ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەشیر حەداد مووچەی مانگێكی دەداتە حكومەتی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی تەواوی مانگێكی دەداتە حكومەتی هەرێم بۆ هاوكاری سندوقی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەواوی مووچەی مانگێكی خۆی بەخشیە سندوقی هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سەدان بەشە خۆراك بۆ ماڵە هەژار و كەم درامەتەكان دابین دەكات.

ئابوری

كشتوكاڵی هەرێم هاوردەكردنی 7 جۆر میوە و بەروبوومی قەدەغە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم هاوردەكردنی 7 جۆر میوە و بەروبوومی جوتیارانی لەپێناو پاڵپشتی كردنی بەروبوومی ناوخۆیی قەدەغە كرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، كە ئاڕاستەی گومرگەكان كراوە و واژۆی بێگەرد تاڵەبانی لەسەرە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەریەك لە هەنار، هەنجیر، سێو، شوتی، پەتاتە، خەیار و هەنگوین لە 1ی مانگی داهاتووەوە دراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لە هەر قاتعێكی عەلوەكان دەست بەسەر ئەو بەروبوومانەدا بگیرێت بۆ ماوەی هەفتەیەك دادەخرێت و ڕێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.

بەشێك لەم بەرهەمانه پێشتر باجی لەسەر دانرابوو، بەڵام لە 2020/8/1 بڕیاری قەدەغەكردن كاری پێدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ سەرجەم گۆشتفرۆشەكانی شەقامی ھەولێر – كەركوك ھەڵگیران

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە سەرجەم گۆشتفرۆشەكانی شەقامی ھەولێر – كەركوك ھەڵگیران و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.

قائیمقامیەتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بەھاوكاری بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج، لەھەڵمەتێكی بەرفراواندا سەرجەم گۆشتفرۆشەكانی شەقامی گشتی ھەولێر-كەركووك- گردەڕەشە ھەڵگیران.

ئاشكراشی كردووە، لە ھەڵمەتەكەدا دەست بەسەر كەلەشی ئاژەڵ و كەلوپەلی سەرپێچیكاراندا گیرا.

جەختیشی كردۆتەوە، ھەڵمەتەكە ڕۆژانە بەردەوام دەبێت و ڕێكاری یاسایی لە بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر و كاردانەوەی یاساییان بەرامبەر خاوەنەكانیان دەكرێت.

شایەنی باسە بەپێی بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ، سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان قەدەغەیە و دەبێت ئاژەڵی سەربڕاو مۆری سەربڕخانە فەرمییەكانی لەسەر بێت.

Image may contain: outdoor and food

Image may contain: one or more people, people standing, sky and outdoor

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باج لەسەر بەرھەمی سەوزە و میوەی ھاوردە دادەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەكانی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبوومی ناوخۆیی دەدرێت و كارئاسانی بۆ بەبازاڕكردنی بەرھەمی جوتیاران دەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠.٧.١٥ بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبوومی ناوخۆیی و ڕاگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوردەكراودا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی ھاوسەنگی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەھۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرھەمە ناوخۆییەكان بە تایبەت ئەو بەرھەمانەی، كە لە پڕۆژە پلاستیكیەكان بەرھەم دەھێندرێت باج بخرێتە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانەی سەوزە و میوە، كە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەكرێت، ئەمەش بە ئامانجی ساخكردنەوە و گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی.

لە بارەی ئەو بەرھەمانەش، كە لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت ڕزگار حمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو بەروبوومی سەوزە و میوەیەی، كە لە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرھەم دەھێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایە و ھەموو ڕێكارەكانی بەبازاركردن دەگرینەبەر بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمی جوتیاران.

جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی وتیشی، “بەوردی چاودێری عەلوەكان دەكەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ ھەروەھا لەسەر ھەموو ئەو كەسانەی لەعەلوەدا كاردەكەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكەن، ھەروھا لیژنەی عەلوە ڕاسپێردرا بەوردی چاودێری عەلوە بكەن، كە نابێت بەھیچ شێوەیەك عمولە و ئەرزی لە جوتیار وەربگیرێت بە پێچەوانەوە خاوەن قاتعەكان ڕوبەڕوی سزا دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان