ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەپەگە؛ لە هەفتانین ٤ سەرباز كوژران

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانیان 25ی ئازار لە حەفتانین لە دژی سوپای توركیا چالاكییەكیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە چوار سەربازی توركیا كوژران، دەشڵێت،”دواتر سوپای توركیا بە فرۆكەی جەنگی ناوچەكەیان بوردوومان كرد”.

ناوەندی ڕاگەیاندن هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە، ڕاشیگەیاندووە ، لە چوارچێوەی هەنگاوی سەركەوتنی شۆڕشگێریدا، كە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بەردەوامە ، هێزەكانمان لە دژی سوپای توركیا چالاكیەكیان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە ، ڕۆژی ٢١ی ئازار هێزەكانیان لە دژی سەربازگەی یەكمالە لە ناوچەی قلەبانی شەرنەخ چالاكیەكیان ئەنجامدا، گورزی كوشتندە لە سەنگەر و حەشارگەكانی ئەو سەربازگەیە دران، بەڵام ژمارەی سەربازە كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ٢٥ی ئازاریش لە كاتژمێر 12:30 هێزەكانیان لە دژی توركیا لە گردی شەهید شێخموس لە هەرێمی هەفتانین چالاكیەكیان ئەنجامدا، لەو چالاكیەدا گورزی كوشندە لە سەنگەرەكانی دوژمن دران، ٤ سەرباز كوژران و ٣ سەربازی دیكەش بریندار بوون، سەربازە بریندار و كوژراوەكانیش بە هەلیكۆپتەری سكۆرسكی لە ناوچەكە دوور خرانەوە، دواتر سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك بە فرۆكەی جەنگی ناوچەكەیان بوردوومان كرد.

ئاشكراشیكردووە، یەكینەكانمان ، كە چالاكیەكەیان ئەنجام دابوو، بە شێوەیەكی سەركەوتووانە گەڕانەوە ناوچەكانیان.

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەتوانین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا فراوانتر بكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ واشنتن لە پەیوەندی ئەمنی فراوانترە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند‌، پەیوەندی نێوان هەولێر و واشنتن لە پەیوەندی ئەمنی فراوانتره و‌ دەتوانین ئەو پەیوەندییانەمان لەگەڵ ئەمریكا فراوانتر بكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكاتی بەشداریكردنی لە “كۆنفرانسی ئابووری هەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا”، كە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، ئێمە و ئەمریكا مێژووییەكی باشمان هەیە، بە تایبەتی دوای 2003 و ئەمریكییەكان هاوكار بوون لە رزگاربوونی عیراق لە دەستی دیكتاتۆری سەدام. ئێستاش عیراق لە دۆخێكی خراپدایە. خەڵك و نەوەی نوێمان دەیانەوێت و چاویان لەوەیە ئابوورییەكی باش و هاوكارییەكی زیاتر بكرێن.

ڕاشیگەیاند، ئەمریكا و هەرێمی كوردستان دەیان ساڵە بەیەكەوه هاوبەشیان هەیە. بە دڵنیاییەوه ساڵی‌ 2021 بۆنەیەكی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هاوبەشییە باشەی لە نێوانماندا هەبووه.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك، دانيشتوانى ناوچەیەكی كوردنیش تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ
دانیشتوانی ناوچەی پەنجا عەلی لە پارێزگەی كەركوك، تووشی ترس و دڵەوڕاوكێ‌ دەبن، بەهۆی نوسینی گوزارشتی”مطلوب دم” لەسەر دەڕابەری ژمارەیەك لە دەرمانخانە و كلینكی پزیشكی لە ناوچەكەدا.

بەپێی زانیارییەكان، دانیشتوانی ناوچەی پەنجا عەلی لە كەركوك سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ بوون بەو هۆیەی گوزارشتی “مطلوب دم” واتا (خوێنی لێداوادەكرێت) لەسەر دەڕابەری ژمارەیەك لە دەرمانخانە و كلینكە پزیشكییەكان لە ناوچەكەدا نوسرابوو.

هۆكارەكان، تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) نادیارن و نازانرێت كێ‌ لە پشت ئەم كارەوەیە.

ناوچەی پەتجا عەلی، ناوچەیەكی كوردنیشنە لە كەركوك كە لەئێستادا ململانێی نێوان سێ‌ پێكهاتە سەرەكییەكەی (كورد و عەرەب و توركمان) بەخۆوە دەبینێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك، كارمەندێكی ئاسایش بە دەستی مامی خۆی كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كێشەیەكی خێزانی لە پارێزگەی كەركوك، كارمەندێكی ئاسایش بەدەستی مامی خۆی كوژرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەهۆی كێشەیەكی خێزانی شەڕ لەنێوان مام و برازایەك و زاوایەكییان ڕوویداوە و بەو هۆیەوە مامەكە بە چەقۆ برازاكەی برینداركردووە و بەهۆی سەختی برینەكەشەوە برازاكەی دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی عامر نوری:”لایەنە پەیوەنیدارەكارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ تاوانەكە كردۆتەوە، تا وردەكاریی ڕووداوەكە بزانن، وێڕای دەستگیركردنی تاوانبار كە ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان