ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران، بودجەیەكی گەورەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی ١٠٠ هەزار ملیارد تمەنمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەرخان كردووە.

میدیای فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە دابەزین كردووە و لەسەر هێڵێكی ڕێك و هاوتەریب وەستاوین و لە ئێستادا دەتوانین هەلومەرجەكە بۆ هەلومەرجی بەر لە مانگی ڕابردوو و دەستپێكی ئەم نەخۆشییە بگەڕێنینەوە.

وتیشی”ئێمە لە هەلومەرجی دژواری گەمارۆداین، بەڵام 20%ی بوودجەی ئەمساڵ كە نزیكەی ١٠٠ هەزار ملیارد تمەن دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان كراوە و ئەوە بۆ هەموو جیهان جێی سەرسووڕمان بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاووڵاتیانی ئێران ورەی باشیان هەیە، هەرچەندە ژمارەیەك لە خەڵكی خۆشەویستمان گیانیان لە دەست داوە، بەڵام كۆمەڵگا ئارام و هێورە.

ئەمەش لەكاتێكدایە زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش ئاماری 24 كاتژمێری ئەو وڵاتە ئاشكرا نەكراوە و ئەگەر هەیە خۆی لە 35 هەزار تووشبوو نزیك بكاتەوە.

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان