ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی ھەماھەنگی دەكات لەگەڵ دەسەڵاتە فڕۆكەوانییەكانی تر بۆ ھێنانەوەی ھاووڵاتییە عیراقییەكان لە دەرەوەی وڵات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندنی ‏‎فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنەراوێكدا ئاشكرایكرد: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەردەوامن لە ھەماھەنگی چڕ لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانییەكانی تر بەمەبەستی گواستنەوەی ھاوڵاتییە عیراقیەكان كە گیریان خواردووە لەو وڵاتانی تر.

بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندنی ‏‎فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی دەستدەكات بە جێبەجێ كردنی ڕێكاری گونجاو بۆ ئاسانكردنی گواستنەوەی ئەو ھاووڵاتییە عیراقیانەی بەھەر ھۆكارێك زیاتر لە سێ مانگ عیراقیان بەجێ ھێشتووە جگە لەوانەی ھەڵگری ئیقامەی وڵاتانی ترن.

‏‎فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو ھاووڵاتییە عیراقیانەی كە لە وڵاتانی دەرەوەن و بە نیازن بگەڕێنەوە بۆ عیراق لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی دەرەوە و تەندروستی، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی ھەڵدەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەمەبەستی بە دەستھێنانی ڕەزامەندی فەڕمی بۆ دەستپێكردنی ئەو گەشتە ئاسمانییانە بۆ گواستنەوەیان لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانی عیراقییەوە.

بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی ‏‎فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە، لەكاتی گەڕانەوەیاندا سەرجەم گەشتیارەكان لە فڕۆكەخانەی بەغدا پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر ڕەوانەی كەرەنتینە دەكرێن بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرجەم ڕێكارەكان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی دژواری ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیڕەو دەكرێت بە ئامانجی پاراستنی ھاووڵاتیان بە پیێ ڕاسپاردەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان لە ھەر وڵاتێكن بۆ گەڕانەوەیان پەیوەندی بە نووسینگەكانی ھێڵی ئاسمانی عیراقی یاخود باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكانی عیراقەوە بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان.
ك.ج

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان