ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم: ئەو پارەیەی ئەمڕۆ گەیشتووە مووچەی فەرمانبەرانە نەك پشكی هەرێم لە بودجە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕوونیدەكاتەوە ئەو پارەیەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەرێم، مووچەی فەرمانبەرانە نەك پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە ڕایگەیاند:”ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە”.

دەشڵێت:” ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عیراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی ڕۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە”.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٦ ئاداری ٢٠٢٠

 

ك.ج

 

کوردستان

فراکسیۆنی ئایندە: دەنگ بەکاندیدەکانی کابینەى نوێی عیراق نادەین


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی و دەنگیشی پێنادەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، پڕۆسەی پێکھێنانی کابینەکە دووبارەکردنەوەی ھەمان ئەو میکانیزمانەیە کە دۆخی عیراقیان بە ئەمڕۆ گەیاند، بۆیە جارێکیتر ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە، کە دەنگ نادەن بەو کاندیدانەی بڕیار وایە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان پێبدرێت.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

رونکردنەوەیەك بۆ رایگشتی!

وەك پێشتر رامانگەیاندبو کە ئێمە بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی بەڕێز مستەفا کازمی و دەنگیشی پێنادەین. ھەروەھا پێمانوایە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکە دوبارەکردنەوەی ھەمان ئەو میکانیزمانەیە کە دۆخی عێراقیان بە ئەمڕۆ گەیاند. بۆیە جارێکیتر رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە دەنگنادەین بەو کاندیدانەی بڕیار وایە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان پێبدرێت.

فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٦/ ٦/ ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە:هاوڵاتیان سەردانی شوێنە گەشتیارەکان دەکەن


خەڵک-ئارام سەردار

دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆی ناو شارەکان هەڵگیرا، هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئاسودەبەخش و ئارام سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لەشوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای هەولێر کە جگە لەگەشتیارانی بیانی هاوڵاتیەکی زۆریش لەگەشتیارانی ناوخۆیی سەردانی دەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

عەبدلقادر کەمال، یەکێک لەخاوەن شوێنە گەشتیاریەکان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانی پێنچ شەممە و هەینی گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی سەردانیان دەکەن بەشێوەیەک شەوانیش دەمێننەوە و کەپرە گەشتیاریەکانیان بەکرێ دەگرن.

دەشڵێت، بۆ ناو گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیاریەکان ڕەچاوی ڕێنماییە خۆپرێزیەکان لەکۆڕنا دەکرێت، ئەویش هەر هاوڵاتیەک یان پێویستە دەست کێش بەکاربێنێ یان دەستی تەعقیم بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی داخستنی شوێنەکان قەدغەی هاتووچۆ زیانێکی زۆر بەکەرتی گەشتیاری کەوتووە، بەڵام شوێنەکانی ئەوان جگە لەوەرزی بەهاران لەکاتەکانی وەرزی هاوینیش گەشتیاران لەڕۆژانی پێنچ شەممە ڕوویان تێ دەکەن، ڕۆژانی شەممەش دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دەریایی ئیجەدا هەشتاو هەشت پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی، لقی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا تا ڕادەیەك ژیانی ئاسایی کردەوەو قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر شارەکان هەڵگرت، کە لەماوەی ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێوشوێنی توند گیرابووەبەر، جموجۆڵی پەنابەران بەرەو ئەوروپا دەستی پێکردۆتەوە بە تایبەتی بەدەریایی ئیجەدا، بەو هۆیەشەوە ( ٨٨ ) پەنابەر ڕووبەڕووی خنکان بوونەوە .

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

لە دەریایی ئیجەدا هەشتاو هەشت پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران

هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا تا ڕادەیەك ژیانی ئاسایی کردەوەو قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر شارەکان هەڵگرت کە لەماوەی ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێوشوێنی توند گیرابۆیە بەر، جموجۆڵی پەنابەران بەرەو ئەوروپا دەستی پێکردۆتەوە بە تایبەتی بەدەریایی ئیجەدا بەو هۆیەشەوە ( ٨٨ ) پەنابەر ڕووبەڕووی خنکان بوونەوە ”

هیوا ئەوەشی ووت:هەواڵەکان بەم شێوەیەیە:

ئەزمیر/ ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠٢٠

دوای گەیشتنی ( ٣٨ )پەنابەر بە کەنارەکانی دەریایی سنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕاستەوخۆ بە هەمان بەلەم کە بەلەمێکی چوپبوە ڕەوانەی سنورە دەریایی و کەنارەکانی تورکیا دەکرێنەوە پاش ئەوەی ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوەو پەیوەندی بەپۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و ڕزگار دەکرێن.
چانکاڵێ/ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠٢٠
لە هەمان ڕێکەوت لە کەناری دەریایی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٥٠ ) پەنابەری تر ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوە.
پۆلیسی دەریاوانی چانکاڵێ ڕایگەیاند پەنابەرەکان سەرجەمیان لەسەر بەلەمێکی چوپدابوون بە نیازبوون دوورگەی لیسبوسی یۆناننی بپەڕێنن بەڵام لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕەوانەی کەنارە دەریاییەکانی شاری چانکاڵێ دەکرێنەوە دواتر پەنابەرەکان ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوەو پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن توانیمان لەکاتی خۆیدا بگەینە لایان و سەرجەمیان ڕزگار بکەین کە ژن و منداڵیش لە نێوانیاندا بوو.

هەواڵی زیاتر لە مالپەری فیدراسیۆن بخۆێننەوە:www.federawtionifir.com

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان