ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت لەفەڕەنساوە بۆ کوردستان یان عیراق بگەڕێنەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فەرە‌نسا ئاگاداری‌ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ فه‌ره‌نسان و خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان یان به‌شه‌كانی تری عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن بۆ ڕێكخستنی گه‌ڕانه‌وه‌یان.

 

عەلی دۆڵمەری نوێنەری حکومەتى هەرێم لەفەڕنسا لەئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فەرە‌نسا ئاگاداری‌ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ فه‌ره‌نسان و خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان یان به‌شه‌كانی تری عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن بۆ ڕێكخستنی گه‌ڕانه‌وه‌یان.

ئاماژەى بەئەوەشدا، به‌هۆی دۆخی نائاسایی له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریکردن له‌ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان وڵاتان له‌ ئارادایه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی خێرای ڕووه‌داوه‌كان، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یەكی كورتدا ڕێنمایی نوێ و قه‌ده‌غه‌ی توندتر به‌سه‌ر هاتوچۆدا بسه‌پێندرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بۆ ماوه‌یەكی زیاتر بمێننه‌وه‌ وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرا.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن به‌ زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌ ئۆفیسه‌كه‌مان بكه‌ن و (ناو، ناونیشان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل) بۆ ئه‌م ئه‌درێسانه‌ی خواره‌وه‌ بنێرن.

[email protected]
[email protected]

 

ریکلام

عێراق

پەرلەمانتارێک: بەهۆى کۆرۆناوە کارەسات لە بەغدا ڕوودەدات


خەڵک- بەشى هەواڵ

حەیدەر فوادى، پەرلەمانتارى عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردوە، پێویستى تەندروستى و چارەسەرى کۆرۆنا لە عیراقدا زۆر خراپە و بەهۆیەوە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، کارەساتى لێدەکەوێتەوە.

فوادى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە زۆربەى بنکەکانى تەندروستى خزمەتگوزارى تەندروستى زۆر خراپە و هیچ چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا دەستناکەوێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو پەرلەمانتارە داواى لە سەرۆک وەزیرانى عیراق کردووە ڕاستەوخۆ خۆى سەرپەرشتى هەڵمەتێکى فراوانى ڕووبەڕووبونەوەى کۆرۆنابکات.

لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردوودا یەکەم حاڵەتى کۆرۆناى لە نەجەف تۆمارکرا و دواتر زۆربەى پارێزگاکانى گرتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا


خەڵک- بەشى هەواڵ

بۆمبێکى چێنراو لە بازاڕى قەزاى خورماتووى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین تەقیەوە و بەهۆیەوە زیانى ماددى لێکەوتەوە.

میدیاکانى عیراق بڵاویانکردەوە، بۆمبەکە لە بازاڕى قەزاکەدا تەقیوەتەوە و زیانى گیانى نەبووە، چونکە بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە ژمارەیەکى کەم لە هاووڵاتیان لە دەرەوە بوون.

بەهۆى کۆرۆناوە لە زۆربەى ناوچەکانى عیراقدا قەدەغەى هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و بەوەش هاووڵاتیان بەشێوەیەکى سنوردار هاتوچۆ دەکەن.

لە ماوەى ڕابردوودا چەند بۆمبێکى چێنراو لە خورماتوو تەقینەوە و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتیەکى مەدەنى برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


خەڵك– بەشی هەواڵ

بەچاودێری سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/٣/٢٧، دەستپێشخەری بەرگری نیشتمان بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا.

سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا دووپاتی دەكاتەوە:”بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاڵنگارییە مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵە فەڕمی و كۆمەڵایەتییەكانە، هەروەها پەیبردن بە قەبارەی ئەو ئاڵنگارییە و سنوورداری تواناكان و بەرزكردنەوەی ورە و جۆش و خرۆشی كۆمەڵگا و بە بیرخۆهێنانەوە‌ی ئەركی مرۆیانەمان، ئەمڕۆ دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان ڕادەگەیەنین”.

 

دەقی دەستپێشخەرییەكەیە:

ئەمڕۆ جیهان و عێراق پێكەوە ڕووبەڕووی سەختترین ئاڵێنگارییەكان دەبنەوە، كە هەڕەشە لە ژیانی گەلان دەكات، ئەم پەتا كوشندە جیهانییە، مەترسییەكەی بە گەوەرترین توانا پزیشكی و ئابووری و داراییەكانی جیهان ڕانەگیراوە، لەوانەیە ئەم پەتا كوشندەیە لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا، بە مەترسیدارترین دابینرێت، كە تواناكانی دەوڵەت لە ئاست ڕووبەڕووبونەویدا دەستەوەستانە؛ چونكە‌ پێش كەرتی تەندروستی، ئابووری پەكخست و هەڕەشەش لە چارەنووسی ئابوورییە پەرەسەندووەكان دەكات. هەرچەندە ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، دەوڵەمەندترین و پێشكەوتوترین دەوڵەتەكان لە ڕووی پزیشكییەوە كردۆتە ئامانج، بەڵام هەڕەشەكەی زیاتر بۆسەر ئەو دەوڵەتانەیه،‌ كە ئابوورییان لاوازە و ئەوەندەش پێشكەوتوونین و ئامادەكاری تەندروستی و پزیشكییەكانیان تێدا سنوردار.

بە دڵنیایەوە بەرەنگاربونەوەی ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە یەكخستنی تەواوی هەوڵە فەرمی و كۆمەڵایەتییەكانە، ئەگەر نا، ئەوا زیانەكانی ئەم پەتایە، ماڵوێرانكەر دەبن، بەتایبەتیش زیانە گیانییەكانی، وەك پەیبردنمان بە قەبارەی ئەو ئاڵانگارییە و سنورداری تواناكان و وەبیرخۆ هێنانەوەی ئەركی مرۆییمان، ئەمڕۆ بە چاودێری سەرۆكایەتی كۆمار، دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان ڕادەگەیەنین بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان، بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای كوشندەی كۆرۆنا، ئەمەش‌ دوای ئەوە هات كە بۆگەڕاوەی باڵای ئاینی (مەرجەعیەتی باڵای ئاینی)، دەستپێشخەرییە بەخشندەكەی خۆی خستەڕوو بۆ چاودێرێكردن و یارمەتیدانی هەژاران و نەداران و ئەوانەش كە دەرچەیەكیان نییە لەم دۆخەدا.

ئێمە دڵنیاین كە پێداگری و مكوڕبوونی هەمووان، مایەی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە و پارێزگاریكردن لە گیانی هاونیشتمانییان، دواتریش ناوی ئەو كەس و لایەنانە ڕادەگەیەنین كە ڕێگەپێدراوی بەڕێوەبردنی ئەم دەستپێشخەرییەیان دەخرێتە ئەستۆ، ئەو هەژمارە بانكییانەش ‌ڕادەگەیەنین كە خەڵكی دەتوانن كۆمەكی پێشكەش بكەن، هەروەها ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەو لیژنەیەش دەخەینەڕوو، كە سەرپەرشتی پێشدەستییەكە دەكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

27/3/2020

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان