ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گومرگی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لە بروسكەیەكدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ و سەرۆكایەتی دادگاكانی گومرگ پێی ڕاگەیاندوون كە بڕیاریایانداوە:”كاربكرێت بە سەرجەم نووسراوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی تایبەت بە (مۆڵەتی هاوردن) و لای خۆتان ڕەسیدیان بۆ ڕابگیرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە:”پێویستە نووسراوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی وێنەی (ئەسڵی) بێت و مۆری زیندووی پێوەبێت و ئەو كاڵایانەی بە پێی ڕێنماییەكان پێویستیان بە ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار هەیە، دەبێت نووسراوەكانی ڕەزامەندی لەگەڵ سەرەتاكان هاوپێچ بكرێن”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە:”مۆڵەتی هاوردە بابەتە قەدەغەكراوەكان ناگرێتەوە و مۆڵەتی هاوردە (سەرجەم ئەو كاڵایانەی لە ناو بەشی پەیوەندنیداردان) لەناوپێناسەی گومرگی لەخۆ دەگرێت”.

ك.ج

 

ئابوری

“بەشێكی زۆری هاووڵاتیان لە نەوتی سپی بێبەش دەبن”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەشێكی زۆری هاووڵاتیان لە نەوتی سپی بێبەش دەبن.

كاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵیش بەهەمانشێوەی ساڵانی ڕابردوو هاووڵاتیان لە نەوتی سپی بێبەش دەبن، لەكاتێكدا حەوت مانگ لەمەوبەر كێشەكە بە 15 ملیۆن دۆلار چارەسەر دەبوو.

جێی ئاماژەیە، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڕی 150 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دیاری كراوە و ڕۆژانە ڕەوانەی شارەكانی هەرێم دەكرێت و لە ئێستاشدا لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە ساردەكانی دهۆك دەست بە دابەشكردن كراوە، بەڵام دابەشكردنەكە لەو شوێنانە دەستی پێكردووە كە ساڵی پار دابەش كردن تێیدا وەستابوو بەمەش ئەمساڵ بەشێكی زۆر لەو هاووڵاتیيانەی كە پار نەوتیان وەرگرتووە بێبەش دەبن لەوەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراقیش پەنا بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەبات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پاكێجی سپی حكومی بەشێوەیەكی فەرمی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران لەخۆدەگرێت، بەڵام مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە بەپێی یاسای ساڵی 2008 و ناكرێت حكومەت كەمبیكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”پاكێجی سپی چاكسازیی كە لەلایەن حكومەتەكەی كازمییەوە پێشكەشكراوە، بەشێوەیەكی فەرمی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی كۆچەر”بە پێی یاسای ساڵی 2008 و یاسای ژمارە 24ی ساڵی 1960، ڕێگە لە بڕینی هەر بەشێكی مووچەی فەرمانبەران دەگیرێت و بەپێی یاساكان پارێزراوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”لیژنەی دارایی بەرپرسیارێتی تێنەپەڕاندنی هەر یاسایەك لەئەستۆدەگرێت كە بڕینی مووچەی فەرمانبەران لە پاكێجی سپی و بودجەی 2021دا، لەخۆبگرێت”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ساڵی 2021 بۆ عیراق چارەنوسساز دەبێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، هۆشداریی دەدات لەبارەی ئابوری عیراق و دەڵێت، بەرگەی قەرزی تر ناگرێت لەسایەی بەرزبوونەوەی ئاستی قەرزاریی دەوڵەت.

موزر كروی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوتانیدا ڕایگەیاند”ڕەوشی ئابوری عیراق، زۆر خراپە و تادێت لە قۆناغێكی ناسك نزیكدەبينەوە بەهۆی قەرزكردن بە بڕی دارایی گەورە بۆ مووچە و خەرجییەكان تر، بەبێ‌ ئەوەی هەنگاوی ڕاستەقینە هەبێت بۆ زۆركردنی هاتەكانی دەوڵەت، جگە لە داهاتی نەوت كە وامان لێدەكات لە ساڵی 2021دا ڕووبەڕووی ڕەوشێكی قورس ببینەوە”.

بە وتەی كروی”ئابوری عیراق بەرگەی قەرزی تر ناگرێت، گەر چاكسازیی ڕاستەقینەش نەكرێت، ئەوا ساڵی 2021 قورس و چارەنوسساز دەبێت، بۆیە ترسی ئەوە هەیە بگەینە قۆناغی نەگەڕانەوە و چارەسەرەكانیش دوورەدەست بن لە سایەی ئەم ڕەوشە ئابورییە كە سات بەسات بەرەو زیاتر خراپبوون دەچێت”.

ئەندامەكەی پەرلەمانی عیراق پێیوایە”بەرپرسیارێتی ڕەوشی ئابوری ئێستا لە ئەستۆی حكومەتدایە، چونكە خاوەنی بڕیارە و دەسەڵاتی چاكسازیی فراوانی لەدەستدایە لە بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، بۆیە شیاو نییە قەرز لە دوای قەرز بكرێت، لەكاتێكدا لە زۆر بواردا پارە و سامانی دەوڵەتی عیراقی بەهەدەر دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان