ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران، 35 هەزاری تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری راِبردوودا 139 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە نیوەڕۆی دوێنێ هەینییەوە تاكو ئەمڕۆ 3 هەزار و 76 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەو شێویە كۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشت 35 هەزار و 408 كەس.
وتیشی، لە 24 كاتژمێری ڕابروودا، 139 هاووڵاتی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەمشیوەیە كۆی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 2 هەزار و 517 كەس.
ئاشكراشیكرد، خۆشبەختانە تاكو ئێستا 11 هەزار و 679 كەس لە كۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چاكبوونەتەوە.

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان