ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی گەرمیان؛ 620 پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە تا ئێستا هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، تا ئێستا لە گەرمیان پشكنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نزیكەی 620 هاووڵاتی ئەنجامدراوە، دەرەنجامی هەمووشیان نێگەتیڤ بوون و خۆشبەختانە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پشكنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكەی (620) نمونە ئەنجامدراوە ، دەرەنجامی هەموشیان نێگەتیڤ بوون و خۆشبەختانە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم زانیارییە دڵخۆشكەرە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ بەردەوامبوون لە پابەندبوون بە مانەوە لە ماڵەكانمان و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، نەك بەپێچەوانەوە بە هەند وەرنەگرتنی ئەو ڕێنماییانە و حساب بۆ نەكردنیان، چونكە مەترسی ڤایرۆسەكە تائێستاش بە توندی بوونی هەیە و هیچ نەڕەویوەتەوە، بەڵكو تۆماركردنی بەردەوامی حاڵەتەكانی ڤایرۆسەكە لە ناوچە و شارەكانی دەوروبەر و نزیكی گەرمیان، ڕادەی مەترسیەكە لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەزمونی وڵاتانی دیكە سەلماندویەتی، كە باشترین ئامراز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە خۆپارێزیە، لەڕێگەی دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و تێكەڵ نەبوون بە خەڵكی و مانەوە لە ماڵەوە، لەگەڵ ڕاگرتنی پاك و خاوێنی بەشێوەیەكی بەردەوام.

کوردستان

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی موچەی مانگی شوبات نییە


خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوا لەحکومەتى هەرێم دەکات، بە ئەو بڕە پارەیەی بەغداد ناردوویەتى لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەى مانگی شوبات دابەشبکات.

 

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لەوتەیەکیدا ڕایگەیاند، چوار سەد ملیار دیناری مانگی نیسان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆران خەرج بکات.

 

وتیشی: هەروەها ئەو پارەیەش کە دەمێنێتەوە بە داهاتی ناوخۆ تەواوی بکات، هەروەک چۆن مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بە داهاتی ناوخۆ دابەشکرد و لە ئێستاشدا هیچ پاساوێک نییە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مانگی شوبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سێ حاڵەتى نوێی کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستی حکومەتی هەرێم سێ حاڵەتى نوێی تووشبوون بەکۆرۆنای لەپارێزگاى هەولێر ڕاگەیاند.

 

وەزارەتى تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، ھەرسێکیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵن، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتیندا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەو مۆڵەتی شۆفێرییانەى لەماوەى کەرەنتینەدا بەسەرچوون، غەرامە نایانگرێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئه‌و شۆفێرانه‌ی‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه‌ له‌ ڕۆژی 4-3-2020ه‌وه‌ تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزاو غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ نایانگرێته‌وه.

 

شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی‌ مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچووه‌ له‌ ڕۆژی 4-3-2020ه‌وه‌ تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزاو غه‌رامه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ نایانگرێته‌وه.

 

ئەوەشی خستەڕوو،‌ ته‌نها پاره‌ی ڕسوماتی نوێكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌كى ڕێكوپێك كارى تاقیكردنه‌وه‌ى فێرخوازانى نوسینگه‌كانى شۆفێرى بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌و هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و نۆره‌یه‌ى كه‌ بۆى ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كاره‌كانیش له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كى به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان