ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بەناوی گەلی ئەمریكاوە، هیوای نەورۆزێكی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی كوردستانی عیراق دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە نامەیەكی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە، پێگەیشت.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە بەیەكەوە دەستكەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەست هێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی ئێوەدا.

ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز جەنابی
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی كوردستان
كۆماری عێراق
بەڕێز جەنابی سەرۆك،
بەناوی گەلی ئەمەریكاوە، هیوای نەورۆزێكی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی كوردستانی عێراق دەخوازم.
ئێمە بەیەكەوە دەستكەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەست هێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی ئێوەدا.
لەگەڵ ڕێزمدا،
دۆناڵد ترامپ

کوردستان

٩ توشبووی دیکەى کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم نۆ توشبووی دیکەى ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گشتی توشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەیشتە ١٢١ توشبوو.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٢٧٣) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٢٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٤٢٥) لە هەولێر، (٢٨١) لە سلێمانی، (٦٢٨) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٥) لە گەرمیان، (٣٣) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢٩) هاوڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢١) پشکنین کراوە، (٤٠٧) هەولێر، (٩٧) سلێمانی، (١٧) دهۆك.
دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە (٢) ئافرەت تەمەن (٤١)، (٣١) ساڵ و (١) پیاو تەمەن (٣٢) ساڵ، (٢) منداڵ (٩)، (٣) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کە پیاوێکی تەمەن (٣٧) ساڵ.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢١) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی ئازاری٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بانكەكان و فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانی پاکژدەکرێنەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بانكەكان و فەرمانگە حکومییەکان پاکژدەکرێنەوە.

 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن، هەڵمەتی پاککژکردنەوەی فەرمانگە حکومیەکان بەرێوەدەچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم هەڵمەتە لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکانە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شێوازی دابەشكردنی موچەی شەهیدان ئاشكراكرا


خەڵك- نزار جەزا

موچەی شەهیدان لە سبەینێ یەك شەممەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، موچەی شەهیدان لەماوەی پێنج ڕۆژدا دابەشدەكرێت.

باسی لەئەوەشكرد، ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە موچەی شەهیدانی سەنگەر دابەشدەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی سێ شەممە موچەی جینۆساید دابەشدەكرێت، كە بریتییە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و ئەنفال و جینۆساید.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە موچەی شەهیدانی هاوڵاتی دابەشدەكرێت.

 

باسی لەئەوەشكرد، لەگەڵ قائیمقامیەت قسەیان كردووە، موچەخۆرەكانیان بەو باجەی كە پێیانە دەتوانن هاتوچۆ بكەن و بڕۆن بۆ بانكەكانیان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان و گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروستنابێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان