ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

12 تووشبوی دیکەی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

12 تووشبوی دیکەی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستى سلێمانی ڕایگەیاند، 12 تووشبوی دیکەی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەوە.
پاش چاکبوونەوەی ئەم کەسانە، کۆی ئەو کەسانەى کە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٩ کەس.
تاکوئێستا لەهەرێمی کوردستان ١٠٣ حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.
ریکلام

کوردستان

شێوازی دابەشكردنی موچەی شەهیدان ئاشكراكرا


خەڵك- نزار جەزا

موچەی شەهیدان لە سبەینێ یەك شەممەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، موچەی شەهیدان لەماوەی پێنج ڕۆژدا دابەشدەكرێت.

باسی لەئەوەشكرد، ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە موچەی شەهیدانی سەنگەر دابەشدەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی سێ شەممە موچەی جینۆساید دابەشدەكرێت، كە بریتییە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و ئەنفال و جینۆساید.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە موچەی شەهیدانی هاوڵاتی دابەشدەكرێت.

 

باسی لەئەوەشكرد، لەگەڵ قائیمقامیەت قسەیان كردووە، موچەخۆرەكانیان بەو باجەی كە پێیانە دەتوانن هاتوچۆ بكەن و بڕۆن بۆ بانكەكانیان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان و گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروستنابێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕابەری بزووتنەوە: ڕادەستكردنی مەلا كرێكار بەگوماناوی و جێگەی نیگەرانی دەزانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی هاوخەمی خۆی بۆ ڕادەستكردنی مەلا كرێكار بەوڵاتی نەرویج بە خێزانەكەی ڕادەگەیەنێت.

دوای چەندین دادگایی ، وڵاتی نەرویج مەلا كرێكاری ڕادەستی وڵاتی ئیتایلیا كرد و ئەم هەڵویستەی نەرویجیش ڕەخنەی ناوخۆی و دەرەكی ئەو وڵاتەی لێگ.

لای خۆشیەوە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ خێزانی مەلا كرێكار ڕایگەیاندوو ، هەواڵی ڕادەستكردنی مامۆستا كرێكارمان پێگەیشت بە ئیتالیا، وێڕای ئیدانەكردنی لەمكاتە ناهەموارەدا كە ئەوروپا و ئیتالیا بەتایبەت تووشی گەورەترین قەیرانی تەندروستی بووەتەوە و ڕۆژانە سەدان كەس دەبنە قوربانی ، كاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەڵێن كۆنتڕۆڵیان لەدەست داوە.
دەشڵێت “ئەم كارە بەگوماناوی و جێگەی نیگەرانی زۆر دەزانین ، بۆیە داوادەكەین حكومەتی ئیتالیا بەزووترین كات مامۆستا كرێكار ئازاد بكات و ژیانی نەخاتە بەر ماترسۆۆەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەە ە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەرمانێكی گومانلێكراو بەئاسمانی ناوچەی قەرەداغ ڕژێنرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

زیاتر لەسێ ڕۆژە مادەیەكی زەرد لەسەربانی هەندێك لەماڵەكانی قەرەداغ و شارەزوور بینراوە، كە لەئێستادا لەژێر پشكنیندایە و تاكو ئێستا نازانرێت لەڕێگەی فڕۆكەوە ڕژێنراوە یان چۆن ڕژێنراوە.

ڕەئوف شێخ كەمال قائیمقامی دەربەندیخان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەفتەی پێشوو مادەیەكی زەرد بەسەر ناوچەی قەرەداغ و چەند شوێنێكی ناوچەی شارەزوور ڕژێنرا، كە تاكو ئێستا نازانن ئەو ماددەیە چییە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەو مادەیان ناردووە بۆ پشكنین، وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامەكەی دەربچێت كە بزانن چییە.

باسی لەئەوەشكرد، ئەم مادەیە نازانرێت چییە و تاكو ئێستا نازانرێت چۆن بڵاوكراوەتەوە، هەرچەندە پێشتر هەندێك كەس فڕۆكەیان بینیوە بەڵام نەیانبینیوە كە ئەو فڕۆكەیە مادەیەك بڕێژێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر گژوگیا و درەختەكان ئەم مادە زەردە نابینرێت، بەڵام لەسەربانو حەوشەی ماڵەكان بەهۆی ئەوەی كۆنكرێتە دەركەوتووە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، تاكو ئێستا باری تەندروستی هاوڵاتییانی ناوچەكە باشە و كەس توشی هیچ حاڵەتێك نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان