ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پارێزگەكی عیراقی یەكەم حاڵەتی توشبوونى بە كۆرۆنا تۆماركرد

شاری تكریت سەنتەری پارێزگەی سەڵاحەدین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگەی سەڵاحەدین، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگەكەدا ڕادەگەیەنێت.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیاكانی عیراقی ڕایگەیاندووە”یەكەم خاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ناحیەی ئیسحاقی سەر بە پارێزگەی سەڵاحەدین تۆماركرا، توشبووەكەش ژنێكی تەمەن 70 ساڵانە”.

پێشتر پارێزگەی سەڵاحەدین بە یەكەم پارێزگە لە عیراقدا دادەنرا كە هیچ حاڵەتێكی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكردبوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە زۆربەی پارێزگەكانی تر ژمارەیەكی بەرچاوی حاڵەتەكانی توشوونیان بەو ڤایرۆسە تۆماركردووە كە لە 11ی ئەم مانگەدا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێنكرا.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق، تۆماركردنی 36 حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند لە عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 7 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرد بەهۆی ڤایرۆسكەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاندبوو، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا گەیشتۆتە 382 حاڵەت كە 105 حاڵەتیان چاكبوونەتەوە و 36 حاڵەتیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاندبوو، ژمارەی تووشبوانی هاووڵاتیانی عیراقی دەرەوەی وڵات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ 20 حاڵەت بەرزبۆتەوە.

عێراق

بەغدا.. سێ‌ مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی كەڕادە كران
مووشەكێك لقی پێنجی پارتی كردووەتە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو سێ مووشەك لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا كەوتنە خوارەوە و یەكێكیان بەر دیواری لقی پێنجی پارتی دیمكراتی كوردستان كەوتووە.

لەوبارەیەوە، شوان محەمەد تەھا، لێپرسراوی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەو مووشەكەی بەر دیواری بارەگای لقی پێنچی پارتی كەوتووە ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

لقی پێنجی پارتی لە بەغدا لە ناوچەی كەڕادەیە و دەكەوێتە سەر شەقامی 52 كە لە ناوچەی سەوزەوە نزیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سادیقون: پێویستە سنورێك بۆ توركیا دابنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بزوتنەوەی (سادیقون)، بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا دەكات كە بووە مایەی شەهيدبوونى دوو ئەفسەری عیراقی لە هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر.

مەحمود ڕەوبەیعی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی سادیقون لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”سوپای داگیركەریی توركیا تاوانێكی چەپەڵی ئەنجامدا بە كوشتنی دوو فەرماندەی سەربازیی عیراقی و شۆفێركەیان لە پاسەوانی سنور لە سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێری باكووری عیراق”.

بە وتەی ڕوبەیعی”پێویستە سنورێك بۆ ئەو سوكایەتیپێكردنی توركیا بە سەروەریی و خوێنی عیراقییەكان دابنرێت كە تائێستادا حكومەت لەبەر هۆكاریی ناڕاگەیەندراو لەسەریان بێدەنگ بووە”.

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی (سادیقون) پێیوایە”دەستهەڵگرتن بە ئیدانەكردن و ڕسواكردنی هێرشەكان، ئاسانكاریی بۆ دوژمنكاريی زياتر خۆشدەكات و هێندەی تر هاندان دەبێت بۆ دەستدرێژییەكان”.

هەر ئەمڕۆ شانەی میدیای ئەمنی عیراقی، توركیای بە تێوەگلان لە هێرشەكەی باكووری پارێزگەی هەولێر تۆمەتبار كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی دەستدرێژییەكەی توركیا دەكەین كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و كاروانێكی سەربازی پاسەوانی سنوری لە ناوچەی سیدەكان كردە ئامانج و بووە مایەی شەهیدبوونی فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەك و فەرماندەی فەوجی سێ‌/ لیوای دوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ڕۆژنامەنووسان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیار دەدات، كە نابێت لەو سكاڵایانەی لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت، فەرمانی گرتنیان بۆ دەربچێت.

بەپێی گشتاندنێكی دادگای فیدڕاڵی، كە ئاڕاستەی سەرجەم دادگاكانی تێهەڵچوونەوە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی دەستوور مافی ڕۆژنامەوانی و چاپ و ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە فەراهەم كراوە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سكاڵایانە بكرێت، كە لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە لەو سكاڵایانەدا دەبێت سەرەتا ڕێكارەكان پەیڕەو بكرێت لە بانگهێشتی ڕۆژنامەنووس و پەلە نەكرێت لە دەركردنی فەرمانی گرتن.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە لەكاتی ئەنجامدانی هەر ڕێكارێك بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، دەبێت سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاگادار بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان