ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەروەردەیەكی سنووری سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر شێوازێك بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە، ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی پشدەر لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و كەمكردنەوەی لۆود و قەرەبالغی لەسەر فەرمانگەی بانك و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر و كەمكردنەوەی بەریەكەوتن لە نێوان ئەندامانی لیژنەی وەرگرتنی مووچەی بنكە و باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاكان، بە پێویستیان زانی میكانیزمی دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیە بەڕێ بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممە 29ی ئازاری 2020، مووچەی ناوەندەكانی خوێندنی دەرەوەی سەنتەری شارۆچكەكە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە 30ی ئازاری 2020 مووچەی ناوەندەكانی خوێندنی ناو سەنتەری شارۆچكەی پشدەر دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە تەنها سەرۆكی لیژنەی وەگرتنی مووچە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بانك بكات بۆ وەرگرتنی چەك و مووچەی ناوەندەكەی و دەبێت سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەمامك بكات و دەستكێش لەدەست بكات، هەروەك بە میكانیزمێكی گونجاو دەستەی كاڕگێری ناوەندەكانی خوێندن مووچە بگەیەننە دەستی مامۆستایان و فەرمانبەران.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و ڕێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەكەن بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان كردوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان