ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوێژی هەینی لەماڵەكانتاندا بكەن
موقتەدا سەدر؛ ئەگەر خەڵكی ناوچەی سەدر پابەند نەبن لە داهاتوودا لە شارەكانی ئال سەدردا نامێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، وتاربێژەانی نوێژی هەینی لەماڵەكانیاندا نوێژ بكەن تەنیا لەگەڵ حەوت كەسدا و پێویستە خەڵكانی دیكە پابەندبن بە قەدەغەی هاتوچۆوە، دەشڵێت،”بیستوومە خەڵكی ناوچەی سەدر پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ نابن، ئەوانە شوینیان لەناو ئال سەدردا نامێنێت”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر باوەڕداران تا دەتوانن خۆیان بپارێزن، چونكە بەرژەوەندی گشتی گەورەترو گرنگترە، هەواڵم پێدەگات لە ناوچەی سەدر پابەند نین بە قەدەغەی هاتووچۆ وە، ئەگەر پابەند نەبن لە داهاتوودا لە شارەكانی ئال سەدردا نامێنن.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە لەسەر وتاربێژانی نوێژی هەینی لەماڵەكانیاندا لەگەڵ حەوت كەسدا نوێژ بكەن و خەڵكانی دیكە پابەند بن بە قەدەغەی هاتووچۆ وە.

 

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: بەبێ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان ڕووبەڕووی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەبینەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند دەتوانن لە ماوەی مانگێكدا تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام بەو مەرجەی هاووڵاتییان پابەند ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

د. جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند هەرچەندە ئێستا پێویستمان بە هیچ نییە، بەڵام ئەو بودجەیەی خراوەتە بەردەست شانەی قەیران بەش ناكات، گەورەترین ئاتەنگی بەردەمیشمان یارمەتیدانی خێزانە هەژارەكانە.

ڕوونیشیكردەوە، عیراق دەتوانێت لە ماوەیەكدا كە لە مانگێك تێپەڕناكات، قەیرانی كۆرۆنا تێپەڕێنێت، بەڵام بەو مەرجەی هاووڵاتییان بە تەواوی بە ڕێنماییەكانەوە پابەندبن، بە پێچەوانەشەوە وڵات لەبەردەم هەرەسهێنانی تەواوەتی و ڕاگەیاندنی باری نائاساییدایە.

وەزیری تەندروستی عیراق ئەوەشی خستەڕوو كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا پشتیان بەو پزیشكە عیراقییانە بەستووە كە پێشتر لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای ئەنفلۆوەنزای بەرازدا ڕاهێنرابوون.

د.جەعفەر عەللاوی ڕاشیگەیاند چین لە ڕووی كادیری پزیشكی، پێداویستی، راوێژ و دابینكردنی ئامێری تەندروستییەوە هاوكاری عیراقی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق 500 كەسی تێپەڕاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 506 كەس و لە هەرێمی كوردستانیش 115 حاڵەت تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە دامەزراوە تەندروستییەكان 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 506 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، كە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 42 كەس، بەڵام ئەوانەی ئەمڕۆ چاكبوونەتەوە 9 كەس بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 115 كەس و لەو ژمارەیەش 2 كەس گیانیان لەدەستداوە و 53 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان