ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کلتوری خێزانی کۆن کە کچ و کوڕی ئێستا باوەڕیان پێی نەماوە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کلتوری خێزانی کۆنە کە کچ و کوڕی ئێستا باوەڕیان پێی نەماوە:

 

منداڵبوون

لە جاراندا و لەپاش هاوسەرگیری مۆدبوو کە بە ماوەیەکی کەم منداڵت ببێت، بەڵام کچ و کوڕی ئێستا گوێ بەقسەی خەڵک نادەن و زۆرجار پەلە ناکەن لە منداڵبوون.

 

وێنەگرتنی زۆر

لە پێشوودا مۆدبوو کە بەردەوام وێنەی پرۆفیشناڵانە لە هەموو بۆنەکاندا بگیرێت، لە مارەکردن و گواستنەوە و ڤالانتاین و منداڵبوون و هەموو ئەوانە، بەڵام خەریکە هاوسەرە نوێکان لەمە دەکشێنەوە.

 

ئەڵقەی هاوسەرگیری

لە جاراندا لەدەستکردنی ئەڵقە شتێکی زۆر گرنگ بووە، بەڵام هاوسەرە نوێکان کەمتر لەدەستی دەکەن و زۆر گوێی پێنادەن.

 

لەبیرمانی ڕۆژەکان

لە جارانادا دەبوو هەموو بەرواری یادەکانتان لەبەربوایە، بەڵام ئێستا خەریکە ئەوەش مۆدی نامێنێت.

 

مانەوە

جاران مانەوەی خەڵک لە ماڵتدا زۆر ئاسایی بوو، جا میوان یان ناسیاو یان کەسی دەرەوەی شارەکان، بەڵام هاوسەرە نوێکان ئێستا ئەم کلتورەیان نەهێشتووە.

ریکلام

ژیاندۆستی

١١ شتی جیاواز لە هیندستان کە دەیسەلمێنێت ئەو وڵاتە هەسارەیەکی دیکەیە


خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک شتی جیاوازە لە هیندستان کە دەیسەلمێنێت ئەو وڵاتە هەسارەیەکی دیکەیە:

 

لەجیاتی ٤ وەرز ٦ وەرزیان هەیە

١-بەهار لە نیوەی مانگی دوو تا نیوەی مانگی چوار

١-هاوین لە نیوەی مانگی چوار تا نیوەی مانگی شەش

٣-مۆنسوون لە نیوەی مانگی شەش تانیوەی مانگی هەشت (لەم وەرزەدا کەش و هەوا گەرمە بەڵام بارانێکی زۆر دەبارێت)

٤- پایز لە نیوەی مانگی هەشت تا نیوەی مانگی دە

٥-پێش زستان لە نیوەی مانگی دە تا نیوەی مانگی دوانزە

٦- زستان لە نیوەی مانگی دوانزە تا نیوەی مانگی دوو

 

 

-لە هەندێک خوێندنگە پارەی خوێندن بە پلاستیک دەدرێت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک

 

-هیندستان هەرزانترین وڵاتە و دەتوانیت هەمان ژەمە خواردنی گرانبەها لە وڵاتانی دیکە،  بە هەرزانی بخۆیت

 

-لە هەموو جیهان نزیکەی ٨ هەزار زمان هەیە، لەو ژمارەیە ١٦٠٠ دانەی لە هیندستاندایە

-ژمارەی ئەو کەسانەی لە هیندستان لە ڕۆژێکدا سوار شەمەندەفەر دەبن هاوتایە بە ژمارەی دانیشتوانی هەموو ئستوڕاڵیا

-یاری مار و پەیژە و شەتڕەنج لە هیندستان داهاتووە

-چەندین ڤێستیڤاڵی گەورە و بەناوبانگی تیدایە

-هیندستان خاوەنی زۆرترین شاجوانە لە جیهاندا و لە پلەی یەکەمدایە و ٦ جار نازناوی شاجوانی جیهانیان بردووە

-یاری کریکێت لەو وڵاتە وەک پەرستشێکی ئاینی لێهاتووە

-بە پێجەوانەی جیهانەوە خاوەنی زۆرترین ڕێژەی سەوزاین

-جوڵە و سەرجوڵاندنەکانی هیندیەکان تەنها لای خۆیان هەیە

16 Reasons India Is Like Another Planet

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بۆچی جیابوونەوە بۆ (منداڵ) باشترە وەک لە مانەوە لە خێزانێکی پڕ شەڕ و ئاژاوەدا؟


خێزان

جیابوونەوە بێزراوترین حەڵاڵکراوە لە ئیسلامدا، ئەمەش لەو کاریگەریە خراپانەوە هاتووە کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، زۆرجاریش دایک و باوک هەرچەندە بەیەکەوە ناگونجێن بەڵام دەڵێن لەبەرخاتری منداڵ جیانابینەوە، لەکاتێکدا توێژینەوەکان سەلماندویانە کە جیابوونەوە بۆ (منداڵ) باشترە وەک لە مانەوە لە خێزانێکی پڕ شەڕ و ئاژاوەدا.

 

ئەمەی خوارەوە  دیارترین زیانەکانەی مانەوەیە لە خێزانی خراپدا:

-منداڵ هەمان خووی خێزانەکەی وەردەگرێت و دواتر هەر بەهەمان جۆر دەردەچێتەوە

-هیچکاتێک لەگەڵ شەڕکردن هەڵناکەن هەرچەندە بەردەوامیش بێت و هەمووکات لە تیرس و خەفەتدا دەژین

-کەسانێکی داخراو و قەلەق و پڕ لە ترس دەردەچن و لە ڕووی دەروونیەوە هیچکات ئارام نابن

-بەردەوام دەترسن لە درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر و ڕەگەزی بەرامبەریشدا

-بەهۆی بۆشاییە سۆزداریەکانەوە توشی چەندین هەڵەی گەورەی دیکە دەبن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٢ ئەتەکیەتی گرنگ لە بەستنی بۆینباغ کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت


خێزان

هاوکار ڕەفیق: ڕاهێنەری زمانی جەستە و گەشەپێدانی مرۆیی

 

بۆینباغ بە پیی جیاوازی تەمەن، پیشە،کەلتور، بۆنە،  کات، وەرز و چۆنیەتی جلوبەرگ  دەگۆڕێت، لە چوارچێوەی ئەتەکیتی جلوبەرگدا چەند یاسایەک هەیە بۆ بەستنی بۆینباغ، کە بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان زۆر بە دەگمەن کەسێک دەبینیت سەرجەم ئەم تایبەتماندیانەی هەبێت، لیرەدا دوانزە ڕێسای گرنگ لە چوارچێوەی ئەتەکێتدا دەخەینەڕوو:

 

١: لە کاتی بەستنی بۆینباغدا دەبێت کۆتا دوگمەی سەرەوەی کراس دابخرێت. ئەو کراسانەشی یەخەیان دوگمەی هەیە نافەرمیە، وەک ئەوەی لە وێنەکەدا هەیە.

٢: نابێت بۆینباغ زۆر باریک یان زۆر پان بێت، بەتایبەتی ئەگەر جەستەی کەسەکە گەورەبوو، نابێت بۆینباغەکەی باریک بێت، یان ئەگە رجەستەی باریک بوو باش نیە بۆینباغەکەی پان بێت.

٣: ئەوەی باوە بۆینباغ لەسەر کراسی سادە دەبەسترێت، هەروەها نەگونجاوە بۆینباغی نەخش لەسەر کراسی نەخش ببەسترێت، یان کراس لە پانتۆڵ هاتبێت دەرەوە ئەمە لادانە لە ئەتەکیتی جلوبەرگ.

٤: بەستنی ملپێچ لەسەر بۆینباغ لە دۆخی فەرمیدا نەگونجاوە. بەلام لە دۆخی نافەریمدا دەبێت، وەک ئەو وێنەیەی دانراوە.

٥: باشترە بۆینباغ بەتەواوی توند بکرێت لە ملوانەی کراس و نابێت هیچ مەودایەکی بەتاڵ هەبێت، تەنیا لە کاتی نانخواردن و دانیشتنی نافەرمیدا، بۆینباغ شل دەکرێتەوە.

٦: واگونجاوە بۆینباغ لە ڕەنگی کراس بێت، باشترە بگونجێت لەگەل چاکەت و کراس و نزیکایەتی ڕەنگ هەبێ. هەروەها بەستنی بۆینباغ بەبێ چاکەت و بەتەنیا لەگەل کراس، بۆ دۆخی فەرمی نابێت.

٧: دەیان شێوازی جیاوازی بەستنی بۆینباغ هەیە، دەبێت بەپێی پیشە و دۆخە جیاوازەکان جۆری تایبەت دیاری بکرێت، وەک چؤن ئیستا دۆناڵد ترەمپ هەمیشە بە بۆینباغی سورەوە دەردەکەوێت، کە بە نیسبەت ئەوەوە بۆینباغی سوور سومبلێکە بۆ پشاندنی زەنگینی، هێز، دەسەڵات ، هەیمەنە ، سۆزو پەرۆشیەکی بەتین، بەلام لە سەردەمی بازرگانیدا ئەو ڕەنگی بۆینباغەکەی سور نەبوو!

٨: بەهیچ شێوەیەک نابێت بەشی دووەمی بۆینباغ لەژێرەوە درێژتربێت لە بەشی سەرەوە!، ئەتەکێت وادەخوازێت تاڵی دووەمی بۆینباغ بەشێوەیەک ڕێکبخرێت کە دەرنەکەوێت.

٩: بەکارهێنانی قردێلەی بۆینباغ و هێلەکی ژێر چاکەت خەریکە باوی نامێنیت و فەرمی نیە.

 

١٠: درێژی بۆینباغ دەبێت بەشێوەیەک بێت نەزۆر درێژ بگاتە خوار پشتێنی پانتۆل، نە یان زۆر کورت لە سەرو پشتێنی پانتۆل، بەڵکو دەىێت سێگۆشەی کۆتایی بۆینباخەکە، بە ئاستی یەک سانتیم لەسەر پشتێنی پانتۆڵ بێت.

١١: چەند جۆرێکی بەستنی بۆینباغ باوی نەماوە ئەم شێوازەی لە وێنەکەدا هەیە یەکیکە لەو جۆرانە:

١٢: بۆ ئاشنابوونی بە شێوازەکانی بەستنی بۆینباغ و جۆرە جیاوازەکانی، ئەمە لە گۆگل بنوسە (guide). لێرەشدا چۆنیەتی بەستنی دوو باوترین بۆینباغ دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان