ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ده‌شێت ئه‌مریكا 81 هه‌زار كه‌سی لێ بمرێت

خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ شیكارییه‌ی كه‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی واشنگتۆن ئاماده‌ی كردووه‌، ده‌شێت ئه‌مریكا تا 81 هه‌زار كه‌سی لێ بمرێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاچوار مانگی ئاینده‌ و تامانگی جون (حوزه‌یران) یش به‌رده‌وام ئه‌بێت.

به‌پێی شیكرنه‌وه‌كه‌، كه‌ رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس له‌هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی (نیسان- ئه‌پرل) بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕی، وێرای ئه‌وه‌ی ده‌شێت له‌هه‌ندێك ویلایه‌ت دوا بكه‌وێت بۆ دواتر.

ده‌شێت تاكۆتایی مانگی جون (حوزه‌یران) هه‌ندێك كه‌س بمرێت، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ئاستی ده‌رد ده‌ره‌چێت و له‌و مانگه‌دا تا ئه‌وپه‌ڕی له‌سه‌ر تاسه‌ری ئه‌مریكا رۆژی 10 كه‌س ئه‌مرێت.

به‌پێی ئه‌و داتاو ئامارانه‌ی كه‌ له‌‌ئه‌مریكا له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان چنگ ده‌كه‌ون جیاوازن كه‌ له‌ 38 هه‌زاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا 162 هه‌زار كه‌س.

د. كریستۆڤه‌ر مۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌ی ته‌ندروستی له‌زانكۆی واشنگتۆن كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌كات پێیوایه‌ به‌هۆی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر واده‌كات ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك درێژ بكرێته‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بینرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له‌كۆتایدا ئه‌و به‌ربه‌سته‌ ته‌ندروستی و داخرانه‌ ته‌ندروستیانه‌ی دروستیان كردووه‌ كه‌می دەكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها كریستۆڤه‌ر مۆرای له‌ میوانداری كه‌ناڵی سی ئێن ئێن و له‌ پەیامێكدا پێیوابوو كه‌ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان و شاره‌كانه‌وه‌ پێویسته‌، وتیشی: “ئاراسته‌ی ده‌ده‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كاریگه‌ری ئه‌بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابەندنه‌بێت و گوێ به‌ پێداویستییه‌كان نه‌دات”

مۆرای باسی له‌وه‌كرد كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌هۆی گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌هێواشی بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ مانگی ئه‌پرل و مه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا و لویزیانا ئاستی تووشبوون زیاتر ده‌كات.

له‌قسه‌كانیدا له‌ سی ئێن ئێن، گله‌یی ئه‌وه‌ی لێكرا ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی تۆقاندنی خه‌ڵك، له‌وه‌ڵامدا وتی: “ئه‌مریكا ناتوانێت ژماره‌ی تووشبوون و مردن بشارێته‌وه‌، وه‌ك هیچ ده‌وڵه‌تێكی تر نییه‌ كه‌ تا ئه‌مساته‌ ژماره‌ی مردن و تووشبووی لێڵ و نادیاره‌، ئێمه‌ لایه‌نی زانستین، ئێمه‌ نه‌بووین به‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی ئاماری مردن بین”.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی واشنتۆن له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) له‌ ئه‌مریكا تا رۆژی 27 ی مارچ گه‌یشتۆته‌ 104 هه‌زار و 180 كه‌س و مردنیش له‌ 1700 كه‌س تێپه‌ڕی.

جیهان

نزیكەی 14 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13721 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13721 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 483 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 880 هەزار و 542 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 45 هەزار و 738 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زانایەكی مسوڵمانی ئەمریكا ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنای بەرهەمهێنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زانایەكی مسوڵمان لە ئەمریكا توانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەڕێژەیەكی بەرز بەرهەمبهێنێت و لەكۆشكی سپی ئەو وڵاتە پێشوازی لێكرا.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، د.منسف سلاوی، یەكێكە لە زانا موسڵمانەكانی ئەمریكا و توانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەڕێژەی سەركەوتنی لە 94.5% بەرهەم بهێنێت، ئەمەش لەكاتێكدایە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا پشتی پێ بەستبوو بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا و لە ئەنجامدا سەركەوتووبوو.

ئاشكراشیدەكەن، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە د.منسف سلاوی كردووە، ئەویش لە ئەنجامی دۆزینەوە گەورەكەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بۆ یەكەمین جار، ژنێك دەبێتە وەزیری دارایی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

خاتوو یلين لە خولی سەرۆكایەتی باراك ئۆبامادا سەرۆكی خەزێنەداری بووە، بەڵام لە كاتی دەسەڵاتی تڕەمپدا بەهۆی جیاوازی بیروڕایان بۆ چوار ساڵ لە پۆستەكەی دوور خرایەوە.
میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایدەكەن، جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەیەوێت جنت یلین سەرۆكی پێشووی بانكی ناوەندی وەك وەزیری دارایی كابینەكەی دەستنیشان بكات، بەپێی زانیارییەكانیش، ناوبراو یەكەمین ژنە كە پۆستی وەزیری دارایی وەرگرتبێت.
خاتو یلین تەمەنی 74 ساڵە و ئابووریناسێكی زۆر باشە كە لە خولی سەرۆكایەتی ئۆبامادا سەرۆكی بانكی ناوەندی و لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووش ڕاوێژكاری ئابووری بیل كلینتۆن بوو.
لەوكاتەوەی كە ناوبراو بەركەنار كراوە لەلایەن تڕمپەوە، بەڵام چەندین جار داوای لە سەركردە سیاسییەكانی واشنتن كردووە كە بۆ پێشگیری لە خراپی دۆخی ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا هەنگاوی پێویست هەڵبگرن، لەكاتی بوونی بە وەزیری داراییش ئەگەر هەیە دەست و پەنجەی لەگەڵ گرفتی كۆرۆنا گەرم بكات و ئابووری ئەو وڵاتەش بەهێز ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان