ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

چیرۆكی چاكبوونەوەی دوو توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی


سلێمانی – نزار جەزا

چرا كچێكی تەمەن 27 ساڵە، كە ماوەی 10 ڕۆژ لەنەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا مایەوە و لەو ماوەیەدا هاوژووری سەلمەی تەمەن 50 ساڵ بووە، لەم ڕاپۆرتەدا چیرۆكی چۆنیەتی تووشبوونیان بە كۆرۆنا دەخەینەڕوو.

تەنها نزیكی 15 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركرابوو، كە (چرا) لەگەڵ هاوڕێیەكیدا چووبوونە بازاڕ بەمەبەستی شت كڕین، بەڵام نەیانزانی ئەمە دەستپێكی توشبوونی ئەوانیشە بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

پاش چەند ڕۆژێك، چەند نیشانەیەكی وەك تا و سەرئێشەیان لێ دەركەوت، بۆیە كاتێك چوون پشكنین بكەن، لەبەرواری 16\3\2020 دەركەوت كە توشبوون، هەربۆیە بران بۆ نەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بە كۆرۆنا، هاوڕێكەی چرا، كە ناوی ڕازاو بوو، پاش چەند ڕۆژێك مانەوە لەنەخۆشخانە چاكبۆوە، بۆیە چۆوەوە ماڵەوە، بەڵام چارەسەرییەكانی چرا چەند ڕۆژێكی خایاند.

دوای تەواو چاكبوونەوەی و نەمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەشیدا چرا-ش نەخۆشخانەی جێهێشت، باسی لەئەوەشكرد، باری تەندروستی باشە و هیچ دەرمانێكی تایبەت بەكۆرۆنای نەخواردووە، بەڵكو ئەگەر كۆكە یان تا یان سەرئیشەیەكی هەبووایە دەرمانی ئەوانەی پێدەدرا، بەڵام ئەگەر ئەو دەرمانانەی نەخواردایە تای بەرزدەبۆوە و سەرئێشەیەكی زۆری دەبوو.

چرا و ڕازاو، كە دوو ناوی خوازراوی دوو كچی توشبووی سلێمانین و ئێستا تەواو چاكبونەتەوە، بەڵێنی ئەوەیان بەخۆیانداوە، كە چوونە دەرەوەی نەخۆشخانەكە باشترین خزمەتی كارمەندانی ئەم نەخۆشخانەیە بكەن، چونكە زۆر خزمەتیان كردوون و زۆر ماندوبوون پێیانەوە، ئەوانیش خزمەتە تەندروستیەكانی ئەوانیان لەبەرچاو گرتوە.

سەلمە-ش، كە ناوی خوازراوی ژنێكی تەمەن 50 ساڵەی دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانە و هاوژووری چرا بوو، بە(خەڵك)ی وت، “من بەركەوتەی كوڕەكەمم، چونكە ئەو پێشتر بەركەوتنی لەگەڵ توشبوویەكی دەربەندیخان هەبوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەو هەر زوو چاكبووەوە، بەڵام من لەوەوە توشبووم”.

سەلمە، كە ماوەی 5 ڕۆژ لەنەخۆشخانە مایەوە و چۆتەوە ماڵەوە وتی، “لەئێستادا باری تەندروستیم زۆر باشە، لەسەرەتاشەوە نیشانەكانی ئەم نەخۆشییەشم زۆر پێوە دیارنەبوو، تەنها جار جار كەمێك تام بەرزدەبۆوە و تەنگەنەفەسیم هەبوو، بۆ ئەمانەش بەردەوام پشكنینیان بۆ دەكردم و چاودێرییان هەبوو بەسەرمەوە و كارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیەش زۆر زۆر باشن و خزمەتی باشمان دەكەن”.

ئەم چارەسەركراونە هاوڕابوون لەسەر باشی خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانە تایبەتەكەی كۆرۆنا لەسلێمانی، پێیانوابوو، كە “ئەو خزمەتەی ئەوان دەیكەن، ئەگەر خێزانەكەشیان بوونایە هەر بەو جۆرە خزمەتیان دەكردن”.

لەئێستادا كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی كوردستان 121 تووشبووە، كە لەناویاندا دوو حاڵەتی مردن هەیە و 53 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران، ڕێوشوێنی تایبەتیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا گرتەبەر و لەشاری سلێمانی لەماوەیەكی زووترەوە ڕێكاری پێویست گیرانەبەر و نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت كرا بەنەخۆشانی كۆرۆنا.

لەبەر پاراستنی مافی تایبەتی نەخۆش و پاراستنی ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی (خەڵك) ناوی ئەم سێ نەخۆشەی لای خۆی پاراستووە و ئەم ناوانەوەی بەكارهاتوون خوازراون.

ژینگە

گەشتوگوزاری هەولێر ڕێنمایی بۆ شوینە گەشتیاریەكان بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ بنكە و شوێنە گەشتیارییەكان لەپێناو خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا چەند ڕێنماییەكی گرنگ بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكە، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە و پێویستە شوێنە گەشتیاریەكان جێبەجێی بكەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر داوای هەڵواسینی ڕێنماییەكانی دەرچوو لەوەزارەتی تەندروستی دەربارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە بنكە گەشتیارییەكان دەكات، هەروەها قەدەغەكردنی كێشانی نێرگەلە بەهەموو شێوازێك لە دەرەوە و ناوەوەی بنكە گەشتیارییەكان و قەدەغە كردنی ئاهەنگ گێڕان و لایڤ موزیك بەهەموو شێوەیەك .

هەر لەڕێنماییەكان داوای كەم كردنەوەی ژمارەی كورسی كراوە، كە پێویستە بۆ هەر مێزێك لەچوار كورسی زیاتر نەبێت و ژمارەی مێزەكانیش كەمبكرێنەوە بەشێوازێك دووری نێوان دوو مێز لەسێ مەتر كەمتر نەبێت، لەگەڵ بەكارهێنانی پێداویستی سەفەری كە بۆ یەك جار بەكاردێت جگە لەبنكە گەشتیارییەكانی پێنج و چوار ئەستێرە، هەروەها پۆشینی سەر مێزەكان بەكاغەزی سەفەری یان (نایلۆنی سەفەری) و گۆڕینیان بەبەردەوام و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكان بەشێوەیەكی بەردەوام، زیادكردنی ئامێری هەوا گۆڕكێ كاركردنیان بەبەردەوامی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، جەخت دەكاتەوە لە تەعقیم كردنی ڕۆژانەی سەرجەم شوێنەكان بەرزكەرەوە (مصعد) بەبەردەوامی و بەكار نەهێنانی مینیۆی خواردن (Menu)، پاك ڕاگرتنی دەست شۆرەكان و دانانی كەسێك بۆ خاوێن كردنەوە و تەعقیم كردنیان بەشێوەیەكی بەردەوام دەكاتەوە و ناشبێت ڕێگە بدەن بەهیچ كەسێكك بۆ چونە ژورەوەی بنكە بەبێ بەستنی ماسك و پەنجەوانە، پێویستە كارمەندانی بنكه بەبەردەوام ماسك و پەنجەوانە ببەستن.

لەكۆتایشدا داوا لەشوێنە گەشتیاریەكان دەكات بۆ زیاتر خۆپارێزی باخچەكانی بنكە بۆ دانیشتنی مێوانەكان بەكاربێت و دوایین كات بۆكردنەوەی بنكەكان تاوەكو كاتژمێر(1)ی شەو دەبێت، بەكارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، دانانی بەربەست و جیاكەرەوە لەنیوان میوان و (كاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست هەروەها لەكاتی جێ بەجێ نەكردنی هەر بڕگەیەك لەبڕگەكانی سەرەوە بنكە توشی سزای یاسایی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە.. کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان