و پارچە پارچەی بکەیت و بیکەتە پەرداخێک ئاوەوە و بۆ چەند کاتژمێرێک دایبنێیت، دواتر پەرداخە ئاوەکە بخۆیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر تەندرووستی خۆتت لا گرنگە، پێویستە ئەم زانیاریانە بزانیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زنیاری تەندرووستی هەمەڕەنگە، کە پێویستە هەموومان زانیاریمان لەسەری هەبێت چونکە پەیوەستە بە ژیانمانەوە:

 

– مێشکی مرۆڤ لە پاش تەمەنی ٢٥ ساڵی ئیدی وردە وردە تەمەنی پیربونی دەستپیدەکات.

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە ئەو بەکتریایانەی لە هۆڵی وەرزشی دۆزراوەتەوە، ٣٢٦ جار زیاتر بووە لە بەکتریایی تەوالیتەکان.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خەوتنی تەندرووست کە ٨ کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا، حەزی مرۆڤ بۆ خواردنی شەکر کەمدەکاتەوە.


– مرۆڤ لە ژوری ڕووناکی کەم و متدا وزەی کەمتر دەبێت و مێشکی باش کار ناکەت.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– زانایانی دەروونناسی سەلماندویانە کە خەیاڵکردن ئازارەکان کەمدەکاتەوە، بۆنموونە لە کاتی دەرزیلێدان گەر شتەکان بهێنیتە خەیاڵتەوە، ئازارەکەی کەمترەبێت.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

– توێژینەوەیەکی زانکۆی Aberdeen and Sterling سەلماندویەتی بڕوابەخۆبوون ئەگەری کەوتن لە پیرەکاندا  بە ڕێژەی ١٩٪ کەمدەکاتەوە.

10 Scientific Discoveries That Are Important to Know About If You Care About Your Health

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان