ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

جێنین هێنیس پلاسخارت؛ پەیامێك ئاڕاستەی گەلی عیراق دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، گەورەكردنی قەوارەی ئەو ئاڵنگارییەی، كە ئێستا بەرۆكی عیراقی گرتووە بەڕاستی كارێكی قورسە لە كاتێكدا قەیرانە سیاسی و ئاسایشی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانیش بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە (كۆڤید ١٩) زیاتر ئاڵۆز و دژوار بوون.

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە پەیامێكدا ، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ڕاستیدا ئەمە دۆخێكی پێشتر نەبینراوە وەك لەم دواییەدا، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان باسی كرد ،كە ئەم دۆخە دژوارە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بێوێنەش هەیە كاری هەرە لەپێشینەش وەستاندنی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكەیە.

دەشڵێت،”من لێرەوە دەسخۆشی لە هەوڵە چڕوپڕەكانی هەموو دامودەزگاكانی حكومەت دەكەم لە پێشگرتن بەم پەتایە، بەڵام ئەمە شەڕی هەموو كەسێكە، چونكە قەوارەی هەوڵەكانی حكومەت چەند گەورە بن هەرگیز بێ بەشداریی چالاكانەی تەواوی خەڵك هیچ ئەنجامێكیان نابێت”.

ڕاشیگەیاندووە ، دەمەوێت قسەكانی ئایەتوڵڵا سیستانیتان بیربێنمەوە، كە داوای لە هەموو عیراقیەكان كرد بۆ پابەندبوونیان بە ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە خۆدوورگرتن و تێكەڵنەبوون بەژمارەیەكی زۆر، چونكە مەترسی لێكگرتنەوە و تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە ئەگەرێكی زۆر بەهێزە.

دەقی پەیامەكەی :

عێراق

ڕەوشی بەغدا مەترسیدارە
عیراق، 287 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق،  287 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت لە عیراق و ئاماژە بە تۆماركردنی 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕەوشی بەغدا بە مەترسیدار دادەنرێت، بەو پێیەی زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تێدا تۆماركراوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 287 حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا ڕەسافە: 81 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 111 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 65 حاڵەت، نەجەف: 5 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، سلێمانی: 1 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، كەركوك: 3 حاڵەت، واست: 4 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت ”.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان كراوە بەهۆی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە هەمان كاتدا تەئكید لە تۆماركردنی 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە لە تێكڕای ناوچەكانی عیراق”، بەمشێوەیەش وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق باسی دەكات،” كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە 5135 كەس كە 175 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 2904 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تائێستاش 2056 كەس لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا، زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ڕەسافە تۆماردەكرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەغدای پایاتەخت، تۆماركردنی زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕەسافە ڕادەگەیەنێت.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا/ رەسافە، تۆماركران”.

بە وتەی سەرچاوەكە”زۆربەی توشبووەكان لە سنوری ناوچەی گەڕەكی سەدردان”.

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا ڕووی لە دابەزین كرد، ماوەی چەند ڕۆێكە وێڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ڕێژەی توشبوونی زیاتر بە كۆرۆنا لە بەغدای پایتەخت و پارێزگەكانی تری عیراقدا تۆماردەكرێت، بۆ بەرگرتن لەم تەوژمە نوێیەش، لایەنە پەیوەندارەكان پەنا بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتگیردەبەن.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا گەیشتۆتە 4848 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك، یەكێك لەوانەی دەغڵودانی هاووڵاتیانیان دەسوتاند دەستگیركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “تیرۆریستێك كە بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانی دەستوتاند لە ناحیەی زابی سەر بە پارێزگەی كەركوك” ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن دەزگای هەواڵگری سەربازییەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای 51ی فیرقەی 14، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، توانیا یەكێك لەوانەی بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانيان دەسوتاند لە گوندی زراریەی سەر بە ناحیەی زاب لە كەركوك، دەستگیربكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكە برای دوو تیرۆریستە كە یەكێكیان بە 25 ساڵ زیندانی حوكمدراوە”، ئاماژەی بە ڕادەستكردنيشی كرد “بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، تا ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی لەدژ بگیرێتەبەر”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان