ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سێ بەندكراوی كورد لە ورمێ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە هۆی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانی لە دەستدا و بە هەژماركردنی ئەم حاڵەتە ٣ بەندكراو لەو بەندیخانەیە بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) هاتووە، ڕۆژی چوارشەممە ژنێكی بەندكراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بە هۆی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا ناوی ئەو ژنە ئاشكرانەكراوە، كە گیانی لە دەست داوە، بەڵام ڕۆژی ڕابردوو بەندكراوێكی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی حوسێن جەوادی، كە لە بەندی ١٤ ڕاگیرابوو هەر بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا ، پێشتریش بەندكراوێك بە ناوی فەریق محەمەد-ی، كە توشی پەتای كۆرۆنا ببوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە گیانی لە دەستدا.

کوردستان

حەسەكە.. تەقینەوەیەك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

بەپێە زانیارییەكان، كاتژمێر 8ی ئەمشەو تەقینەوەك لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە كە دەنگێكی بەهێزی هەبووە و دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی شارەكەی گرتووەتەوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هاوكات، كەناڵی (ڕوسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە: تەقینەوەكە لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی لە ڕۆژئاوای كوردستان زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری ئەو تەقینەوەیە و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە دوو پیاوی تەمەن ٦٦ ساڵ و ٥٠ ساڵن و دانیشتووی شارۆچكەكەیانن.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەو هاووڵاتییانە پاش ماوەی چەند ڕۆژێك داخڵ بوونیان و خەواندنیان لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستدا.

بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی سەیدسادق گەیشتە 17 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەندكراوێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، كە توشبوی كۆرۆنا بوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ڕاگیراوە پێشتر لە پشكنینەكانی تیمەكانمان دەركەوت، كە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام دواتر بەھۆی حاڵەتێكی دیكەی تەندروستیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان