ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خوێندكارانی كوردی دەرەوەی وڵات دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی عیراقی فیدڕال، بە ئاڕاستەی كار ئاسانی كردن بۆ ئەو خوێندكارانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن و بەهۆی بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن، هەوڵی گیڕانەوەیان دەدرێت بۆ هەرێم كوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی عیراقی و ئەو وڵات و شوێنانەی، كە قوتابی و خوێندكارانی هەرێمی كوردستانیان تێدا دەخوێنن.

دەشڵێت: “بۆ ئەوەی لە نزیكترین دەرفەتدا ئەوانەی، كە سیستمی خوێندنیان ڕاگیراوە یان كراوە بە ئۆنلاین بگەڕێندرێنەوە بۆ باوەشی ھەرێمی كوردستان”.

دەشڵێت: “ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندكار و قوتابیانە دەكەینەوە، كە خوێندنیان بە فەرمی ڕاگیراوە یان كراوە بەئۆنلاین و تاكو ئێستا لەدەرەوەی وڵات نەگەڕاونەتەوە، لە نزیكترین دەرفەتدا خۆیان ناونوس بكەن لە نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە وڵاتەكانیان بەمەبەستی كارئاسانی و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان، هەروەها لەو وڵاتانەی كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیە، پێویستە قوتابیان و خوێندكاران خۆیان ناونووس بكەن لە باڵیۆزخانەی عیراق لە وڵاتەكانیان”.

کوردستان

بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی گۆڕدرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاد جەبار كرایە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان.

لەبارەی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆپێنج شەممە بەشێوەیەكی ڕەسمی پێمڕاگەیەندرا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاردراوە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان وەربگرم.

وتیشی: بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەی 1ی ئەم مانگەدا دراوەو نوسراوەكەیان رەوانەی فراكسیۆنی یەكێتی كردووە لەپەرلەمان، بۆیە دەبێت فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدات و دواتر دەستبەكار دەبم.

زیاد جەبار لەبارەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان كە لەئێستادا سەرۆكییەتی وتی: لەكۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتیدا بڕیار لەوە دەدرێت لەو شوێنە دەمێنمەوە یان پەرلەمانتارێكی ترمان ئەو پۆستە وەردەگرێت.

لە دەستپێكی ئەم خوولەی پەرلەمانەوە تا ئێستا، جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستییان جێگیرە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە د.سیروان محه‌مه‌د به‌رێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ‌48 کەس لە گرتووخانەی گەرمیاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لە نێو گرتووخانەکەدا جێگایەك بۆ تووشبووەكان جیاكراوەنەوە كە تەندروستییان جێگیرە و تیمی تەندروستیش چاودێریان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکی تایبەت بەو خوێندکارانە دەرکرد، کە لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى تەندروستى و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یاخود هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٥٨٥٤) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٧) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى تەندروستى و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یاخود هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان