ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم: فڕاكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەكردن كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە فڕاكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ئەمڕۆ زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەكردن كردووە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت:” لە كاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانای خۆی خەریكی پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و خەڵكێكی زۆریش لە ناوخۆ و دەرەوە ستایشی ڕێكارەكانی حكومەتی هەرێم دەكەن كە لە پێش زۆر وڵاتانی پێشكەوتووی جیهانە و ئەگەر ئەو ڕێكارانە و پشتیوانیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم نەبووایە ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر مەترسیدار بوو. كەچی ئالەم كاتەدا كە پێویست بوو هاوكارانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی ئەم حكومەتە بكەن كە خۆیان تێیدا بەشدارن و بەهاوبەشی بڕیارمان لە سەر ڕێكارەكان داوە. كەچی بەداخەوە فڕاكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ئەمڕۆ زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەكردن كردووە”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

وەڵامێك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا

لە كاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانای خۆی خەریكی پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و خەڵكێكی زۆریش لە ناوخۆ و دەرەوە ستایشی رێكارەكانی حكومەتی هەرێم دەكەن كە لە پێش زۆر وڵاتانی پێشكەوتووی جیهانە و ئەگەر ئەو رێكارانە و پشتیوانیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم نەبووایە ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر مەترسیدار بوو. كەچی ئالەم كاتەدا كە پێویست بوو هاوكارانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی ئەم حكومەتە بكەن كە خۆیان تێیدا بەشدارن و بەهاوبەشی بڕیارمان لە سەر رێكارەكان داوە. كەچی بەداخەوە فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ئەمڕۆ زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەكردن كردووە.

بۆیە لێرەدا دووپاتی دەكەینەوە كە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەمێكە داوای لە داواكاری گشتی كردووە كە رێكاری پێویست بگرێتەبەر و لێكۆڵینەوە لەو بانگەشانە بكات كە گوایە بڕی دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار وەك شیرینی لە كۆمپانیای رۆسنەفت وەرگیراوە. سوپاسی فراكسیۆنی گۆڕانیش دەكەین كە بۆمان ئاشكرا بكەن ئەو كەسە كێیە ئەو پارەیەی وەرگرتووە!

سەبارەت بەو یەك ملیار دۆلارەش كە دەڵێن لە بانكەكانی لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە. ئێمەش لە رێگەی میدیاكانەوە ئەو دەنگۆیەمان بیست كە سەرچاوەكەی كۆنە وەزیرێكی سەر بەحزبوڵڵا بوو. بەدواداچوونیشمان كرد و دەركەوت راست نییە. بەڵكو تەنیا بەشە پارەی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن لەو حیسابە بانكییەی لوبنان بووە. بۆیە سوپاسی برادەرانی گۆڕان یان هەر كەسێكی تر دەكەین ئەگەر بەدواداچوون بكەن و راستییەكان بۆ خەڵك روونبكەنەوە. ئەگینا تكایە با بەس بێت موزایەدەكردن و چەواشەكردنی خەڵك. ئێمە وەك هەموو وڵاتانی جیهان لە دۆخێكی سەختداین و پێویستە بەیەكەوە هاوكاربین بۆ تێپەڕاندنی.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٧

 

ك.ج

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان