ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

١٣ گۆڕانکاری لە جەستەدا ڕوودادات کاتێک هەموو ڕۆژێک خەیارێک بخۆیت


خێزان

خەیار یەکێکە لە خواردەمەنیە بەسوودەکان کە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پڕۆتینە سودبەخشەکان، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە گۆڕانکاریەکانە کە بەخواردنی خەیارێک لە ڕۆژێکدا بەدەستت دەکەوێت:

 

-توانای مێشکت باشتر دەکات

-ڕێژەی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ دەکات

-قژ بەهێزدەکات و ڕێگرە لە ڕووتانەوەی

-هۆڕمۆنەکانی جەستە هاوسەنگ دەکات

-سستمی هەرس باشتر دەکات و ئارەزووی خواردن زیاتر دەکات

-ڕێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات

-پێستت جوان و قەشەنگ دەکات

-یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات

-ئێسکت بەهێزتر دەبێت

-ژەهرەکانی ناو جەستە پاک دەکاتەوە

-جەستەت بە تەڕی دەهێڵێتەوە

-ڕێگرە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن

-لە نەخۆشیەکانی دڵ دەتپارێزێت

ریکلام

تەندروستی

چەند هۆڕمۆنێک کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشت و نابێت بهێڵیت زۆر ببێت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆڕمۆنێکە لە جەستەدا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشت و نابێت بهێڵیت زۆر ببێت:

 

– هۆڕمۆنی ئیسترۆجین

-ئێستڕۆجین ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، گەر زیاد کە پێویست بێت دەبێتە هۆی قەلەوی جەستە، بۆ چارەسەری ئەوەش پێویستە گۆشت کەمبکەیتەوە و زیاتر سەوزە بخۆیت.

 

– هۆڕمۆنی سيروتونين

– ئەم هۆڕمۆنە بەرپرسە لە هەستی تێربوون  و گەر کەمبیت، خواردنێکی زۆر دەخۆیت بەبێ ئەوەی هەست بەتێری بکەیت و لە ئەنجامدا قەڵەو دەبیت، هۆڕمۆنەکە لە هێلکەدا زۆرە و پێویستە ئەوە بخۆیت.

 

– هۆڕمۆنی جريلين

– ئەم هۆڕمۆنە جەستەت ئاگادار دەکاتەوە کە تێربویت یاخود نا، ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکە دەبێتە هۆی قەڵەویی

 

– هۆڕمۆنی دەمارەپێپتاید

-دەمارەپێپتاید ھۆڕمۆنێکە، دەمارەکۆئەندام  درووستی دەکات، گەر زۆربێت چەوری زیاتر کۆدەکاتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەویی

 

– هۆڕمۆنی پرولاکتین

– بەرپرسە لە درووستکردنی شیر لە جەستەی خانماندا و گەر زۆربێت دەبیتە هۆی قەلەوی لە ناوچەی سنگ

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی بەسوود بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی بەسوودە بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

-مل:

-بۆ نەهێشتنی ڕەشی مل پەتاتەیەک بجنەو دواتر لە عەسارەدا بیهاڕە، دەتوانیت کەمێک لیمۆشی بەسەردا بکەیت، دواتر بۆماوەی ١٥ خولەک بیکەرە سەر ملت ڕەشیەکەی ناهێڵێت.

 

-ئەژنۆ و ئانیشک

-بۆ نەهێشتنی ڕەشی ئەژنۆ و ئانیشک، دەتوانیت لیمۆیەک بکەیت بە دوو بەشەوە و پێیدا بهێنیت، لێبگەڕێ با ٢٠ خولەکێک پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆرەوە، دەتوانیت شەکر و زەیتی زەیتوونیش بۆ هەمان مەبەست بەکار بهێنیت، لەگەڵ یەک تێکەڵیان بکە و بۆ ماوەی ٥ خولەک لێی بەد، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆرەوە.

 

-بنباڵ

-بۆ نهێشتنی ڕەشی بنباڵ خەیار بهاڕەو کەمێک لیمۆی تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە بنباڵت، دەتوانیت شیر لەگەڵ ھەوێنی پەنیر تێکەڵبکەیت لەگەڵ کەمێک ئاردی سپی تا هەویرێکی لێدەردەچێت،  بۆ ١٥ خولەک بیدە لە بنباڵت سپی دەکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لیمۆ و بیبەری هاڕڕاو بۆ چارەسەری جیوبی لوتت بەکار بهێنە، چۆن درووستی دەکەیت؟


خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی بەسوودە بە بەکارهێنانی چەند کەرەستەیەکی بەردەست کە بۆ چارەسەری جیوبی لوتت دەتوانیت سوودی لێوەربگریت

کەرەستەکان:

– نیو کوپ ئاو
-یەک کەوچکەچا هەنگوین
-چارەکە  کوپ سرکەی سێو
-یەک کەوچکەچا بیبەری هاڕڕاو
-یەک لیمۆ

 

-ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-ئاوەکە بکوڵێنە  و دواتر سرکەکەی تێبکە، پاشان لێبگەڕێ سارد ببێتەوە، دواتر هەنگوین و بیبەرەکەی تێبکەو جوان تێکی وەربدە، باشان لیمۆکەشی بەسەردا بگوشە و تێکی وەربدەوە، بەیانیان بەر لە نانخواردن و شەوان بەر لە خەوتن کەوچکێک لە گیراوەکە بخۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان