ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

تێر شتیگن بە کاردی بایرن میونشن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی خستۆتە باری لە ناکاوەوە


خەڵک سپۆرت

ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بەرشلۆنە تا ئێستا ئیمزای لەسەر بۆندی نوێ نەکردووە و یانەی بایرن میونشن لە گواستنەوەکانی هاوینەدا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

بڕیاربوو ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی لەماوەی ڕابردوودا بۆندێکی نوێ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە ئیمزا بکات، بەڵام ئەم پڕۆسەیە درێژەی کێشاوە و یاریزانەکە هیچ هەڵوێستێکی لەوبارەیەوە نیشان نەداوە، ئەوەش بووەتە هۆی چاودیڕیکردنی لەلایەن چەندین یانەی زەبەلاحەوە کە یەکێک لەو یانانە بایرن میونشنی ئەڵمانییە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، بۆندی مانوێل نۆیەر لەگەڵ بایرن نوێ ناکرێتەوە  ویانە باڤارییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەکی بەهێزدا دەگەڕێن و چاویان بڕیوەتە تێر شتیگن، بەڵکو بەڵینیان پێداوە لەحاڵی پۆشینی درێسی سوری باڤاریا پێگەی سەرەکی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بۆ مسۆگەربکەن.

ئەم هەوڵانەی یانە ئەڵمانییە زەبالەحە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی خستووەتە مەترسییەوە، بۆیە بڕیاریانداوە پەلە لە گفتوگۆی نوێکردنەوەی بۆندەکەیدا بکەن، بەشێوەیەک کە تا ٢٠٢٥ بەردەوامی بە پەیوەندییەکانیان بدەن، بەوشێوەیە هیچ یانەیەکی دیکە ناتوانێت داوای گواستنەوەی بکات.

جیهانی

بایرن میونشن خواستی لەسەر ئامانجێکی یانەی بەرشلۆنەیە و ململانێی دارایی دەکەوێتە نێوانیان


خەڵک سپۆرت

لویز فیلیپی بەرازیلی بەرگریکاری یانەی لازیۆی ئیتاڵی لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و یانە گەورەکانی ئەوروپا سەنرجیان لە توانا هونەرییە ناوازەکانی داوە.

لازیۆ لەم وەرزەدا کێبڕکێی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا دەکات و لەماوەی یەک مانگدا دووجار بەسەر یانەی یوڤانتۆسدا سەرکەوتووە، یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم یانەیە یاریزانە بەتواناکانیەتی لەنێوانیاندا لویز فیلیپی بەرگریکاری بەرازیلی.

ئاستە بەرزەکەی فیلیپی لەلایەن یانە گەورەکانەوە سەنجی لێدراوە و هەریەک لەو یانانە لەلایەن خۆیانەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی “لا لازیۆ سیامۆنۆی”، یانەی بەرشلۆنە یەکەمین داواکارەکانی لویز فیلیپی بووە، بەڵام لەئێستادا یانەی بایرن میونشن هاتۆتە ناو هاوکیشەکەوە.

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بەفەرمی پەیوەندییان لەگەڵ کلاودیۆ لوتیتۆی سەرۆکی لازیۆدا بەستووە و داوایان لێکردووە نرخی بەرگریکارەکەیان پێبدات.

لەبەرامبەر داواکارییەکانی یانەی بەرشلۆنە و بایرن میونشندا سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر ڕەزامەندی نیشان نەداوە، بەڵام بەرزی ئەو نرخانەی دوو یانەکە بڕیارە پێشکەشی بکەن ڕەنگە ئیدارەی یانە ناچار بکات دەستبەرداری بەرگریکارەکە ببن بەتایبەت بۆ یانەی بایرن میونشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ شۆڕشی نوێکردنەوەی پێکهاتەی تۆتنهام دەستپێدەکات و چاوی لە دوو یاریزانی لازیۆیە


خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام لەسەرەتای کارەکانیەوە توانی یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بە ئاستێکی بەرزەوە بگەڕێنێتەوە نێو مەیدانی گەورەکان، بەڵام دواتر ئاستیان بەرەوخوار ڕۆشت.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، مۆرینیۆ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تۆتنهام بڕیاریداوە لەماوەی ڕاگرتنە ناچارییەکانی خولی ئینگلتەرا هەوڵ بۆ گواستنەوە، یاخود قایلکردنی چەند یاریزانێک بدات.

هەرچەندە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینە زۆری ماوە، یاخود هێشتا ناڕوونە کە ئەم وەرزە کۆتایی پێدەهێنرێت یاخود ماوەی ڕاگرتنی خولەکان درێژە دەکێشێت، بەڵام مۆرینیۆ بۆچونێکی جیاوازی هەیە و دەیەوێت لەئێستاوە ئەو یاریزانانە بە تۆتنهام قایل بکات کە خواستی یانەکانی تریان لەسەرە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە دوو یاریزان کردووە، کە مۆرینیۆ خواستی لەسەر گواستنەوەیانە، یەکەمیان تۆماس ستراکۆچای گۆڵپارێزی نەمسایی یانەی لازیۆیە، دوومیشیان سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچی بەهرەمەندی سڕبی هەمان یانەیە (لازیۆ).

گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانەش بۆ یانەی تۆتنهام ئاسان نییە، بەوپێیەی یاریزانێکی وەک میلینکۆڤیچ ساڤیچ خواستی چەندین یانەی زەبەلاحی تری وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی لەسەرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە پشتگوێخراوەکانی زێدان دەدات


خەڵک سپۆرت

سەرچاوە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان بە خواستی یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە ناودارەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە.

تۆڕی “تریبڵ فوتباڵ”ی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی لە ئیدارەی سیتیزن کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی ناوبراو، فەیلەسوفە ئیسپانییەکە سەرسامە بەتوانا هونەرییەکانی خامێس و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو وەک یاریزانێکی کاریگەر لەپێکهاتەکانیدا بەگەڕیبخات.

گواردیۆلا دەیەوێت سود لە شکستی پەیوەندییەکانی نێوان خامێس و زێدان وەربگرێت، چونکە لەم وەرزەدا ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بەهیچ شێوەیەک پشتی بە کۆڵۆمبییە ناودارەکە نەبەستووە و ئەویش بەدوای یانەیەکی تردا دەگەڕێت تا چانسی یاریکردنی زیاتر وەربگرێت.

لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی داڤید سیلڤای ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی دێت و یاریزانەکە بڕیاریداوە ئینگلتەرا بەجێبهێڵیت.

گواردیۆلا و بەڕێوەبەرانی یانەی مان سیتی پێیان وایە جەیمس ڕۆدریگێز کە لەلایەن زێدانەوە پشتگوێخراوە باشترین شوێنگرەوەیە و لەحاڵی بەردەوامبوونی لە یاریکردن دەتوانێت ترۆپکی تواناکانی بگەڕێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان