ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی تایبەت بە خۆپارێزی منداڵان لە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


خێزان

نوسەر و ڕۆشنبیت هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی نوێ بەناوی (منداڵ و کۆتۆنا.. کێ شەڕەکە دەباتەوە؟) بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت عەبدوڵا لە بارەی ڕێبەرەکەوە دەڵێت”ئەمە ڕێبەرێکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵان بە شێوەی گفتوگۆ، کە دەکرێت بۆ منداڵەکانتانی داونلۆد بکەن، چونکە لەم ماوەیەدا زۆر پێویست و سوودبەخشە بۆیان.”

ڕێبەرەکە لە کتێبێکی ڕەنگاو ڕەنگدا و بە شێوازی گفتوگۆ بۆ منداڵان تەرخان کراوە و لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت داونلۆدی بکەیت.

کلیک لێرە بکە 

ریکلام

هەواڵەکان

پزیشکێکی دادوەری چیرۆکی ئەو منداڵە دەگێڕێتەوە کە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر


خێزان

پزیشکێکی دادوەری چیرۆکی ئەو منداڵە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن شۆفێرەکەیانەوە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر.

 

تەواوای چیرۆکەکە:

منداڵیکی کچ ، دایکەکەی زۆر بە شڵەژاوی هێنایە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کە گوایە لەلایەن شوفێرەکەیان (کە چەندەها ساڵە شۆفێری ئەم خێزانەیە) دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر لەکاتی هاتوو چۆ پێکردنی لەڕێگای قوتابخانە.

ئەوەی وایکردووە ئاشکرا ببێت، لە قوتابخانه ئاگاداری دایکەکە دەکەنەوە منداڵەکەی ڕۆژانە دوادەکەوێ لە وانەکانیدا.

دایکەکە کە فشاری دەخاتە سەر، منداڵەکە ڕاستییەکانی بۆ باسدەکات .

ئێمەی لیژنه، پشکنینمان بۆی ئەنجامدا، قسەی دایکەکەمان پشت ڕاست کردەوە وڕاپۆرتێکی پوختمان دا پێی کە لەسەدی سەد دەبێتە بەڵگە بۆ دادگا و بۆ دادوەر.

من زۆر تووشی سەرسوڕمان و شۆک بووم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردووە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر!

بەڕای من لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نابێت متمانەی کوێرانە بە هەموو کەس بکەین، بەتایبەتی منداڵ، چونکه منداڵ ناتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات و دایک و باوک بەرپرسن لێی.

تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن ئەوانە ئەمانەتی دەستی ئێمەن و نەوەی دوا ڕۆژن .

وەکو ئامۆژگارییەکی پزیشکانە حاڵەتی وا پاش لیژنەی پزیشکی دادوەری منداڵەکە پێویستە ببردرێتە لای پزیشکی دەروونی.
………


د. دیلمان ئازاد – پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە


خێزان

کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە.

شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان