ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو ڕۆژە توركیا سنووری برادۆست تۆپباران دەكات

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ و دوێنێ، سنوری برادۆست لە پارێزگای هەولێر لەلایەن تۆپخانه‌كانی توركیا بۆردومان کرا و ئەمەش هاوڵاتیانی ناوچەکەی تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ کردووە.

ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی سیده‌كان به‌(خەڵک)ی ڕاگه‌یاند، دوێنی پێنچ شەممە لە كاتژمێر هه‌شت به‌یانی تا كاتژمێر یه‌ك و نیوی دوای نیوه‌ڕۆ، هەروەها ئەمڕۆش لەهەمان کات تاوەکو کاتژمێر ۱۰ تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی کردووە.

دەشڵێت، دوێنێ له‌ به‌رمیزه‌ چه‌ند تۆپێك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی خنێره‌ خواكوڕك و سنین كران هەرچەندە پێشتر ئەو ناوچانە کە پەکەکەی لێبووە و‌لە ڕابردوو چۆڵكراون به‌هۆی بونی هێزەكانی پەکەکە، ئێستاش توركیا خۆی له‌و ناوچانه‌یه‌، هاوکات ئەمڕۆش چەند ناوچەیەکی تر بە تایبه‌ت نزیك گوندی لێلكان تۆپباران کران.

لەبارەی زیانەکان ئەوەی خستەڕوو، خۆشبەتانە لەم تۆپبارانەدا هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام بوونی مەترسی تۆپبارانکردن وادەکات‌ دڵه‌ڕاوكێ لای خه‌ڵك دروست بێت.

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان