ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە، لە سیدەكان گەلەگورگ پەلاماری ژمارەیەك ئاژەڵی هاووڵاتییەك دەدات


خەڵك-نزارمستەفا
لە گوندێكی سەر بە شارەدێی سیدەكان، گەلەگورگ پەلاماری كۆمەڵێك ئاژەڵی هاووڵاتییەك دەدات و ژمارەك مرداردەكاتەوە و ژمارەیەكی تریش برینداردەكات.

شەوی ڕابردوو لەگوندی ماوەتاوەی سەربەشارەدێی سیدەكان، گەلە گورگ پەلاماری چەند ئاژەڵێكی هاووڵاتی (ئەسعەد حمدامین)یانداوە و وچوارسەرمانگاى مرداركردۆتەوە و چەند مانگایەكی ترى برینداركردووە.

ئەوهاوڵاتیە لەبارەی ڕووداوەكەوە دەڵێت” پیشەوبژێوی ژیانیان لەسەر ئاژەڵداریە و لەوكاتەدا كە گورگ زیانێكی زۆری لێداون، وەرزی زاوزێێی مانگا و خواردنی بەرهەمی شیریەمەنییەكانە”.

ناوچەی سیدەكانی سەربەقەزای سۆران، هەڵكەوتەیەكی جوگرافی فراوانی هەیە كە وایكردووە بۆ كشتوكاڵ وئاژەڵداری دەستبدات، بۆیە زۆربەی دانیشتوانی ناوچەكە بەپیشەی كشتوكاڵ وئاژەڵداریەوە خەریكن، لەپێناو دابینكردنی بژێوی ژیانیان.

 

کوردستان

هەدەپە؛ شورەییە 26 ساڵە ئەقڵیەتی كودەتاچێتی دەستی بەسەر پەڕلەماندا گرتووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارتی دیموكراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەنجامی كودەتاكەی پەڕلەمان سیستم دەیەوێت ویستی خۆی بەسەر خەڵكدا بسەپێنێت، دەشڵێت،”شورەییە 26 ساڵە ئەقڵیەتی كودەتاچێتی دەستی بەسەر پەڕلەماندا گرتووە”.

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە ، سیستم دەیەوێت ویستی خۆی بەسەر خەڵكدا بسەپێنێت دەڵێت یان دەبێت بە ویستی من بڕیار بدەیت یان بڕیارەكەی تۆ ناخوات ، “ئەمە بەبێ ئەگەر و ئاخر و بەڵام، كودەتایە”.

دوێنێ پێنجشەممە ٤ی٦ی٢٠٢٠، پەڕلەمانی توركیا پارێزبەندی لەسەر دوو پەڕلەمانتاری هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و موسا فۆریسۆگولاری و پەڕلەمانتارێكی جەهەپە، ئێنیس بەربەرۆگلو هەڵگرت، هەرزووش دەستگیركران بەپێی بڕیارەكەش، لەیلا گیوڤەن حكومی شەش ساڵ و سێ مانگی بەسەردا دراوە و موسا فۆریسۆگولاریش، حوكمی نۆ ساڵ زیندانی بەسەردرا دراوە.

دوای دەرچوونی بڕیارەكەی پەڕلەمان و تێپەڕاندنی، پەڕلەمانتارانی هەدەپە و مەهەپە هاواریان دەكرد، شان بە شانی یەكدی دژبە فاشیزم و كودەتا لە ئەنجومەنی نیشتمانی (پەڕلەمانی) توركیا ڕوودەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خدران؛بەهۆی ئاگركەوتنەوە ڕووبەرێكی فراوان لە پوش و پەڵاش سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەكاتی ئیش كردنی دەڕاسەیەك بۆ دروێنەی گەنمی جوتیاران لە سنوری شارەدێی خدران ئاگرێكی فراوان كەوتەوە ، دەشڵێت،”بەهۆیەوە ڕووبەرێكی فراوان لە پوش و پاوان سووتا”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ووشك بوونی گژوگیا و دروێنەكردنی جوتیاران و زۆر بوونی ڕووبەری پوش و پەڵاش و پابەند نەبوون و خەمساردی بەشێك لە هاووڵاتیان ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە ڕوو لەزیادبوون دەكەن.

ڕاشیگەیاندوەوە، لەكاتی ئیش كردنی دەڕاسەیەك بۆ دروێنەی گەنمی جوتیاران لە سنوری شارەدێی خدران ئاگرێكی فراوان كەوتەوە و بە هۆیەوە ڕووبەرێكی فراوان لە پوش و پاوان سووتا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەگەرچی مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستانی خدران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و كارمەندانی زۆرینەی بەڕێوەبەرایەتیەكان و یەكەئیدارییەكانی سنورەكە و تەنانەت فڕۆكەش بەشداربوون لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە بە هۆی تەشەنەكردن و فراوانی ئاگرەكە توانرا ئاگرەكە بكوژێنرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دۆخی تەندروستی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا و سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی عەلی والی بەگ دەڵێت،”دۆخی تەندروستی نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناجێگیرە و 5 نەخۆش لە ژێر هەناسەدانی دەستكردان”.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی عەلی والی بەگ لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكراشكرد، لە ئێستادا لە سلێمانی نزیكەی 350 بۆ 400 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هەیە و لە نەخۆشخانەكەی ئەوان نزیكەی 40 توشبوو چارەسەر پێویستیان بۆ دەكرێت ، كە 5 نەخۆشیان لە ژێر هەناسەی دەستكردان.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەر زۆری توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە سنوری سلێمانی ئەوانەی بەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن داخڵی نەخۆشخانە ناكرێن، ڕەوانەی شوێنە گەشتیارییەكان دەكرێن و لەوێ چاودێری دەكرێن، ئەوانەی نیشانەكانیان بە توندی هەیە لە نەخۆشخانەكان چارەسەر دەكرێن.
بە پێی زانیارییەكان، لە ئێستادا سێ نەخۆشخانە و شوێنە گەشتیارییەكان بۆ چارەسەری توشبوونای كۆرۆنا لە سلێمانی تەرخانكراوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ توشبووانی كۆرۆنا بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان