ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆرۆنا ڤایرۆس كەمانچەكەی لە دەستی “ستیڤنس” سەندەوە


لوقمان غەفوور – ئەمریكا

هەموو دوانیوەڕۆیەك خاتوو رۆشا جۆنسن ستیڤنس دوای ئەوەی لە دادگای دیكاب كاونتی – ویلایەتی جۆرجیا ئەگەڕایەوە، كەمانچەكەی دەگرت بەدەستییەوە و پارچەیەك موزیكی بۆ مێردەكەیی و سەگەكەی ئەژەند، بەڵام لە 12ی مارچ-ەوە ئیدی كەس نەبوو، پارچەیەك میوزك بژەنێت بەرێز جۆنسن و سەگە توكنەكەی نێو ئەپارتمانە دوو نهۆمییەكەی ئەم خانمە.

ستیڤنس -65 ساڵ- مامۆستای میوزك –ی خانەنشین، بڕیاریدابوو وەك خۆبەخش هەفتەی چەند رۆژێك لە دادگای دیكاپ كاونتی خزمەت بكات. بەڵام كۆرۆنا ڤایرۆس تەنیا چەند هەفتەیەك رێگەی پێدا.

مێردەكەی ستیڤنس، نیگەران و خەمبار بە دەم ئازاری دەروونی-یەوە دەڵێت:”هەمیشە بەهێز بوو لەبەردەم نەخۆشیدا، لە تەواوی تەمەنیدا كاتێك لە خوێندنگای ئامادەیی دیكاب دەوامی دەكرد وەك مامۆستای میوزك و هونەر، رۆژێك نەخۆشی پەی پێنەبردووە و دواكەوێت. خۆشەویست بوو. من رازی نەبووم درێژە بداتەوە بە دەوامكردن بەڵام حەزیكرد وەك خۆبەخش لە دادگای دیكاپ لە نوسینگەیەك چەند سەعاتێك كاربكات، بەڵام بەداخەوە جێی هێشتین”.

مێردەكەی داوای لێكردووە تەمەنی هی ئەوەیە نییە ئیتر كار بكات پێویستە پشوو بدات. چونكە پێویستیان بە پارە نییە، بەڵام ئەو بەروخسار گەنج بووە، بۆەی هەمیشە هەر هەستی كردووە بە تەمەن گەنجە.

هەروەها كینیاتا جۆنسون برای ستیڤنس باسی لەو كارەساتە گەورەیە دەكات كە بەر خێزانەكەیان كەوتووە. ئەو دەڵێت:”تا رۆژی 2ی مارچ هەستی بەهیچ نەخۆشییەك نەكردووە. رۆژی 2 ی مارچ كاتێك بە مێردەكەی وتووە هەستەكەم هیلاكم، بەپێی ئەوەی مێردەكەی بۆ گێراینەوە پلەی گەرمی لەشی گەیشتۆتە 105 پلەی فەهرەنهایتی. بۆیە بەپەلە رۆیشتوون بۆ نەخۆشخانە”.

لەوێ دوای پشكنین پێیانوتووە ئەبێت چاوەڕێی 4 رۆژ بكەیت و لەماڵ نەچیتە دەرەوە، چونكە گومان هەیە تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووبیت.

رۆژی 5ی ئازار هەناسە توندی زۆری بۆ دەهێنێت بەپێی قسەی مێردەكەی نزیك بووە لە خنكان، بەپەلە پەیوەندی بە 911 ەوە دەكەن و هەر بە شەو لە ژێر چاودێری ورددا دەهێڵدرێتەوە. مێردەكەی دەیگێڕێتەوە كە ئەویش خراوەتە ژێر چاودێری ورد و پشكنینی بۆ كراوە كە كۆرۆنا ڤایرۆسی تووش بووە بەڵام ئەو تەندروستی جێگیرە.

رۆژی 10ی ئازار خاتوو ستیڤنس بە تەندروستییەكی جێگیرەوە نەخۆشخانەی دیكاپ جێدەهێڵێت. تەنیا شەو رۆژێك لەماڵەوە پشوو دەدات، بۆ ئێوارەی 12 مارچ لەناكاو توشی هەناسە توندی دەبێت و گیان لەدەستدەدات.

دوای توێكاری پزیشكی، خێزانەكەیان دڵنیابوون كە ستیڤینس بە كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی لەدەستداوە بۆیە نەك خێزانەكەی بەڵكو تەواوی دادگا دیكاب خرانە ژێر چاودێری پشكنینەوە.
ك.ج

جیهان

سعودیە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2591 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2591 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆرتری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 642 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 95748 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی سعودیە،زۆربەى تووشبووە نوێیەكان لە ڕیاز و جدە و مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەفوف، تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرەنسا: ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا، كۆنترۆڵكردنى  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، پرۆفیسۆر جان فرانسوا دیلڤرێسی، سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا ڕايگەیاند:”پەتای (كۆڤید-19) لەئێستادا لە وڵاتدا لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

دیلڤرێسی بۆ ڕادیۆی (فرانس ئینتەر) دەڵێت:”ڤایرۆسەكە تائێستاش بوونی هەیە، بەتایبەت لە هەندێك ناوچەدا، بەڵام بڵاوبوونەوەی خاوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە فەرەنساییە”دوای ئەوەی نزیكەی دەیان حاڵەتی تووشبوون هەبوو كە دەگەیشتە نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوو بەر لە كەرەنتینە، لەئێستادا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێ‌ تۆمار دەكرێت، ئەمەش بە دەستەواژەیەكی باش و واتای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە دادەنرێت”.

فەرەنسا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا، یەكێك بوو لەو وڵاتانەی ڕۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تۆماردەكرد، بەڵام لەئێستادا ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید، بەست لە ژێر دروشمی ژینگەی ئادەمیزاد ڕۆژی 5ی حوزەیرانی وەك ڕۆژی ژینگەی جیهانی دەست نیشانكرد.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ۱۹۷۲ یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەست و ڕۆژی 5ی حوزەیران كرایە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

هەر لەو كۆنفرانسەدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی پرۆگرامی ژینگە پارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان UNEP و پاشان بریارنامەیەك لەلایەن ئەنجومەنەكەوە بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیەندرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان