ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی عیراق نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی نوێنەرانی عیراق ئەو سەرچاوانە ئاشكرادەكات كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی پێ‌ دابین دەكرێت.

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی ڕاگەیاند: ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان مسۆگەركراوە، بەهۆی بوونی پارەی خوولاوی ئەو كاتانەی كە نرخی نەوت لەبەرزیدا بووە، هەروەها بوونی یەدەكی پارە لە بانكی ناوەندی عیراق، جگەلەوەش ئەو پارە زیادەیەی لە بودجەی هەندێك لە وەزارەتەكان ماوەتەوە و بەكارنەهێنراوە.

ئەحمەد سەفار ئاشكراشیكردووە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا، بودجەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پێویستیشی دەزانێت: بانكی ناوەندی عیراق گرنگی بدات بە توێژی هەژاران، بەتایبەتی ئەوانەی كە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لەكارەكانیان دابڕاون، پێویستیشە چارەسەری بەپەلەیان بۆ بدۆزێتەوە و پاڵپشتی دارایی بكرێن، چونكە هەندێك كار هەیە كرێی ڕۆژانەیە.

هاوكات، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەرامبەر دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، دووپاتی كردووەتەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت نییە.

پێشتریش، هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو هەواڵانەی ڕەتكردبووەوە كە باسیان لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە كردبوو و ڕایگەیاندبوو، بەهیچ شێوەیەك ڕاست نییە كە حكومەت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، مووچەی فەرمانبەران كەم بكاتەوە.

ك.ج

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان